بە کەوتنی دەسەڵات لە ئێران زۆرێک لە هێز و قەوارە سیاسییەکانی باشوور هەتیو دەکەون. وردە وردە دەردەکەوێت دەسەڵاتدارانی ئێران باوکی زۆرێک لە هێز و قەوارە و تەنانەت بەشێک لە ڕۆشنبیر و چاودێرە سیاسییەکان و مەلا و بانگخوازەکانی باشوور بووە.
لە پرسەی عەلی خامنەییدا ئەوە ڕوون بۆوە کە ئێران ج دەستێکی هەبووە لە دروستکردن یان پشتیوانیکردنی بەشێک لە هێز و قەوارە سیاسییەکانی کوردستانی باشوور. ڕەنگە وەک جۆرێک لە تەکتیکی خۆلادان لە شەڕ، بۆ دەسەڵات لە باشوور ئاسایی بێت بە ئاشکرا دژایەتی دەسەڵاتدارانی ئیران نەکات، بەڵام بەڕاستی بۆ هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵات و شیوەن بۆ خامنەیی و بەشداری پرسە، هیچمان پێناڵێت جگە لە شیوەن بۆ باوکێک، کە بەلەدەستدانی دەسەڵاتەکەی هەڵدانەوەی چ سەرە مەنهۆڵێکە بۆ دەرکەونتی ڕووی ڕاستەقینەی بەشێکی زۆر لە هێز و قەوارە و کەسایەتیی و پیاوانی ئاینی باشوور.
کە قاسمی سولەیمانی هەر بەسەر پیوە بتوانێت بە سەرە قەڵەمێک یەک ملیۆن دۆلار بدات بە هێزە سیاسییەکانی باشور، لە نێویاندا دوو پارتی ئیسلامی و دوو پارتی چەپ، دەبێت باوکە گەورەکەیان لە تارانەوە چۆن دەستی هەبووبێت لە دروستکردن یان پشتیوانی کردنی زۆرێکیان و دیاریکردنی کورسی قەوارە سیاسییەکان لە هەڵبژاردنەکاندا.
کە تەرمی شەهید دکتۆر قاسملو دەبینم لە ڤیاننا و لە سەر مێزی گفتوگۆ غەڵتانی خوێن دەکرێ، کە بیر لە شەرەفکەندی دەکەمەوە کە بەر لە خواردنەوەی قاوەیەک تیرۆری دەکەن،کە گەنجە جوانەکانی ڕۆژهەڵات دەبینم لەسێدارە دەدرێن، چ قێزەون ئەوانە دەبینم لە سلێمانی سەرەیانگرتووە بۆ فاتیحایەک بۆ بکوژێکی کوردانی ڕۆژهەڵات.