کێ گوتی ئاڵا تاڵەبانی یەکەم ژنە جاش بێت
چۆن بافڵ دەریکرد و لە لاهور هەڵگەڕایەوە
لەکۆبووەوەی تایبەت بە دژایەتی ریفراندۆم چی گوت؟
عومەر فەتاح لە ساڵی ۲٠۱۳ لەناو کۆبوونەوە لەپیش کاک کۆسرەت و د. بەرهەم ساڵح گوتی: «ئێمە جاشمان زۆر هەبوون لە رابردوو، بەڵام ئاڵا تەحسین حەبیب (ناسراو بە ئاڵا تاڵەبانی) یەکەم ژنە لە مێژووی کورددا جاش بێت.»
بەر لە وردەکاری دەبێت خەڵک بزانن کە ئاڵا خان لە بەغدا بە شێخە بانگدەکرێت پرسیاریش بکەن ئیش بۆ حەسەن دەکات یان عەلی ؟
هەرکەسێک لە شوێنی ئاڵا تاڵەبانی بووایە، دەبوو ئێستا لە پێش دادگای سلێمانی مانی بگرتبایە، چونکە کاک لاهور هەموو مانگێک ٥٠ هەزار دۆلار نەسریەی دەدایێ؛ سێ ئۆتۆمبێل کە یەکێکیان گوللەنەبڕ بوو و ۱٠ پاسەوانیشی بۆ دانابوو، خانوویەکیش لەبەغدا
ئینجا لە ساڵی ۲٠۲۱ کردی بە سەرۆکی لیستی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی عێراق لە کەرکوک و پێشتریش لە هەموو هەڵبژاردنێکدا، هەرسێ جارە لەسەر داوای لاهور شێخ جەنگی بە دەنگی ئەندامانی دژەتیرۆر، دەزگای زانیاری و کەسوکارەکانیان دەرچوو بۆ پەرلەمان،بەڵام خیانەتی لە لاهور شێخ جەنگی کرد
دەرکردنی لە یەکێتی
دوای ڕووداوەکانی ۸ی تەممووز لە ۱۷ تەمموزی ۲٠۲۱ ویستی بچێتە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی، بەڵام بافڵ تاڵەبانی پەیوەندیی پێوە کرد و پێی گوت: «نەیەی بۆ کۆبوونەوە! بێیتە سلێمانی قاچت دەشکێنم. ئینجا تۆ لە سەرۆک لیستی کەرکووکیش نەماویت، کاندیدی یەکێتیش نیت و لە حیزبیش دەرکراویت، بڕۆ بۆ لای لاهور.
ئاڵا تاڵەبانی گوتی: «بەمەرجێک لە کاندید بوون دەکشێمەوە کە لانی کەم وەک سەرکردایەتی یان وەک ئەندامی یەکێتی بمێنمەوە. بەڵام بافڵ گوتی: «شتی وا نییە، تەنیا مەرج ئەوەیە هێرش بکەیتە سەر لاهور.
ئاڵا تاڵەبانی ئەو قسەیەی بە کاک لاهور گوت، ئەویش پێی گوت، لە کاندیدبوون بمێنەوە؛ تا کێشەی من و بافڵ چارەسەر دەبێت، ئەوەش ٥ دەفتەر دۆلار تا بتوانی لە بەرامبەر دیلان غەفوور بانگەشەی پێ بکەی
دیلان غەفور کاندیدی سەربەخۆ بوو بەڵام لە شوێنی ئاڵا تاڵەبانی بووە کاندیدی یەکێتی لە کەرکووک.
هەڵبژاردن کرا ئاڵا دەرنەچوو. دوای هەڵبژاردن، ساڵی ۲٠۲۲ ئاڵا تاڵەبانی چوو بۆ لای هاشم فینیان ڕەحیم ئەلسەراجی (ناسراو بە ئەبو ئالا وەلائی) و هەمان بەیعەتی ئەبو مەهــ.ـ....دی موهەندیسی بۆ ئەو دووپات کردەوە.
ئەبو ئالا وەلائی واستەیەکی بۆ ئاڵا تاڵەبانی کرد لەلای محەمەد شیاع سودانی و گوتی بیکە بە ڕاوێژکار؛ ئیدی بوو بە ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ژنان لە ساڵی ۲٠۲۲.
بەڵام بافڵ تاڵەبانی گوتی: «دەبێت ئەو پۆستە لە ئاڵا تاڵەبانی وەربگرنەوە، ئەگینا دەچمە بەرەی پارتی. بەم شێوەیە پۆستەکەیان لە ئاڵا تاڵەبانی وەرگرتەوە و ئەویش توڕەبوو و هەڕەشەی کرد کە دەچێتە ناو پارتی
دوای ئەو هەڕەشەیە لە بەغدا بانگیان کرد شیعەکان بودجەیەکیان بۆ بڕیەوە و گوتیان بەبێ پۆست ئیشی خۆت بکەوە و ببە راوێژاری ئەبوو ئالا بۆ کاروباری کوردستان و قوبڵیکرد و بەنهێنیش ئەو پۆستەی بەرێوەدەبرد بووە چاوساغی ئەبوو ئاڵا
گەڕانەوە و خۆبەدەستەوەدان
دوای نزیکەی سێ ساڵ، هەڵاو هۆسە شیعەکان لە ساڵی ۲٠۲٤ واستەیەکیان بۆ کرد بۆ گەڕانەوە بۆ ناو یەکێتی، مەرجەکانی ماڵی مام جەلال بۆ گەڕانەوەی ئاڵا تاڵەبانی سێ شت بوون:
۱. ئەستۆپاکی خۆی بسەلمێنێت کە پەیوەندیی بە لاهور شێخ جەنگییەوە نەماوە.
۲. هێرش بکاتە سەر لاهور شێخ جەنگی.
۳. لۆبی بۆ بافڵ تاڵەبانی بکات دژی لاهور شێخ جەنگی لە بەغدا.
ئاڵا تاڵەبانی هەموویانی جێبەجێ کرد؛ وازی لە لاهور شێخ جەنگی هێنا، هێرشی بۆ سەر کاک لاهور دەستپێکرد و لە میدیاکانی عێراقدا گوتی: «کێشەی لاهور و بافڵ خێزانییە و سیاسی نییە، کەس بۆی نییە دەستوەردان بکات.
هەروەها لە بەغدا لەلای حیزب و سەرکردە شیعەکان لۆبی بۆ بافڵ دەکرد دژی لاهور، بەوەی گوایا کێشەکە خێزانییە، ویستوویانە بافڵ ژەهراوی بکەن، دەستی موخابەراتی دەرەکی لەپشت بووە و تا دەست بەسەر یەکێتیدا بگرن و دژایەتیی ئێران بکەن.
ئێستا ئاڵا تاڵەبانی بووەتەوە بە یەکێتی، ماڵی شێخ جەنگیشی تەرک کردووە، گەڕاوەتەوە بۆ زوڕناژەن و دەستی کردووەتەوە بە جاشایەتی لە بەغدا.
ئەو هەموو بەزمە بەسەر لاهور شێخ جەنگئ داهات ئامادەنەبووە یەک قسەش بکات لە پشت ولە پێش میدیاکان بگرە ئێستا دژی لاهور شێخ جەنگی لۆبی دەکات.
دژایەتی ریفراندۆم و بارزانی
لە ڕێککەوتی ۱۳ی ۷ی ساڵی ۲٠۱۷، کۆبوونەوەیەک لەناو بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو باڵی ماڵی مام جەلال و ماڵی شێخ جەنگی لە بەرپرسانی حیزبی و سەربازی و کادیری ئەمنی سەرکردایەتی باڵی خۆیان و ڕۆژنامەنووسان، نووسەران، ئەدمینی پەیجەکان، خاوەن پەیجەکان لەوێ ئامادە بوون
دوای کۆمەڵێک قسە و پێشنیاز لەسەر ریفراندۆم، خاتوو ئاڵا تەحسین حەبیب گوتی: «نابێت ڕێگە بدەین بارزانی ریفراندۆم بکات، ئەگەر ریفراندۆم بکرێت بە هەموو لایەکدا سود و قازانجی بۆ پارتی و بارزانی دەبێت، تا هەتایە دەبێتە شانازییەک بەناوی بارزانی، چونکە ریفراندۆم مێژووی ڕابردوو هەمووی دەسڕێتەوە و مێژوویەکی نوێ بەناوی بارزانییەوە دەنووسێتەوە
بۆیە باشترە ئێمە ڕێگری بکەین لەوەی نەکرێت، نەهێڵین ئەو دەستکەوتە بۆ بارزانی بێت، منیش یەکەم کەس دەبم لە بەغداوە دژایەتیی دەکەم و پرسی سنووری ماددەی ۱٤٠ی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکەمە دۆسیە تا عێراق بەفەرمی ڕێگری بکات و بابەتەکە ئاڵۆز بێت؛ ئەوکات ئێرانیش و تورکیاش قبووڵی ناکەن بەتایبەت حاجی قاسم.
هانا چۆمانی