دواین هەواڵ

بە تێڕوانینێکی ئابووری!!!

‌رۆندک فارس

28/10/2022

لە سەدەی بیستەمدا لە پێناو بەرژەوەندی ئابووریی, هەردوو جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانی سەریانهەڵدا. بەڵام خاڵی جیاکەرەوەی ئەو دوو جەنگە لەگەڵ ئەم سەردەمەی ئێستادا ئەوەبوو کە ئەم دوو جەنگە لە نێوان زلهێزەکاندا بوو.

فۆڕمی جەنگ و جەنگ لە پێناو ئابووریی دوای ئەم دوو جەنگە گۆڕدرا بۆ جەنگی نێوان دوو زلهێز، ئەمریکا و ڕووسیا و جەنگی ساردی لێکەوتەوە.

لەسەرەتای سەدەی بیستویەکدا ، فۆڕمی جەنگی ئابووریی بە تەواوی گۆڕدرا و جەنگی پرۆکسی(بە وەکالەت) ، بوو بە فۆڕمە تازەکەی جەنگ، نازناوی جەنگە ئابوورییەکان بوون بە جەنگی تیرۆر. بە نموونە هێرشەکەی ئەفگانستان و جەنگی عێراق و دواهەمینیشیان جەنگی داعش. لێ دوو ڕووداوی زۆر سادە لەبەرچاوی میدیا و قوڵ لە ستراتیژی ئابووریی فۆڕمی تازەی جەنگیان داهێنا، ئەوانیش سەردانی سەرۆک ڤلادمیر پووتن بوو بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، هەروەها سەردانی پادشای سعوودیە بوو بۆ مۆسکۆ.

ئەم دوو سەردانە بووە هۆی خوڵقاندنی فۆڕمە تازەکەی جەنگ کە جەنگی نرخی نەوت بوو و ئەو جەنگە تا دەستپێکی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بەردەوام بوو.

ئەمڕۆ شازادەیەکی سعوودیە باس لە سەردانی سەرۆکی کۆماری چین دەکات بۆ سعوودیە !!! کەواتە فۆڕمێکی تری جەنگ دووبارە دەناسرێت، ئەبێت ئەو جەنگە نازناوی چیبێت؟
لە کوێ و چۆن و لەچیدا بلێسەی جەنگەکە زیاتر دەبێت؟ پێمواییە دیدێکی ئابووری بەهێزی گەرەکە!

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP