به هه‌ڵدانه‌وه و هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر لاپه‌ره‌كانی مێژووی نه‌ته‌وه‌یی كورد ونیشتیمانی كوردستان ، نه‌ك هه‌ر به سته‌مێكی مێژوویی زڵهێزانی وه‌ك بریتانیا و فه‌ره‌نسا كوردوكوردستان به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی ده‌ستكردی ساخته‌ی سته‌مكاردا لێكێنرا و دابه‌شكرا ، هه‌ر له‌وه كاته‌وه‌ش هه‌ر ده‌سه‌ڵات و ڕژێمێك حكوومڕانی عه‌ره‌ب ، فارس ، توركی كردبێت ، هه‌موو هه‌وڵێكی ڕه‌ق و نه‌رم واته به ئاگروئاسن و پیلانگێری و گه‌له‌كۆمه‌كی سیاسی هه‌وڵی داوه گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌ك گه‌لی كورد له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه بتوێنێته‌وه و زۆرجاریش هه‌وڵی داوه ڕیشه‌كێشی بكات و بیسرێته‌وه
له‌كاتێك دا گه‌لی كورد به‌وه ناسراوه له مێژوودا شوێن پێی دیاره و ڕه‌گ و ڕیسه‌داره له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و به‌درێژایی مێژوو ئه‌م خاكه‌ی له‌سه‌رێتی ووێرای هه‌موو ئاسته‌نگ و ئاڵنگاریی و گوشاری دوژمنان و داگیركه‌ران و سه‌پاندنی جه‌نگی گه‌وره و بچووك و فشاره زڵهێزه‌كان نه‌یانتوانیی بیسرێنه‌وه و نكۆڵی لێ بكه‌ن
چونكه گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن خاوه‌ندارێتی دۆزێكی ره‌وا و ستراتیژی وبه‌رنامه وسیاسه‌تی كوردستانی و نه‌ته‌وه‌ییه ، ده‌یان ساڵه قوربانی ده‌به‌خشێ و گیان و خوێنی فیدا ده‌كات و به‌هه‌موو توانایكه‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و پیلانگێرییه بۆ دارێژراوانه ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌كاتی گۆڕانكاری و پێشهاته نوێیه‌كانه‌وه ، چونكه وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد داگیركه‌ران له هه‌موو كاتێكدا هه‌ر كه ده‌رفه‌تێكیان بۆ ڕه‌خسابێت یان په‌لاماری كوردیان داوه یانیش هه‌وڵی بچووكردنه‌وه و په‌راوێزخستنیان داوه ،وه‌ك چۆن له ماوه‌ی مێژووی نوێی 22 ساڵی رابردوو له‌سه‌ر ئاستی باشووری ورۆژئاڤا و باكوور و رۆژهه‌ڵاتیش خه‌ونی بچووككردنه‌وه و نكۆڵی‌كردن له كوردوكوردستان دراوه
له‌كاتێكدا نه‌ته‌وه‌ی كورد ،خاوه‌ن مێژووییه‌كی ڕه‌سه‌نی 2726 ساڵ، زمان ،كه‌لتوور و خاك و زمانێكی ڕه‌سه‌نه ، كه له‌گه‌ڵ هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه له ناوچه‌كه‌دا به‌راوه‌رد ناكرێت ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كاتێك گه‌لی كورد بوونی هه‌بووه ، ئه‌وان له خه‌ونیشیدا بوونیان نه‌بووه ؛ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردی به‌رامبه‌ر نكۆڵی داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردوكوردستان هێشتۆته‌وه ، ئه‌و ئیراده به‌هێزه توانیوێتی ڕووبه‌ڕووی كوشنده‌ترین چه‌كه‌كان و گه‌مارۆ و پیلانگێرییه‌كان وئاڵنگارییه‌كان بوه‌ستێته‌وه ، سه‌ركه‌وتوو بێت وه‌ك چۆن له رابردوو ڕێگه نه‌دا نسكۆ و گه‌له‌كۆمه‌كی له ئامانجه‌كانی بیوه‌ستێنێت
گه‌لی كورد له‌وه‌تی هه‌یه و له‌سه‌ر خاكی خۆی به‌رده‌وامه له‌گه‌شه‌سه‌ندن بووه و خاون خاوه‌ن و سه‌روه‌تێ:ی به‌رفراوانه ، شاخ و دۆڵه‌كان وه‌ك په‌ناگا به‌كارهێناوه ، هه‌رگیز چاوی له داگیركردنی هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه نه‌بووه
گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ملیۆنی و به رووبه‌ڕێكی میلۆنی خاك و جوگرافیا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ، خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی و مافه‌كانی لێ زه‌وتكراوه ، ئێستا گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌یی بێ ده‌وڵه‌ته ، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه " دوژمنان وداگیركه‌ران له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانكاری و ده‌رفه‌تێك و گۆڕانكاری هاوكێشه‌كانی هێز ئه‌و به‌هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه هێرش و په‌ڵاماری كوردوكوردستان بده‌ن
گه‌لی كورد ،به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی خاك و سه‌روه‌تی بێ شوماری سه‌ر زه‌وی و بن زه‌وی ، هه‌میشه خاوه‌ن دوژمن و نه‌یار بووه ، تا ئێستا به هه‌موو توانایه‌كه‌وه هه‌وڵی بچووكردنه‌وه و دروستكردنی بێ متمانه‌ی و بێ باوه‌ری بۆ نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌ی ده‌درێت ، بۆ ئه‌وه‌ی وێنا بكرێت كورد وكوردستان نه‌ته‌وه وڕه‌سه‌ن و خاوه‌ن ڕیشه نین به‌ڵكو پێكهاته‌یه‌كی بچووكن له ناوچه‌كه‌دا
بۆیه ، ده‌بێ داگیركه‌ر و دوژمنه نوێیه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌لاپه‌ره‌كانی مێژوودا بچنه‌وه ، باش بزانن نكۆڵی‌كردن له نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی وه‌ك كورد ناكرێت و ناتوانن ، ئێوه‌ی میوان و بێگانه‌نن له سه‌ر خاكی كوردان و به‌هێزترین چه‌كی سه‌رده‌م و گه‌مارۆ وپیلانگێری و سته‌مكاری نه‌یانتوانی بوونی كورد نكۆڵی بكه‌ن
ده‌بێ بزانن ،كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كه باوه‌شی بۆ هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه كردۆته‌وه و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایین و ئایینزاكانی پاراستووه ، هه‌رگیز به‌شێك نه‌بووه له هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه ، مێژوویش سه‌لماندی به كوشتن و سووتاندن و بڕین و تیرۆركردن كورد له‌ناو نه‌برا و هه‌ر ما ، ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه نه‌به‌شێكه له هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه به‌شێكیش ده‌بێ له جوگرافیای هیچ ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ر و ده‌ستكرد ، بۆیه نه‌ته‌وه‌ی كورد خاوه‌نه و ئێوه میوان و داگیركه‌رن و كوردیش هه‌ر هه‌رمان و هه‌ر هه‌یه هه‌ر ده‌مێنێ به‌ره‌و گه‌یشتن به ئامانجه گه‌وره‌كه‌یه‌تی .