بەگشتی سروشتی سیاسەت لە ھەموو دونیادا وایە؛ کار و کاردانەوەیە. ھەندێک ڕووداوی سیاسیی ھەن، لە دۆخە ھەستیارەکاندا کاتێک سیاسەتوان بژارەکان دەخاتە پێش چاو، پێویستە بڕیارێک بدات کە زامنی مانەوەی خۆی و فەراھەمی وڵات و داھاتووەکەی بکات. لەدوای ساڵی ١٩٩٦ و ڕووداوەکانی ٣١ی ئاب، زۆر قسەوباس لەو بابەتە دەکرێت، کە بەشێکیان گۆڕینی ڕاستیی مێژووەکەیە، لەکاتێکدا ئەو ڕووداوە مێژوویەکی زۆر دوور نییە و هەموومان لێی ئاگادارین.
بەهێزی پێگەی پارتی و ڕەتکردنەوەی پیلانەکان
* ٣١ی ئاب کاردانەوەی خۆسەپێنی و ڕەتکردنەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو لە مەیدانی سیاسیی کوردستان، دوای ئەوەی ٪٥١ی دەنگەکانی یەکەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانی بردبووەوە.
* هەزم نەکردنی پێگەی بەهێزی پارتی لە ڕوانگەی ئیقلیمییەوە، وای کرد پیلانی ژێربەژێر لەگەڵ دەوڵەتانی ئیقیلیمی بۆ نەھێشتن و سڕینەوەی دابنرێت.
* فێڵکردن لە حزبێکی وەک پارتی، کە خاوەنی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و دۆزی ڕەوای میللەتێکە، ئاسان نەبوو؛ حزبێک بە چوار ڕژێمی عێراق نەشکێت، بە پیلان و فێڵ ناشکێت.
مانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان و حاکمیەتی کورد
* بە دروستی ڕێ لەوە گیرا دەوڵەتێکی دیکە حوکمی ھەولێر بکات و ھەژموونی خەڵکانی دیکەی لەسەر لابرد.
* بووە ھۆکار کورد لە ھەولێر خاوەنی بڕیار بێت، نەک لە پایتەختی وڵاتانی دیکەوە بکرێتە میلیشیا. توانا و قودسیەتی بڕیاری بۆ ھەولێر گەڕاندەوە.
* ھەولێر وەک شارێکی ڕەسەنی کوردستانی، لە ھەستی کوردانە و ڕووحیەتی نەتەوەییدا قاڵبووەوە و قەوارەی هەرێمی کوردستانی لە لەناوچوون پاراست.
* پارێزگاری لە (خاک، زمان، ئاڵا، فەرھەنگ و کولتوور)ی مێژووی کرد؛ ئەگەر ٣١ی ئاب نەبوایە، ھەموو ئەمانە لەناو چووبوون.
* ڕێگری کرد لەوەی هەرێمی کوردستان ببێتە داردەست و دەستکێش، یان ببێتە جێگەی تەراتێنی هێزە داگیرکەرەکان بۆ ساغکردنەوەی پیلانەکانیان.
سەرکەوتنەکان، پڕۆسەی ئاوەدانی و ئارام
* ھەولێری کردە ناوەندی بڕیار و شوێنی ئارامی و کۆبوونەوەی دیپلۆمات و نوێنەرە نێودەوڵەتییەکان.
* پایتەختی کردە ژمارەیەکی گەورەی سیاسی، ئابووری و بازرگانی لە تەواوی ناوچەکەدا و بووە بنەمایەک بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاوەدانی.
* سەرکردەی دەیان دەوڵەتی زلھێز لە ھەولێرەوە سوپاسی سەرکەوتنی پێشمەرگەیان بەسەر داعشدا کرد.
* ناوەندی ھیچ دەزگایەکی موخابەراتی بیانی نییە و بڕیار و دەسەڵاتەکانی لە دەست خۆیدایە.
*
* باشترین ئارامی، ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەكە فەراھەم و دابین کرد.
لە ڕاستیدا ٣١ی ئاب شۆڕشێکی نەتەوەیی بوو لەپێناو ھێشتنەوەی حاکمیەتی کورد و نوێنەرایەتیی پرسی كورد لە سەرانسەری دونیا.
ئەم ڕووداوە (دفع الافسد بالفساد) بوو، کە ئەوەش ڕۆژێکی پڕشنگدارە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان.