دواین هەواڵ

دوای تێپەڕینی چوارساڵ بەسەر ریفراندۆمدا

‌ئاسۆ عوسمان

24/09/2021

عەرەب دەڵێت ڕوی تیری دوژمن لەهەرکەسێک بوو ئەوە بزانە کەسێکی ڕاستگۆیە..>

ئاخر کاتێک بەتەواوەتی هەموو نووسەر ومێژوونوسانی جیهان لە باسی نەتەوەی کورد دەنووسن،گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت ، ئەوکاتە مرۆڤ هەست بە سوکایەتی وشەرمەزاری دەكات، وەك ئەوەی بەزمانێکی دیکە پێمان بڵێن  کورد گەورە ترین میلەتی بێ غیرەت و  نەتوانکاری جیهانە.

سەركردایەتی كورد لە ڕیفراندۆمی 25- 9- 2017، بۆتەواوی  میژونوسانی جیهانی سەلماند نەتەوەی كوردستان نەتەوەیەكی زیندوە و ئامادەیە لەپێناوی سەربەخۆ بونيدا  بەرامبەر هەموو جیهان بوە ستێتەوە.

ریفراندۆم بۆ ئێمە بەڵگەیەکی گەورە بوو کە پیشانی جیهانماندا ئەوە ئێمە نین له بێ غیرەتیدا ژێردەستە و بێ دەوڵەتین..ئەوە دڕندەی ونامرۆڤی نەتەوەی دراوسێ و ئابڵۆقەی جیهانی بەرژەوەندی پەرەستە ئێمەی بێ‌ دەوڵەت و ژێردەستەكردوە.

بەندە لەخوێندنەوەی  میژوودا بۆم ڕونبوەتەوە تەوای شۆڕش و جوڵانەوەکانی کورد،بە کۆماری مەهابادیشەوە کە ستالین فەرمای دروستکردنی دا،، بەجۆرێک لە جۆرەکان دەستی دەرەکی یان هیچ نەبێ ڕەزامەندی دەرەکی لەسەر بووە، تەنها ئەم ڕیفراندۆمی سەربەخۆییە نەبێ هەموو جیهان ناڕازی و دژی بوون ٫٫جگە لە ئیسرائیل ئەویش دەرکەوت ڕاستناکەن تەنها قسەی بەتاڵی بێ کردار بوو...!

ڕۆژئاوای دیموکراسی بۆ دژایەتی ڕیفراندۆمی کوردی بێ چارەی دەکرد ڕۆژئاوا ئەیانزانی ڕیفراندۆم یەکێکە لە پایەکانی ئەو ئاینەی بڕوایان پێیهێناوە و ناویان لێناوە دیموکراسی، بۆیە نەیان ئەویست یا بەرژەوەندیان بواری نەئەدا شەرمەزاری ڕێگەنەدان بەسەربەخۆی میلەتێکی ستەملێکراوی وەک کورد بن کە لەڕێگەی ڕیفراندۆمی دیموکراسیەکەیانەوە بە ئەنجام بگات.. بەڕاستی سەركردایەتی سیاسی كوردستان لە  ڕیفراندۆمەکە یاریەکی جوانیان کرد، پێموایە تاکە بڕیاری ڕاست و یەكێكە لە سەروەرییە مەزنەكان بەدرێژای مێژوویان ..دڵنیاشم لەداهاتوشدا تاكە سەروەرییەكە كە نەوەكانی داهاتو  شانازی پێوەبكەن.

دەزانم كەسانێك لەم قسانە و لەگرنگی ریفراندۆكە تێناگەن چون ئە و خەڵكانە لەریفراندۆمەكە وە تائێستا  لە بەرپێی خۆیان زیاتریان نەبینوە و لێشی  تێناگەن، بەداخەوە بڵێم ئەو خەڵكانە لەناو میلەتەكەماندا  کەم نیین..

ئەمە قەناعەتی منە وئینتمام بۆ هیچ لایەن و حزبێک نیە و هەرکەسێک بۆخۆی ئازادە چۆن بیر دەکاتەوه..

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP