🔵سەرزەوی هەمووی بگەڕێن، بزانن لەکوێی دنیا، سیاسی کام میللەتی ژێردەستە، بە قەومەکەی خۆی ئەڵێت: ئەگەر داوای ئازادی بکەن لەسێدارە ئەدرێن.. شتی وا نەکەن!..
🔷کام سیاسی بە نەتەوەکەی خۆی دەڵێت: کاتی ئازادیت نیە چونکە داگیرکەر بە گونجاوی نازانێت؟.. کام سیاسی بە خەڵکەکەی خۆی دەڵێت: داوای سەربەخۆیی بکەن سنورتان لێدادەخرێت و ئەمرن لەبرسا.!
🔸 کام سیاسی بە قەومەکەی خۆی دەڵێت:ٚ ئێوە داوای سەربەخۆیی مەکەن، با داگیرکەر مووچەتان بۆ بنێریت؟.
🔴بچن سەرزەوی بگەرێن، بزانن جگە لە کورد، کام میللەتی دنیا هەیە پاداشتی ئەو سیاسییە بکات کە هانی ئەدات ژێردەستە بێت.. کام میللەتە دەنگ بە سیاسییەک ئەدات و پاداشتی دەکات کە ساردی بکاتەوە لە ئازادی و هانی بدات داگیرکەری خاکەکەی خۆش بوێت و، سنوری وڵاتە داگیرکەرەکەی بەپیرۆز بزانێت.
⚫ خودایە کورد بوون چەندە زەحمەتە😭.. تەنها لەناو کورددا داوای سەربەرزی و سەربەخۆیی میللەتەکەت بکەیت، خودی میللەتەکە ئیهانەت دەکات.