دوای سێ ساڵ یەکەم شرۆڤەی نوێمە..
راستە عەلی زەیدی نیەتی ھەیە و دیراسەی تەواوی کردووە کە ھێرش بکاتە سەر ھەرێمی کوردستان، بەڵام..
ئەگەر سەرۆکوەزیرانی فیدڕاڵ، وەک زانیارییەکانی نێو میدیا
کە دەڵێن ھەرێم رازی بووە لەسەر رادەستکردنی بیرە نەوتەکان و سنووری ھەرێم پێش ٢٠٢٣، ئەمە راست نییە..
ھەرێمی کوردستان وەڵامی دەبێت و ئەم بابەتەش لە کۆتایی دا بە زیانی عەلی زەیدی تەواو دەبێت.
ئەم ھێرشە ئەگەر عەلی زەیدی پێداگر بێ و لەسەری مکوڕ بێ، بە دڵنیاییەوە کۆدەنگی نێو ماڵی شیعەی لەڕووی سەربازی لەسەر نابێت..
ئەم ھێرشە لەھەر تەوقیتێکدا بکرێ، عەلی زەیدی یاری بە ئاگر دەکات، رەنگە ھەندێ شت نەوترێ، بەڵام بە شکست لێی دەردەچێ و سەری خۆی و پۆستەکەی دەخوات..
پارتی و یەکێتی لەم بابەتە کۆدەنگن، ئەگەرچی لە پێکھێنانی کابینەی نوێ جارێ کۆدەنگ نین.
دۆخی ئیقلیمی لە بەرژەوەندی عەلی زەیدی نییەو رەنگە قاچەکانی بخزێتە نێو تەلەیەکی گەورە، چونکە ھیچ بیانوویەک نییە کە بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ ھەرێم بکرێت.
تۆم باراک بەم کارە تووشی یەکەم شکستی یارییەکە دەبێ، مەرج نییە ھەموو یارییەک سەرکەوتن بۆ ئەو پرۆگرامە بێ کە باراک دەیەوێت.
ھیوادارم ئەمە ڕوونەدات بەڵام ئەگەر رووشی دا، ھەرێم سەرکەوتوو دەبێت.
کۆتایی