ئەوەی باس دەكرێت گوایە ئەمریكا سیاسەت و ستراتیژی خۆی گورێوە لە عێراق و ناوچەكەدا ، یان خود ئەمریكا خەریكە دووبارە كودتا لە عێراق دەكات و دەستبژێری ئێستا لە دەسەلات لا دەدات یان شەری ئێران دەكات . ھەموو ئەمانە خوێندنەوەیەكی زۆر سادەیە و ھیچ ئەساسێكی نییە.
ھیچ گورانكارییەكی بەرچاوی بە سەر سیاسەتی بایدندا نەھاتووە. ئالوگوری ھێزەكانیش لە عێراق و سوریا و ھێنانی بەشێك لە ھیزەكانی مارینس بۆ كەنداوی فارس یان عەرەبی بەمانایی گۆرانكاری نییە لە سیاسەتی ئەمریكادا. بایدن جەخت لەسەر ئەوە دەكات كە دەبێت ئەمریكا لە ڕۆژھەلاتی ناوەراستدا بمێنێت بۆ ئەوەی پارێزگاری لە بەرژەوەندییەكانی خۆی بكات. بەتایبەت لە بارودوخی ئێستادا ململانێ ھەیە لە نێوان ئەمریكا و ھاوپەیمانەكانی لەلایەك و بەرە دژەكە لەوانە مێحوەری ئێران رووسیا چین.
دوای كشانەوەی ئەمریكا لە ئەفغانستان تا رادەیك ھاوپەیمانەكانی ئەمریكا نێگەران بوون. بەتایبەت لەوەی ئەمریكا خەرێكە بە تەواوەتی ناوچەكە بەجێ دەھێلێت بۆ رووسیا وچین. بەلام، لە راستیدا ئەمریكا راستە ھێزەكانی لە ئەفغانستان كشاندەوە و لە عێراقیش ھێزەكانی كەم كردووە. بە تایبەت ئێستا تەنیا لە سێ بنكە لە عێراقدا بوونیان ھەیە بنكەی سەربازی لە عين ئەسەد، بنكەی ڤیكتوریا لە فروكخانەی بەغدا و ھەولێر. بەلام ھێشتا ئەمریكا نایەوێت لە رووی سەربازییەوە بەتەواوەتی ناوچەكە چوڵ بكات. بەلام ئەمە بەمانای ئەوە نییە ئەمریكا ھێزەكانی بەشێوەیەكی بەرچاو لە ناوچەكەدا زیاد دەكات یان خۆی بۆ شەرێك ئامادە دەكات.
ئەوەی راستی بێت سیاسەتی بایدن لە زیاد كردنی ھێزەكانی یان خود بەھێز كردنی بنكە سەربازییەكانی لە بنكە سەربازییەكانی عێراق، ھەورەھا لە ڕۆژئاوای كوردستان بە تایبەت لە بنكەی سەربازی تەنەف و ھەورەھا لە كەنداوی فارس بو چەند مەبەستێكە.
یەكەم، پەیمامەكە بەوەی كە ئەمریكا لە ناوچەكەدا ھەیە و ناوچەكەش بەجی ناھێلێت بۆ نەیارەكانی. وەك چون بایدن لە كاتی سەرەدانی كردنی سعودیە باسی ئەوەی كرد ھیچ فەرغێك درووست ناكەن بۆ ئەوەی نەیارەكانی ئەمریكا پربكەنەوە. ئەمە لە ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەی ئیدارەی جوبایدنیشدا ھاتووە.
دووەم، ئەمریكا دەزانێت دەسەلات و كارێگەری ئێران یەكجار زۆرە لە عێراقدا و حكومەتی سودانیش بەتەواوەتی لە ژیر كارێگەری ئێراندایە. كەواتە ھەبوونەكە یان بەھێز كردنی پێگەكەی بوو ئەوەیە خۆی لە ھەرەشەكانی ئێران و میلیشیاكانی بپاریزێت. بۆ كەم كردنەوەی ھەرەشەكانی ئێران و ھێزە پروكسییەكانی ئەم دوایەش ئەمریكا ھەندیك پارەی بلوك كراوی ئێران بە بانكەكانی كوریا باشور ئازاد كرد
سێیەم، ئەمریكا مەترسی ھەیە شەری ئوكرنیا كارێگەری خراب بكاتە سەر ھەبوونی ھێزەكانی لە سوریا و عێراق . بەتایبەت ترسی ھەیە رووسیا ھانی رژێمی ئەسەد، میلیشیا شيعەكان بدات وئێران بدات بۆ ئەوەی لە سوریا و عێراق ھێرش بكەنە سەر لە ھێزەكانی ئەمریكا. ئەمەش وادەكات ئەمریكا سیاسەتی خۆی ھەبێت خۆی ئامادە بكات بۆ ھەموو ئەگەرێك.
چوارەم. ھێنانی ھێزی زیاتری مارینس بۆ ناوچەی كەنداو و فروكەی ف35 و ف 16 زیاتر بۆ ئەوەیە رێرەوە ئاوییەكان بپارێزێت. بەتایبەت ماوەیەكە ئێران ھەوڵدەدات دەست بەسەر گەشتی نەوت ھەڵگرەكاندا بگرێت و لەم رووەوە چەندین جار ھێرشی كردووە سەر گەشتی نەوت ھەڵگرەكان. كەواتە ئەمە دیسان مەسیجەكە بۆ ئێران بە ھیچ شێوەیەك ئەمریكا رێگە نادەت كێشە لە كەنداوی فارس بۆ ڕیرەوە ئاوییەكانی ھاتووچوی نەوت و ۆزە درووست بكات. بەتایبەت كە ئیستا نرخی نەوت بەرزە و قەیرانی وزە ھەیە.
پێنجەم، بیگومان ئەمریكا دەیەویت دیسان ھاوپەیمانەكانی دڵنیا بكات كە لە لە ناوچەكەدا ھەیە و بە ئاسانی پاشەكشە ناكات و شەری ئوكرانیا كارێگەری نابێت لە سەر سیاسەتی ئەمریكا لە رۆژھەلاتی ناوەراست. بەتایبەت لەم دوایەشەدا چین ھەۆل دەدات جیگە وپیگەكەی بەھێزتر بكات لە عێراق و ناوچەكەدا .