سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
کوردو پەتای دوکەرتبون
سەردەشت محەمەد
12/05/2021
لێرەدا نامەوێت قسە لەبارەی ئەوەوە بکەم کە ئایە ئەم دابەشکارییەی کۆمەڵگایی کوردییە بەسەر دوبەرەی دژبەیەکدا بەنمونە لە مەڕ پرسیێکی وەک پرسی بە یەکدادانی فەڵەستینیەکان و ئیسرائیل و هێرشکردنە سەر قودس، تاچەند جێگەی خۆیەتی کە پشتگیری لێبکرێت یاخود بەپێچەوانەوە دژبین بە هێرش و پەلامەردانەکانی سوپای ئیسرائیل، ئەوەندەی دەمەوێت بەدوایی وەڵامی ئەو پرسیارەدا بگەڕێم کە ئایا بۆچی بەدرێژایی مێژو بۆ هەر ڕوداوێک کە دێتە ئاراوە ئێمەی کورد دەبین بە دوکەرتی دژبەیەک؟ دوکەرت بونێک کە ڕەنگە بەدرێژایی مانەوەمان لەسەر ڕوی ئەم زەمینە ئاسەواری نەرێنی بەدوایی خۆیدا بەجێبهێڵێت و هێزێک نەبێت بتوانێت ساڕێژی ئەم پەتایی دوکەرتبونەمان بکات.
ئەگەر بێت و لە ڕاستی ئەوەی کە ئایا کورد بەردەوام دوبەرەی دژ بەیەکەن بکۆڵینەوە، ئەوا دەتوانین لە هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی مێژوەوە بگەین بەو ڕاستییە و دان بەوەدا بنێن و بڵێین بەڵێ تائێستا لە مێژوی گەلی کوردا ڕوینەداوە کە ڕوداوێک ڕویدابێت و ئێمەی لە یەک بەرەدا کۆکردبێتەوە و بەرەی نەیاری نەخوڵقاندبێت، تەنانەت ئەو ڕوداوە تراژیدیانەش کە لە کوردستاندا ڕویانداوە نەبون بە هەوێنی یەک بونمان.
لەمەدا نامانەوێت زۆر بە قوڵای مێژودا بڕۆینە خوارەوە بۆئەوەی ئەوڕاستییە بسەلمێنین، بەڵکو لە ساتەوەختی دەستپێکی ململانێی نێوان عوسمانی و سەفەویەکانەوە دەستپێدەکەین کە مێژویەکی هێندە دوری نییە و دەبینین لەوێدا ململانێی نێوان دو هێزی دژبەیەک، کورد دابەش دەکات بەسەر دو بەرەدا؛ هەربەشێکمان دەبین بەدۆستی لایەک و دوژمنی خۆمان. شۆڕشی شێخ مەحمود بەهەمان شێوە دەمانکاتەوە بەدو کەرتی دژبەیەک تاوانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە و چەندان ڕوداو و مەرگەساتی دیکە کە ڕویاندا نەیانتوانی کورد لە بازنەی یەکبوندا کۆبکاتەوە، بەڵکو تائەم ساتە وەختە لە بەرامبەر ئەوەی کە ئایا ئەم تاوانانە کێ ئەنجامیداون و کێن ئەوانەی لە پشتی ڕودانی ئەم ڕوداوانانەوەن هێشتا هەر دوبەرەی دژبەیەکین...
نەک بەتەنها ڕوداو و پێشهاتە ناوخۆییەکان، بەڵکو هەمو ئەو ڕوداو و کارەساتانەی لە دەرەوەی سنوری کوردستانیشدا ڕویانداوە بەهەمانشێوە ئێمەی لەناوخۆدا کردۆتەوە بە دوبەشی دژبەیەک، ئەم دابەشکارییە پێوێستی بە هەڵوێستە لەسەرکردن و شیکردنەوەیە، پێویستە خوێندنەوەی قوڵتریان بۆبکرێت. چونکە ناکرێت هەروا دەستەوەستان بین لەبەرامبەر ئەم پەتایی دوکەرتبونەدا و لێگەڕێین درێژەی پێبدرێت، پێویستە لەشوێنێکدا سنورێکی بۆ دیارییبکرێت ئەگینا بەپێچەوانە درێژەدان بەم دوکەرتبونە دورنییە لە داهاتویەکی نزیکدا کارەساتی گەورە بەدوایی خۆیدا بێنێت، چونکە ئەگەر بۆ هەر کۆمەڵگاییەکی دیکە دابەشبون بەسەر دوبەرەی دژبەیەکدا بابەتێکی ئاسایی بێت؛ ئەوا بۆ نەتەوەیەکی وەک کورد کە لە نێوان چەندان نەیاری دەرەکیدایە بابەتێکی پڕ مەترسییە، چونکە دابەشبون بەسەر دوبەرەدا دەرفەتی ئاسانتر بۆ نەیاران خۆشدەکات تاوەکو لە کاتێکی کەمتردا بتوانن بە ئاسانی پلانەکانیان جێبەجێ بکەن.
وتارەکانی نوسەر
سەردەشت محەمەد
گەڕی دووەمی ململانێکان، ئایا ئێران لە بەردەم جەنگی گۆڕانکاریی سەدەدایە؟
سەردەشت محەمەد
پێوستمان بە هۆشیارییە، نەک کۆمەک
سەردەشت محەمەد
بۆچی گرنگە، ئاوڕی جدی لە کفری بدرێتەوە؟
سەردەشت محەمەد
چۆن ئەم بار و دۆخە بگۆڕین؟
دواتر
1
2
3
4
5
6
7
8
پێشتر
نوێترین
ئومێد قەرەداخی
پارادۆکسی ئابووری ئەمریکا؛ چۆن نەوت دەبێتە فریادڕەس و تەکنەلۆژیا دەبێتە خاڵی لاواز؟
د. جەبار قادر
ئایە ژیریی دەستکرد ئێران بەڕیوە دەبات؟
زانا توفیق بەگ
ئەوروپا لە ناو گەردەلوولی جەنگە کە دا؟
زۆرترین بینراو
1
3 رۆژ پێش ئێستا
بەرپرسێکی ئەمریکی: پردی کەرەج بۆ گواستنەوەی نهێنیی مووشەک بەکارهێنراوە
2
7 رۆژ پێش ئێستا
ئەمریکا یەکەم هەنگاوی بەرەو هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران نا"
3
2 رۆژ پێش ئێستا
نهێنیەکانی پشت مردنی حەبووش لە هەولێر
4
5 رۆژ پێش ئێستا
ئێران لەوانەیە مەترسیدارتر بێت.!
5
13 کاتژمێر پێش ئێستا
تەقینەوەی بۆمبەکەی وەزیری جەنگی ئەمریکا دەربارەی پڕۆژەی (ئەمریکای مەزنی باکوور)
6
4 رۆژ پێش ئێستا
سێنتکۆم: زیاتر لە ١٢ هەزار ئامانجی ئێرانی لەلایەن ئەمەریکاوە بۆردوومانکراون
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP