یەکڕیزی و دروشمەکان لە ژێر ناوی:
( یەکە یەکە یەکە گەلی کورد یەکە) یان (کینە ئەم، کوردین ئەم) یان (ژن.ژیان. ئازادی)
ئەم ئەزموونە نزیکمان ئەکاتەوە لە یەک پارچەیی و بۆنی دەوڵەتی کوردی، چۆن لە قوربانیداندا شەهامەتمان هەیە بەهەمان شێوە لە بڕیاردانیشدا هەمان شەهامەتمان پێویستە.
هیچ نەتەوەیەک بە شەقامی دابەشەوە نابێت بە دەوڵەت، ئەگەر هەل و مەرج دروست نەکرێت و زەمینە لەبار نەبێت بۆی.
ئەویش بە ڕوحیەتێکی یەک ڕیزی نەتەوەیی و لەسەرویی حزب و ڕێکخراوە.لەکاتە قورسەکاندا هەموو هێزەکان بڵێن یەک هێز و یەک هەڵوێست و یەک خەبات.
لەوەش گرنگتر هێزێکی تۆکمەی سەربازیە ئەویش بریتیە لە دڵنیابوون کە بەبێ هێزی پاراستن، دەوڵەتێک بونی نیە و ئەبێت بە خەونێکی بەدی نەهاتوو!
ئەگەر ئەم هێزانەش بە پێی جوگرافیایی جیاوازەوە نەتوانن یەک ناویان هەبێت، بەڵام هاوپەیمان و یەکڕیزی بەردەوامی هەبێت.
کاتێ هێزێکی یەکگرتووی سەربازی نەتەوەیی نەوەک حزبی، بۆ خۆ پاراستن نەوەک جەنگێکی بێ کۆتایی، لەو کاتەدا جیهانیش ڕێز و ستایشی هێزێکی ئازاو شەڕکەر دەکات نەک قوربانی دەر.
بۆ ئەم پلان و بنیاتنانە کورد پێویستی بە گیانی تەبایی و هەستی ناسیونالستیە لە مەنهەج و زهنی تاکی کوردا، ڕەنگدانەوەی هەبێت.
گرنگترین شت لەدوای ئەوە دروستکردنی هاوپەیمانیەتی نوێیە لەگەڵ ووڵاتان و نەتەوەی تر، بە باوەڕێکی دروست و مۆڕاڵێکی ڕاستەقینە.
کورد بە چ هاوپەیمانیەک قازانج ئەکات و نابێت چ جۆرە هاوپەیمانیەک قبوڵ بکات؟
کاتێ سەرکردە یان چەند بڕیار دەرێک وەک سەرکردایەتی، بە عەقڵێکی سیاسی بڕیار لەسەر ڕێکەوتنێک ئەدەن، پێویستە بەرژەوەندی کورد تیادا بابەتی سەرەکی بێت، نەوەک بەرژەوەندی دەوڵەتی ئەوان.
لەو نێوەنگیریەدا ئەبێ کورد ئەوە بەدەست بێنێ وەک هاوپەیمانێک قبوڵبکرێت، نەوەک ببێت بە ئامرازێک.
پێویستە بگەڕێ بەدوای ئەم دۆسیانەدا کە لە جیهاندا جوڵاوە لەسەر مەسەلەی کورد، وەک پشتیوانیەک. نمونە دۆسیە سیاسیەکانی کورد و پاراستن و خاک و خەڵکیش.
هەروەها پاراستنی ئابوری کە بابەتێکی گرنگی چارەسەرەکەیە، ئەو هاوپەیمانیە، پشتگیری ڕوونی مافەکانی کورد بکات بۆ خۆ بەڕێوەبردن.
لەکاتی مەترسی لەسەر دۆزی کورد بەتەنها بەجێت نەهێڵن و لە دوای قازانجی خۆی نەتفرۆشێت و چارەنوسی ملیۆنان کورد نەکەوێتە مەترسیەوە.