سیستەمی هەڵبژاردن بە شێواز و میکانیزمە جیاجیاکانی بۆ چەندین جۆر دابەشدەبێت، لە کوتایدا باشترین ئەو جۆرەی سیستەم کە لەگەڵ بارودۆخ و پێکهاتەی سیاسی و دیموگرافی هەر دەوڵەتێك بگونجێت، لەو دەوڵەتەدا ئەم سیستەمە دیاریدەکرێت، بە هەمان شێواز ئەم سیستەمانە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان ئەبێت لەسەر گەشەسەندنی سیاسی لە هەر دەوڵەتێک و کیانێک، سيستەمى ھەڵبژاردن تەنھا كاريگەرى لەسەر رەفتار و رێبازى حزبى سياسى نييە، بەڵكو كاريگەريیەكى دەروونيشى بەسەر رەفتارى دەنگدەرەوە ھەيە ھەميشە دەنگدەر دەكەوێتە ژێر كاريگەرى كۆمەڵێک ھۆكار كەوا لەو دەنگدەرە دەكەن كە دەنگەكەى بۆ چ حزب و لايەنێك بدەن و لە نێوانياندا چ كانديدێك ھەلدەبژێرن، ئەوانيشى كاريگەرى ئايينى و نەتەوهیى و جوگرافى بۆ ولاتانى جيھانى سێيەميشى كاريگەرى ھۆز و خێلايەتى بە زۆری دەردەکەوێت لەسەر رەفتارى دەنگدەر.
سيستەمى ھەڵبژرادنەكانيش كاريگەرى لەسەر رەفتارى دەنگدەر دەبێت. ئايا سيستەمى دووحزبيە يان چەند حزبيە …ھتد شێوازى ھەڵبژاردن بازنەیى كراوەيە ياخوت نيمچەداخراوە ھەموو ئەمانە كاريگەرى لەسەر ھەلبژاردن ھەيە، لە سيستەمى يەك قۆناغی دا كە دەنگدەر ناچارن لە بابەتى ھەڵبژاردندا كەسێك ھەڵبژێرێت ڕەنگە خۆى نەيەوێت بەڵام لە نێوان خراپ و خراپتردا ناچارە خراپەكە ھەڵبژێرێت بۆ ئەوەى نوێنەرايەتى بكات، بەشێوازێكى سروشتى لە سيستەمى رێژەيدا خەڵكى ھەلێكى باشتريان بۆ دەرەخسێت دەنگى تاكتيكى جێگاى خۆى بۆ دەنگى واقيعى دەگۆرێت و دەنگدەر ئەو كەسە ھەڵدەبژێرێت كە خۆى دەيەوێت، وەكوو ئەوەى ھەشە لەم شێوازەدا بۆ ئەوەى حزبى سياسى بيەوێت كورسى بەدەست بێنێت پێويستە ئەر ڕێژەيە بە دەست بهێنێت كە بۆ ھەڵبژاردن ديارى كراوە، كە ئەمەش واى كردووە بۆ ئەوەی دەنگەكانى حزبێكى بچووك لە ناو نەچێت لايەنگرەكانيان دەنگ بە حزبێكى تر بدەن بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو دا ئەو رێژەيە تەواو بكەن كە بۆ بەدەسھێنانى كورسى پێويستە.
بەشداری سياسى بەشێكى ھەرە گرينگى پرۆسەى ديموكراتييە، پەيوەندى نێوان بەشدارى سياسى و ديموكراسى پەيوەنديەكى بەڵگە نەويستە چونكە ديموكراسى ئەو مانايە دەگەيەنێت كە دەرفەت بە ھەموو ئەندامانى كۆمەڵگا دەدەيت تاوەكوو بە ئازادى بەشدارى بكەن لەو بريارانەى كە پەيوەستە بە بوارەكانى ژيانيان، ئامانجى ھەرە گەورەى كۆمەڵگاى ديموكراسى ئەوەيە بەشدارى ھاولاتيان لە پرۆسەى سياسى ولات فراوان بكات تا متمانەى جەماوەر بە فەرمان رەواى سياسى و سيستەمى سياسى ولات زياتر بێت،بۆيە پرۆسەى ھەڵبژاردن لە كاتى دەنگدان ھاولاتى لەو پێناوە ئەنجامى دەدات تا ئەو ئامانج و ويستانەى كە ھەيەتى بۆ بەشدارى سياسى و بوارەكانى تر بيھێنێتە دى.
بە شێوازێكى گشتى باس لەو شێوازانە ئەكەين كە باس لە ئاستەكانى بەشدارى سياسى ھاولاتى لە كارى سياسى دەكات:
يەكەم: بەشدارى لە رێگاى دامەزراوە فەرمییەکان :
مەبەست لەم بەشدارييە ئەوەيە تاك ڕۆڵ و پلە و پايەى ئيدارى و بيرۆكراسى جياجياى دەبێت لە نێو دام و دەزگاكانى حكومەت و دەوڵەت.
دووەم: بەشداريكردن لە رێگاى حزبە سياسيەكان :
پارتى سياسى وەك رێكخراوێكى سياسى و كۆمەڵايەتى ڕۆڵێكى گرنگ دەگێرێت لە دروستكردنى پەيوەیدى لە نێوان دەسەڵات و ھاولاتى كە خوازيارى بەشداريكردنن لە سياسەتدا.
سێيەم: بەشداريكردن لە رێگای كۆمەڵگاى مەدەنى :
رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى يەكێك لە ئەركەكانيان ئەوەيە كە ببنە دروستكردنى پردى دیالۆگ و گفتوگۆ لە نێوان دەسەڵات و خەلكيدا .
چوارەم: بەشداريكردن لە ھەڵبژاردن:
ئەم جۆرە نزمترين شێوازى ئاستى بەشدارى تاكەكانە لە ژيانى سياسى كۆمەڵگادا، كە لە رێگاى سندوقەكانى دەنگدانەوە دەبێت، كە ئەم شێوازەش كاريگەرى لەسەر ھەموو جۆرەكانى ترى شێوازى بەشدارى كردن دەبێت ھەرچەندە ئەم شێوازە بە شێوازێكى دادپەروەرانە و ساف و بێگەرد بەرێوەبچێت و ببێتە ھۆى ئەوەى ھاوڵاتى مافەكانى نەفەوتێت ئەوا ھەموو شێوازەكانى تر كاركردن و پێشڤەچوون تێدا ئاسان ئەبێت و زەمينەيەكى خۆش دروست ئەكات و متمانەى ھاولاتى بە حكومەت زياتر ئەكات و رەنگدانەوەى داواكاری و ويستەكانى ھاولاتى ئەبێت. خەڵكى دواى ئەوەى كە ھيواى بە كەناڵە رەسميەكان نامێنێت تا لە رێگەيەوە بە ئامانج و خواستەكانيان بگەن پەنا دەبەنە بەر گروپى جيا جياى فشار، تا لە رێگەيەوە گوشار بخەنە سەر حكومەت و لايەنە رەسميەكان تا بەدەنگ خواستەكانيان و داواکاریەکانیان بێن.
كاريگەرى ھەڵبژاردنەكانيش بە پێى سيستەمى حيزى دەگۆردرێت لەسەر حزبەكان، لە پێناسەى حيزب فرانسۆ گۆجيل دەلێت (ئەو كۆمەڵە خەڵكە رێكخراوەن، بەشدارن لە ژيانى سياسى كردن بۆ وەرگرتنى دەسەلات يان بەشێك بن لێى ) ھەرەھا فەرھەنگى oxford وا پێناسەى حزب دەكات ( رێكخراوێكى سياسيە، ھاوبەشن لە بروا و ئامانج و دەنگدان لە ھەڵبژاردنەكان ). بۆ تێگەيشتن لە كار و كردەوەى حزبیش كە بۆ دووبەش پۆلێندەكرێت كار و ئەداى ئاشكرا و شاراوە، يەكەم كارى تايبەتى حزبە كە رێكخستنى خەلك و رێنماييە لە بوارى دەنگدان و ھەڵبژاردندايە ھۆشياركردنەوەی دەنگدەر و بڵاوكردنەوى ئەو ئايديۆلۆژيايەى ھەيەتى بەناو جەماوەرا بۆ ئەوەى لەكاتى دەنگداندا بتوانێت زۆرترين دەنگ بەدەست بێنێت كە ئەمەش كار و ئەداى ئاشكراى حزبەكانە، دووەميان ئەو كار و ئەدا شاراوەيە كە پەيوەندى دارە بە ناوخۆى حزبەكانەوە و ئەداى كار كردنى.
سیستەمە سیاسییەکان گەیشتووینەتە قۆناغێک کە چیتر هەڵبژاردن بەتەنیا ئامرازێک و میکانیزمێک نییە بۆ دەرخستنی سروشتی دیموکراسیەکەی، بەڵکوو هەڵبژاردن ئەو کاتە مانا وەردەگرێت ئەگەر ببەسترێتەوە بە ئەکتەرە نێوخۆیییەکانی دەوڵەت، بەتایبەت حزبەکان کە بەشداری لەو پرۆسەیەدا دەکەن، هەڵبژاردن لە هەمان کاتدا، بووەتە ئامرازێک بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو ململانێیەی کە لە نێوان ئەکتەرە سیاسییەکاندا لەسەر خواستیان بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات دروست دەبێت.