دواین هەواڵ

دادگای فیدڕاڵی سەلماندی كە لەلایەن ئێران و گروپە شیعەكانەوە ئاراستە دەكرێت

‌نەوزاد هێتوتی

07/08/2023

ئەمرو دیسان دادگای فیدڕاڵی سەلماندی كە دادگایەكی بێلایەن نیە و لەلایەن ئێران و گروپە شیعەكانەوە ئاراستە دەكرێت.

زۆربەری ئەو سكڵا یانەی ھەرێم لە دژی ھەندێك برگە نادەستوورییەكانی بوودجە تومار كرابوون رەتكرانەوە.

بەداخەوە، ھەر لە بنەرەتەوە نەدەبوایە ھەرێم سكڵا لە دادگای دەستووری تومار بكرێن.

چونكە ئاراستەی دادگای دەستووری زۆر دیارە و دژایەتی مافە دەستوورییەكانی ھەرێم دەكات.

یەكێك لەو برگانەی رەتكراوتەوە پەيوەندی بە مامەڵە كردنی راستەخۆی لە گەڵ پاریزگاكان ھەیە.

ھەر چەندە ئەم بەندە دژی دەستوورە، بەڵام دادگای فیدڕاڵی سكاڵەكەی رەتكردووە . ئەمەش دیسان زیان بە ھەرێمی كودرستان، قەوارە وكیانەكەی دەگەینێت و لە ئایندەدا دەتوانن دژی ھەرێم بەكارى بھێنن.

بێگومان دەبێت گلەی لە راوێژكارەكانی حكوومەتی ھەرێم بكەین ئەوانەی مەلەفی یاسایی لە گەڵ بەغدا بەرێوە دەبەن.

ئێمە پێشنیارمان ئەوە بوو كە ھەرێم نابێت لە سەر ئەو ماددەیە سكاڵا تومار بكات. چونكە دادگا سەربەخو نییە و ئەگەری زۆرە سكاڵاكە رەتدەكرێتەوە . ئەوكات ئەو ماددەیە لە سەر كورد دەبیتە ماڵ.

بەڵام یاسای بووجە یاسایەكی كاتییە و ئاسەوارەكانی تەنیا بۆ 3 ساڵە. تەنانەت ئەو برگانەی كە دادگا لەبەرژەوەندی ھەرێم داویەتی برگەی شكڵین و زۆر كاریگەر نین وتەنانەت بە شێوەیەك لە شیوەكان تەنیا ئاڵوگوری بە ھەندێك دەستواژە و ئەكتەرەكان كردووە.. بو نمونە یەكێك لە برگەكان دەڵێت بو رەوانە كردنی بودجە پێويستیى بە رەزامەندی سەرۆك وزیران نیە و لە دەسەڵاتی وەزیری داراییە.

واتە كیشەكەی گواستووتەوە لە سەرۆك وەزێران بۆ وەزيری دارایی. لە كاتیكدا ئەگەر لە دەسەڵاتی سودانی بێت باشترە وزیاتر دەتوانن تەفاھومی لە گەڵ بكەن، نەك وەزیری دارایی عێراق طيف سامي محمد كە زۆر كیشە و گرفتى بۆ ھەرێم درووست كردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP