لەماوەى شەڕى 40 رۆژەى چەنگ و ململانێی سەربازیی ئەمەریکاوئیسرائیل لەگەڵ ئێران ، ناوچەکە کەوتە نێو گۆڕەپانى یەکلاکردنەوەى شەڕى جەمسەرە ناوچەیی وزڵهێزان ، بەتایبەتى هەرێمى کوردستان وەک قەوارەیەکى یاسایی و دەستوورى کە لە نێوخۆ و دەرەوە ڕووبەڕووى چەندین کێشەى سیاسى بەتایبەتى دروستکردنى ئاستەنگ بەردەم پێکهێنانى کابینەى نوێی حکوومەتى کوردستان و ئینجا لە سەر ئاستى دەرەکی بەغدا و ناوچەکەش ڕووبەڕووى هێرش و گوشارى سیاسى و ئەمنى و دارایی زۆر بووە
لەگەڵ هەموو ئەو گوشار و قەیرانانەدا ، هەوڵەکانى سەرکردایەتى سیاسیی کوردستان و بەتایبەتى ڕۆڵ و پێگەى نێچیرڤان بارزانى ، چ لەسەر ئاستى ناوچەکە و چ لە سەر ئاستى نێودوڵەتى ، ڕۆڵێکى دیارو بەرچاوە ، بەتایبەتى لەگەڵ سەرکردەى وڵاتانى کەندا و تورکیا و پاپاى ڤاتیکان ، سەرکردەکانى ڤاتیکان و سەرۆککۆمارى ئیتاڵیا و وەزیرى دەرەوە و گەورەبەرپرسانى دیکە ، لە سەر ئاستى عێراق و ناوچەکەش ، سەردان و دیدار و کۆبوونەوەکانى لەگەڵ هێزولایەنەکان لە بەغدا ، ئاماژەن بە ڕۆڵ و کاریگەرى و دیپلۆماسى کاریگەر وەک ئەکتەرێکى نادەوڵەتى بۆ هەرێمى کوردستان لە کە هەڵکەوتەکەى لە نێو ژینگەیەکى سەخت و پڕ ئاڵۆزییدایە ، تا هەمیشە وەک قەوارەیەکى سەقامگیر و ئارام بۆ پێکەوەژیانى سیاسى و ئایینى و لە عێراق و ناوچەکەدا بدرەوشێتەوە
لێرەدا گرنگە ئەو راستییە بزانین ، کاتێک باسى هەرێمى کوردستان دەکرێت ، لەنێو ناوچەیەکى پڕ ئاڵنگارییدا ، ئەوەى وایکردووە کە ، هەمیشە ئەم هەرێمە و گەلى کورد جێگەى بایەخ و متمانە بێت ، بوونى سەرکردایەتییەکى ژیرانەیە ،کە هەمیشە توانیوێتى بە دروستکردن و پەیوەندییەکى بەهێز لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە و زڵهێزانى جیهان ، لە سەر بنەماى هاوبەشى ئابوورى و وزە و ئەمنى هەرێمى کوردستان و دۆزى کورد پشتیوانى بەهێزى بۆ دروست ببێت
بەتایبەتى کە , دۆخى ناوچەکە ، لە وەرچەرخانێکى ستراتیژیی گەورەیە بە هۆى ئاڵۆزبوونى دۆخى ئەمنی و دیار نییە ، بەرەو کۆێ دەروات ، بوونى هێزەکانى ئەمەریکاو هاوپەیمانى نێودەوڵەتى و گەلى کورد وەک هاوپەیمانێکى نێودەوڵەتى متمانەپێکراو و جیاواز لە ناوچەکانى دیکەى عێراق ، ئەمە خۆى لەخۆیدا پردێکى ئەمنى و دیپلۆماسى بەهێزى لە نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتانى زڵهێزى دوونیا و هەروەها سەرکەوتنێکى مێژوویی گەورەیە ، لەسەروبەندى ئەو گۆڕانکارییانەدا ، سەردان و کۆبوونەوەکانى ، نێچیرڤان بارزانى ،سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ وڵاتانى ناوچەکە و ئەورووپا و لەگەڵ نێردەى تایبەتى سەرۆکى ئەمەریکا ، تەنها کۆبوونەوەیەکى ئاسایی و دیپلۆماسى سادە نییە ، بەڵکو هەموو ئەو گفتوگۆ و کۆبوونەوانە ، ئامانج تێیدا پارێزگاریکردنە لەسەر داهاتووى ئاسایشى قەوارەى هەرێمى کوردستان
هەروەها لەڕووى سیاسى و بازرگانى و ئابووریشەوە ، هەوڵەکانى سەرۆکى هەرێم ، بۆ ئەوەیە ، رێگرى لە هەموو ئەو هەوڵانە بگیرێت ، کە لەماوەى رابردوو کاریان بۆ لاوازکردنى قەوارەى دەستووریی هەرێمى کوردستان دەکرد ، چونکە هەرێمى کوردستان وەک ئەکتەرێکى سەرەکى و فەرمى و جێگەى متمانەیە لە نێو هاوکێشە نێودەوڵەتییەکاندا و مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت ، لە هەمانکاتیشدا نێچیرڤان بارزانى ، بەشێوەیەکى زۆر ژیرانە هەوڵى راکێشانى سەرنجى ئەو وڵاتانە دەکات تاکو لە بوارەکانى بازرگانى و وزە و لەسەر بنەما و بەرژوەندى هاوبەش پشتیوانى هەرێمى کوردستان و کار بۆ زیاتر گەشەسەندنى بکەن و ڕێگەش بۆ وەبەرهێنەرانەکانیان بکەن تا وەکو کوردستان لە هەموو بوارەکاندا تەکنۆڵۆژیان و گەشتیارى وکشتوکاڵى و پیشەسازى بەرەو پێشەوە ببەن ، هەر بۆیە ، نێچیرڤان بارزانى ، سەرۆکى هەرێم ، وەک سەرکردەیەکى ژیر و دیپلۆماتکارێکى باڵا توانیوێتى پەیام و ویستى گەلى کورد بە وڵاتانى زڵهێز بگەێنێت
هەموو ئەو کارو جوڵە دیپلۆماسیانەى سەرۆکى هەرێم وایانکردووە ، سیماى جوانى کوردستان وەک پایتەختى پێکەوەژیانى ئاشتیانە لە نێو ناوچەیەکى پڕکێشە وئاڵۆز زیاتر ڕەنگینتر بکات ، ئەوەش ئاماژەیە بەو شێوازە دیپلۆماسییەتەى کە نێچیرڤان بارزانى ، وەک ئەکتەرێکى نادەوڵەتیی پێناسەى دەکات لە نێو وڵاتانى زڵهێزدا تا چۆن سەروەی و ئاساییشى هەرێمى کوردستان بپارێزێت و وردبینانە هەنگاو دەنێت ، لە جیاتى دروشمى گەورە و خەیاڵیدا ، بە زمانى دیپلۆماسى و هێزى نەرم ، کوردستان هەمیشە هاوبەشێکى جێگەى متمانەپێکراو و سوودبەخشە لەناوچەیەکى ئاڵۆزدا
هەموو ئەو سەردان و بانگهێشت و دیدارە فەرمییانە لە سەر ئاستى ناوخۆیی و دەرەکى و پێمان دەڵێن ، کە نێچیرڤان بارزانى, سەرۆکى هەرێمى کوردستان ، هەمیشە لەدواى دروستکردنى پردى پەیوەندى ومتمانەیە ، ئەویش تەنها دیدارێکى سادە و پۆرۆتۆکۆڵى ئاسایی نییە ، بەڵکو دروستکردنى پردێکە لە سەر بنەماى بەرژوەندییە هاوبەشەکان و بەهێزکردنى سەنگ و پێگەى گەلى کورد و هەرێمى کوردستان بۆ ئێستا و داهاتووشدا