له نێو جیهانی دیموكراسی و ململانێیه سیاسییه‌كاندا ڕكابه‌ری تا ئاستێكی دیاریكراو و نه‌به‌زاندنی هێڵه‌سووره نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كان بوونی هه‌یه ، به‌تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ی گه‌لی كورد خاوه‌ن ئه‌زموونێكی حكوومڕانی 35 ساڵه‌یین له‌ڕووی ململانییه مێژووییه‌كانی هێزولایه‌نه‌سیاسییه‌كانی كوردستان ، قۆناغی سه‌خت و پڕ له هه‌وراز و نیشێوی بییووه تا ده‌گاته شه‌ڕوململانێی چه‌كداری ، به‌ڵام پارێزگاری له هێڵه دیارییه‌كانی ئه‌خلافی و زمانی و ئه‌ده‌بیان تێنه‌په‌ڕاندووه ، ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌ندێك كه‌س ولایه‌نك به ئاستێكی زۆر نزم له‌ڕووی ئه‌ده‌بیانی سیاسی و قسه‌كردندا ده‌یكه یانیش ئاراسته ده‌كرێن ، نه‌ك هه‌ر زۆر نابه‌پرسانه و ناڵۆژیكانه‌یه ، به‌ڵكو له قامووسی هیچ مرۆڤ وحزبێكی نیشتیمانپه‌وه‌ردا بوونی نه‌بووه
ئه‌وه‌ی له هه‌ڵسووكه‌تی هه‌ندێك كه‌س ولایه‌نێك دا ده‌بینرێت ، خۆپه‌رستی و دیكتاتۆری و نه‌بوونی ئه‌خلاقی سیاسی به‌سه‌ریاندا زاڵه ، ڕامانی ئازاد و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به‌خوێن و خه‌باتی ده‌یان ساڵه هاتوونه‌ته ئاراوه نازانن ، خاڵین له نیشتیمانپه‌وه‌ری و كوردپه‌وه‌ری و له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌شبینی ، جنێودان و سووكایه‌تیكردن به ره‌مز و سیمبوڵه‌كان ، مایه‌پووچبوون و ڕووخان له ناخدا دروستبوونه ، بۆیه ، هیچ شتێك جگه له خۆیان ڕێز و بایه‌خ و پیرۆزی نییه ، مێژوو پێمان ده‌ڵێت ، ته‌مه‌نی ئه‌و جۆره كه‌س ولایه‌نانه وه‌ك بڵقی سه‌ر ئاوه
ئاساییه گه‌ر ململانێی تونی حزبی هه‌بێت ، به‌ڵام چه‌ند هێڵێكی سووری هه‌یه ، ناكرێت ببه‌زێنڕێت ، وێرای پێشكه‌وتنی زانست و شارستانییه و عه‌قڵ و ته‌كنۆڵۆژیان له دوونیایی ئه‌مڕۆدا ، هه‌ندێك كه‌سی به‌ناوی سیاسی وبازرگانی ساخته و خۆپه‌رست و به‌رژوه‌ندیخوازی سیاسی دروستكراو و قورمیشكراو و بارمته‌كراو ، نه‌ك هه‌ر هیچ باوه‌رێكیان به بۆ خاك ونه‌ته‌وه ونیشتیمان و سیمبوڵه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نییه .
كاتێك باس له ، خه‌بات و به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ركرده‌یه‌كی مێژوویی و فیداكار و تێكۆشه‌ر ، كه رابه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كات و له نێو دڵی هه‌موو گه‌لی كورددا جێگای هه‌یه ، هه‌رگیز ناسڕیته‌وه ، ناكرێت ته‌نها له نێو بازنه‌ی حزبایه‌تی وململانێی و ڕق و كینه‌ی هه‌ندێك كه‌س ولایه‌نێك
ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك ئه وراستییه بزانن كه ، بارزانی ، رابه‌ڕی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد ، ته‌نها موڵكی حزبێك نییه ، ناكرێت هیچ كه‌س ولایه‌نێك به‌م شێوه‌یه پێشانی بدات ، بارزانی ته‌نها سه‌ركرده‌ی حزبێك و كه‌س و لایه‌نێك نه‌بوو ، به‌ڵكو سه‌ركرده‌ی مێژووییه كه له نێو دڵی هه‌موو كوردێكی دڵسۆز و خاوه‌ن ویژدانه ، بارزانی موڵكی حزب و لایه‌نێك نییه ، به‌ڵكو موڵكی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورده ،ڕێزگرتن و نه‌به‌زاندنی هێڵه سووره‌كان ئه‌ركێكی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یه، بۆیه ، ناكرێت هه‌ندێك كه‌سی نابه‌رپرسیار و بارمته‌كراو ، دوور له هه‌موو ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاقێك و به‌رپرسیاریه‌تی سووكایه‌تی به ڕابه‌ری و سه‌ركرده مێژووییه‌كان بكه‌ن ، چونكه ئه‌مه ره‌مزێكی گشتییه و به‌زاندنی هێڵه‌سووره‌كان ته‌نها بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی مێژووییه بێ ڕێزیكردن به هه‌موو كوردوكوردستان
بارزانی نه‌مر ، هه‌رگیز له چوارچێوه‌ی حزبێك و جوگرافیاییه‌كی دیاریكراو ، خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی نه‌كردووه ، به‌ڵكو هه‌میشه خزمه‌تكاری نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌ی بووه ، بۆیه هه‌میشه له نێو دڵی نه‌ته‌وه ونیشتیمانه‌كه‌ی دا ده‌مێنێته‌وه ، بۆیه كاتێك كه‌س و لایه‌نێك سنوور و هێڵه سووره‌كان ده‌به‌زێنێت ، چونكه خه‌باتی بارزانی بۆ ئازادی نه‌ته‌وه‌ی كورد بووه نه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌ك و خێڵ و هۆزێك
ڕێبازی بارزانی ، ڕێبازی ئه‌ده‌ب و مرۆڤدۆستی و ڕێزگرتنه له شكۆكه‌ی ، بۆیه مسته‌فا بارزانی موڵكی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورده ، ئێستا سه‌رۆك مسعود بارزانی ، درێژه‌پێده‌ری ڕێبازی بارزانی و كوردایه‌تین ، ئه‌وان موڵكی نه‌ته‌وه‌یه‌كن ، نه‌وه له دوای نه‌وه وه‌ك ره‌مز و شوناسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌موو ته‌مه‌نی خۆیان له پێناو ئازادی وسه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه ونیشتیمانه‌كه‌یان فیداكردووه ، چونكه بارزانی موڵكی حزب ولایه‌نێك نییه ، ئه‌وه‌ی ئێوه به جنێودان و سووكایه‌تیكردن ده‌یكه‌ن ، شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانتان و مایه‌پووچبوونتانه له ڕووی سیاسی و ئه‌خلاقییه‌وه ، بۆیه ڕێگه به‌خۆتان ده‌ده‌ن قسه‌ی سووك بكه‌ن و هێڵه‌سووره‌كان ببه‌زێنن
چونكه جێنودان وبه‌زاندنی هێڵه‌سووره ئه‌خلاقی و یاساییه‌كان نه‌ك ته‌نیا سووكایه‌تیكردن نییه به كه‌سێك ، به‌ڵكو دژ به سیمبوڵه هاوبه‌شییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت ، بۆیه سووكایه‌تیكردن به ره‌مز و كه‌سایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانپه‌وه‌رییه‌كان ناچنه چوارچێوه‌ی ڕه‌خنه‌ی په‌رپرسیاریانه و جیاوازی بیروبۆچوونه‌كان ، به‌دڵنییاییه‌وه ده‌ریاییه‌ك به ده‌می سه‌گێك گڵاو نابێت و به‌ڵكو ناوی سه‌ركرده مێژووییه‌كان هه‌میشه به پیرۆزی له نێو دڵی نه‌ته‌وه‌یی كورددا هه‌ر به‌هێزی ده‌مێنێته‌وه