فاخر كرمانجی/ ماموستای زانكۆ
له‌وه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق له ساڵی 1921 دامه‌زراوه، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پادشایی تاوه‌كو ئێستا په‌رله‌مان له عێراق هه‌ر هه‌بووه و به چه‌ند قۆناغێكی مێژوویی تێپه‌ڕیووه كه‌له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا جۆرێك بووه له نوێنه‌رایه‌تیكردنی رۆكهشی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی هه‌رچه‌نده هه‌ر به‌ناو په‌رله‌مان بووه و شوێنی چینی ده‌ره‌به‌گ و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك خێله‌كان زاڵ بووه له عێراقدا وه‌كو:
ـ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پادشایی له ساڵی 1921 ـ 1958.
ـ سه‌رده‌می كۆماری ساڵی 1958 ـ 1979.
ـ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و سه‌دامی دكتاتۆر ساڵی 1979 ـ 2003.
ـ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ڕاگوێزه‌ر له عێراق ساڵی 2003 ـ 2005 و ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستوری عێراقی.
خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق كه بریار وایه له 11/11/2025 پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌رێووه بچێت دوای قۆناغێكی سه‌ختی ئابووری و گه‌مه‌ی ده‌ستوری به پێودانگی سیاسی دادگای فیدراڵی و هه‌وڵدان بۆ له قاڵبدانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌ریمی كوردستان و نیازی حكومه‌تی عێراق بۆ بنپێكردنی یه‌كجاره‌كی ده‌ستور و سرینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی هه‌رێم به پاڵپشتی وڵاتانی ئیقلیمی به‌ڵام له‌م سه‌روبه‌نده‌دا سه‌ركردایه‌تی كورد كه پارتی دیموكراتی كوردستان پێشڕه‌وایه‌تی ده‌كات توانی به خۆڕاگری و به‌هێزی خۆی له باوه‌ڕی سهرۆكهیهكهوه كه ده‌بوایه كورد كه‌ڕامه‌تی پارێزراو بێت توانی غروری سه‌ركرده‌كانی عێراق بیهێنێته‌وه سه‌رمێزی گفتوگۆ، له ڕاستیدا ده‌ستور و په‌رله‌مان و یاسا و ئه‌قڵیه‌تی ده‌وڵه‌تداری له عێراقدا هه‌میشه پاشخانی هزرێكی تۆتیلیتاری و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و دواتریش مه‌زهه‌بی له دونیابینی ڕه‌وتی سیاسی و بونیادی ئه‌قلی سیاسی عێراقیدا ڕه‌گی داكوتاوه به جۆرێك هه‌ر كاتێك بۆیان بلوێت هه‌موو شتێك ده‌كه‌نه خۆله‌مێش و هه‌موو یاسایه‌ك ده‌بێت به لاستیك و هه‌موو پیرۆزییهكیش وه‌كو خوێنی " ئیمام حسین " حه‌ڵاڵ ده‌كرێت، بۆیه له خولی چواره‌م و پینجه‌می په‌رله‌مانی عێراق بینیمان له خیتابی سیاسی ڕه‌وته مه‌زهه‌بی و سیاسیه‌كانی عێراقدا به‌ره‌ی نانیشتیمانی و مه‌زهه‌بی ده‌یوست له‌سه‌ر دروستكردنی پردی دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌ب به تایبه‌تی شیعه مه‌زهه‌ب جۆش بده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی شه‌قام، به‌ڵام دیسان ئه‌وه‌ی دژی ئه‌و پلانه وه‌ستایه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان بوو.
پارتی له جه‌نگی داعش له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم سه‌ركێشی جه‌نگه‌كه‌ی كرد دواتریش سه‌ركێشی ریفراندۆمی كرد و لێشی په‌شیمان نییه چونكه ستراتیژیه‌تی ئه‌و حزبه و ئامانجه‌كانی سه‌ربه‌خۆییه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سیاسه‌تێكی شه‌رمانانه ناكات، بۆیه دۆست و دۆژمانهكانی له نیازه‌كانی تیده‌گه‌ن و متمانه‌شیان پێی هه‌یه، له دوای گه‌له‌كۆمه‌ی ئیقلیمی و نێوده‌وله‌تی له دوای ریفراندۆم دووباره پارتی ئه‌ندازیاری كرانه‌وه‌ی ده‌رگای دیبلۆماسیه‌ت و بههێزكرنهوهی هه‌رێمی كوردستان بوو، بۆیه پارتی دوای ریفراندۆم چه‌ندین ئه‌ركی قورسی له‌سه‌ر شان بوو:
1ـ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و دووباره خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه دژه‌كان له عێراقدا بۆ نمونه میحوه‌ری ئه‌مریكی و ئیرانی و له لایه‌كی تریشه‌وه توركیا و وڵاتانی تری به‌رژه‌وه‌ندی خواز.
2ـ ئاشتكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی به به‌هێزكردنی گوتاری پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و هاوبه‌شی كه ئه‌ركی قورس بوو ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ڕه‌وته توندڕه‌وه‌ی له ڕووی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له لایه‌ن سیاسیه‌كانه‌وه دژ به هه‌رێمی كوردستان ڕای گشتی كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی و عیراقیان دژ به كورد و كوردستان هان ده‌دا كه خه‌ریك بوو ببێته كتورێكی سیاسی.
3ـ ئه‌ركی هه‌ره قورسی پارتی له كوردستان بوو بۆ دووباره یه‌كخستنه‌وه‌ی گوتاری كوردی بۆ ئه‌وه‌ی دیسانه‌وه به‌یه‌كه‌وه به‌رگری له مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، ئه‌ویش دوای هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردسان له ساڵی 2018 كه تیایدا پارتی براوه‌ی یه‌كه‌می كوردستان بوو، هه‌وڵه‌كانی چڕكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی به‌شداری پارته سه‌ركیه‌كانی كوردستان به تایبه‌تی یه‌كێتی و گؤڕان به‌و ئامانجه‌ی حكزمهتێكی به‌هێز و یه‌كگرتوو دروست بكات له هه‌مان كاتیش‌دا به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر ده‌ستی دایه چاكسازی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به ژیانی حكومڕانی خۆی بدات و ئالنگریهكانی به‌رده‌م هه‌رێم بشكێنێ، له‌م ڕوهشهوه سه‌ركه‌وتنی باشی به‌ده‌ست هێناو توانی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵتیه‌كان به‌هێزتر بكات و تا ڕاده‌یه‌كی زۆریش له به‌غدا توانی گوتار و هه‌ڵویستی قراكسیون و پارته سیاسیه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق یه‌ك بخات.
پارتی حزیی ئالنگریهكان " تحدیات "ه هه‌میشه پارویه‌كی قورسی سیاسی بووه كه لایه‌نه عێراقیه‌كان نه‌یاتوانیووه سازش به پارتی بكه‌ن هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه هه‌ندێك جار پارتی كه‌وتبێته قۆناغێكی سه‌ختی گوشاری سیاسی به‌ڵام هه‌رگیز ئیراده‌ی نه‌شكاوه و ته‌سلیم نه‌بووه، ئه‌مه‌ش هه‌م بۆ هۆكاری هزری نه‌ته‌وه‌خوازی سه‌ركردایه‌تی پارتی و هه‌م بۆ بونیادی رێكخستنه‌كانی ئه‌و پارته ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما چهساپاوانه دامه‌زراوه و تێده‌كۆشێت.
ئیستا كه دوای ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له مانۆڕی سیاسی هه‌رێمی كوردستان تا ڕاده‌ی هه‌ستانه‌وه سه‌ركه‌وت به هێزه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق ده‌چێت، هه‌موو گوشار و گوتاره سیاسیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ڕوویان له پارتیه، پارتیش به جۆرێك سیاسه‌ت ده‌كات كه ئه‌ته‌كێت و گوتاری سیاسی و دروشمه‌كانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كێشه‌كانی ڕابردوون و داوای (هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و سازان) ده‌كات كه پارتی پێی وایه به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستور ئه‌و چه‌مكانه كه بنه‌مای پیكه‌وه ژیانن له عیراقدا هه‌لوه‌شاونه‌ته‌وه، پارتی له‌م هه‌لبژاردنه هه‌وڵ ده‌دات ئاراسته‌ی گوتاری سیاسی ڕووی له جه‌ماوه‌ری عێراقی بێت به گشتی كه كورد و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌نین بۆ عێراق، به‌ڵكو ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته عێراق ده‌كات به گه‌نده‌ڵترین وڵات كه خێر و سه‌روه‌ته‌كه‌ی ده‌چیته سه‌به‌ته‌ی وڵاتانی تره‌وه، ئه‌وه‌ی بۆ پارتی و حزبه‌كانی تریش كێشه بوو یاسای ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردن بوو كه هه‌ر پارێزگایه‌كی كردووه به بازنه‌یه‌ك و ڕه‌نگه زۆر له ده‌نگی پارته سیاسیه‌كان به هه‌ده‌ر بچێت هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه بۆ پارتی كێشه‌یه‌كی وا گه‌وره نه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی پارته‌كه چونكه ئامانجی پارتی له به‌غدا ستراتیژیه‌ت و به‌رنامه و پلانه‌كانی دیاری ده‌كات نه‌ك به‌ربژێره‌كانی، جه‌ماوه‌ری پارتی هه‌میشه سه‌ركردایه‌تی وستراتیژیهت و به‌رنامه‌ی پارته‌كه‌یان له پیشینه‌ی هه‌نگاوه‌كانیان داناوه نه‌ك به‌ربژێره‌كانی چونكه پێیان وایه ئه‌وان كه ده‌چنه به‌غدا دیسپلین و بیروڕای نه‌گۆڕیان وا ده‌كات كه سازش له‌سه‌ر پرسه چاره‌نوسسازه‌كان نه‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده كاركته‌ری به‌هێز گرنگه بۆ شه‌ڕی ده‌ستوری و سیاسی و ته‌نانه‌ت جه‌نگی ده‌رونیش له نێو فه‌زای سیاسی عێراقدا، به‌ڵام به‌لای جه‌ماوه‌ری ئه‌و حزبه پارتی بژارده‌ی یه‌كه‌مه و كاندیده‌كانی هه‌رچیه‌ك بن بریتین له پارێزه‌رانی شكۆی مرۆڤی كورد و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه، بۆیه شكستی پارتی واته شكستی سیاسه‌تی هاوسه‌نگی و شه‌راكه‌ت له عێراقدا، جه‌ماوه‌ری پارتی و نه‌یاره‌كانیشی ئه‌و ڕاستیه ده‌زانن بۆیه ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی ماوه ده‌بێت پارتی ئاراسته‌ی گوتاری خۆی بگۆڕی بڵنگۆی خیتابی سیاسی ده‌بێت بدرێته ده‌ست كاره‌كته‌ره به‌هێزه‌كانی پارتی و ته‌نانه‌ت له گوتاری سیاسیش‌دا ده‌بێت حساباتی ورد بكات و دوا مانۆڕی نابی له‌سه‌ر ئاستی گوتاری ناوچه‌یی یاخو پارێزگایه‌ك قه‌تیس ببێت هه‌ندێك گوتار هه‌یه ده‌بی ڕاستی بكاته‌وه پێویست ناكات به‌ربژێره‌كانی بڵێن ده‌چین بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانتان و یان باسكردنی ئه‌و پرسه لاوه‌كیانه‌ی كه خه‌ڵك بۆیان دووباره‌یه، پارتی خۆی بژارده‌یه به‌لای جه‌ماوه‌ری كوردستانه‌وه، چیرۆكی هه‌ستانه‌وه‌ی شكۆی هه‌رێمی كوردستان له دوای ریفراندۆم و خۆڕاگری به‌رامبه‌ر به فشاره‌كانی به‌غدا و مانۆڕی دیبلۆماسی سه‌رۆكی هه‌رێم و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ چاكسازی و به‌رده‌وامی خزمه‌تگوزاریه‌كان خۆیان ده‌بنه ئه‌و گوتاره‌ی كه چیرۆكی سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كه‌ن و پێویست به گێرانه‌وه‌ی چیرۆكه كۆنه‌كان نییه، هه‌ر لێره‌شه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه پارتی دیموكراتی كوردستان بژارده‌یه و بهرژێرهكانیشی له سایه‌ی ئه‌و بژارده‌یه‌ن كه خه‌ڵك متمانه‌ی پێیه و ئه‌وانیش هه‌ڵده‌بژێرن، پێشم وایه بۆ شكۆی هه‌رێمی كوردستان جه‌ماوه‌ر وه‌فایان هه‌ر ماوه بۆ پاراستن و به‌هێزی شكۆی خۆیان جگه له پارتی هێزێكی تر شك نابه‌ن بیكه‌ن به بژارده‌ی یه‌كه‌م، له رۆژی هه‌ڵبژاردنیش پارتی ئه‌و وڵامه وه‌رده‌گرێت.