بە گەڕانەوەی لاپەرەکانی مێژووی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕابەرایەتی بارزانی ، هەرگیز سازشی لە سەر بستێک خاکی پیرۆزی کوردستان نەکردووە ، بۆیە تا ئێستاش کێشەی سەرەکیی لەگەڵ هەموو ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق تەنها لەسەر خاکی کوردستان و مافەرەوا زەوتکراوەکانی گەلی کورد بووە ، بەتایبەتی کەرکووک بەلای پارتی و بارزانییەوە هێڵی سوور بووە و لە پێناو پارێزگاریکردن لە شوناس وکوردبوونی ئەو شارە گەورەترین شۆڕشی نەتەوەیی کوردی لە پێناو کردە قوربانیی
لە مێژووی نوێشدا و لەماوەی 22 ساڵی رابردووی پاش ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس لە ساڵی 2003 دا ، پارتی و بەتایبەتی سەرۆک بارزانی لە پێناو گەڕاندنەوەی بست بە بستی ناوچە کوردستانییە کێشە لەسەر و داگیرکراوەکان و ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی عێراق و تایبەت بە چارەسەری ئەو پرسە هەمیشە لەسەنگەری پێشەوەی بەرگریکردن بووە بووە لە کەرکووک و هەموو بستێکی خاکی داگیرکراوی کوردستان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغدا و بەڵام هەرگیز ئامادە نەبووە سازش ودەستبەرداریان بێت
لەگەڵ ئەوەی دەسەڵاتدارانی بەغدا لەماوەی پێنج خولی پەرلەمان وچەند حکوومەتی رابردوو خۆیان لەجێبەجێکردنی دەستوور و چارەسەرکردنی پرسی کەرکووک دزیوەتەوە ، بەڵام هەوڵەکانی پارتی وبارزانی بۆ چارەسەری ڕییشەی و دەستووری و یاسایی وگەڕاندنەوەی کەرکووک و هەموو بستێکی خاکی داگیرکراو بۆ باوەشی کوردستان بەردەوامە ، بۆیە بەشداریکردنی ئەمجارەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردن وەک هێزێکی کاریگەر و گرنگ واتە بەهێزبوونی کورد ، پارتی هەمیشە ڕابەر و پێشەنگ و ئاڵاهەڵگر و زەروورەتێکی مێژوویی بووە بۆ داکۆکیکردن لە پرسە چارەنووسسازەکان و بەتایبەتی لە عێراق و بۆ پرسی گەلی کورد زۆر نیشتمانپەوەرانە و کوردپەوەرانە سیاسەتی کردووە و بەتایبەتی لە پاش ڕووداوەکانی خیانەتی 16 ئۆکتۆبەری و رادەستکردنی نیوەی خاکی کوردستان لەلایەن بەشێکی یەکێتییەوە ، پارتی ڕێگریکرد لە شکاندنی شکۆ و جارێکی تر شێواندنی ناسنامەی کوردستانیبوونی کەرکووک ، بۆیە پارتی بووە فریاد ڕەس ، بەتایبەتی تا پێش گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک ، هیچ لایەنێک بورێری ئەوەی نەبوو هەتا ئاڵای حزبەکەی لەسەر بارەگاکەی بەرزبکاتەوە نەخاسمە ئاڵای کوردستان لەو شارە بەرز بکاتەوە ، بەڵام پارتی زۆر بوێرانە و ژیرانە توانی رابەرایەتی قۆناغێکی هەستیار بکات و جارێکی تر متمانە بۆ خەڵکی کەرکووک و هەموو پێکهاتەکان بگەڕێنێتەوە
بۆیە ،پارێزگاریکردن لە کەرکووکی کوردستان بەلای پارتییەوە تەنها دروشم نییە ، بەڵام ستراتیژ و دونیابینی ڕوونی پارتییە ، بۆیە بەهێز بوونی پارتی واتە بەهێزبوونی سەنگ و پێگەی کورد و بەرگریکردن لە شوناس و کوردستانیبوونی کەرکووک بەتایبەتی سەنگ و پێگەی کورد لە بەغدا ، بۆیە کاتێک پارتی خاوەن هێز و متمانەی زیاتری جەماوەر وبەتایبەتی کەرکووکییەکان بێت ، چونکە پارتی واتە پێکەوە هەمووان بە بێ جیاوازی مەزهەب و پێکهاتەکانەوە ، ئینجا ڕێگریکردن لە لەعەرەبکردن لەلایەن فاشیزمی عەرەبی شیعی و سووننەوە ،
بەدڵنییایەوە ،پارتی هەمیشە باوەری تەواوی بە گفتوگۆ و دەستووری و فیدڕاڵی هەبووە و لەماوەی رابردووشدا ، ئەوە راستیانە روونتر دەکاتەوە ، ئەم قۆناغە لە پێناو گەڕاندنەوەی کەرکووک و هەموو بەستێکی خاکی کوردستان و پارێزگاریکردن لە شکۆ و سەروەری و رزگارکردنی لە چەنگی گروپ و میلیشیا لە یاسا دەرچووەکان و ئەو لایەنانەی تا ئێستا لە ژێر فەرمانی نەیارانی کورد و دەیانەوێت بە شانۆگەری و دروشمی چەواشەکارانە وا پیشان بدەن کە کەرکووک دوای رادەستکردنی بە دوژمنان و داگیرکەران ئازاد کراوە ، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمجارەیان بەهێزەوە شەڕێکی سیاسی دەکات لە بەغدا ، نەک هەر کەرکووک و هەموو بستێکی خاکی ناوچەکە داگیرکراوەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە ، بەڵکو قەوارەی هەرێمی کوردستانیش لە پیلانگێری و گەمارۆکان بەرەو کەناڕی دڵنییایی ببات و ئەمەش تەنها بە ڕابەرایەتی بارزانی و پارتییەکی بەهێز دەکرێت