دواین هەواڵ

جێبەجێکردنی دەستپێشخەری حوکمڕانی جیهانی بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی گەش بۆ حوکمڕانی جیهانی

‌هەڵۆ حەسەن

7 کاتژمێر پێش ئێستا

جێبەجێکردنی دەستپێشخەری حوکمڕانی جیهانی بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی گەش بۆ حوکمڕانی جیهانی

تسوی وی، باڵیۆزی کۆماری گەلی چین لە عێراق
و/هەڵۆ حەسەن

ئەمساڵ ٨٠ ساڵ بەسەر سەرکەوتنی جەنگی جیهانی دژە فاشیست و دامەزراندنی نەتەوە یەکگرتووەکان تێدەپەڕێت. لەم ساتەوەختە مێژووییەدا، کە ڕابردوو و داهاتوو بەیەکەوە دەبەستێتەوە، شی جینپینگ، سەرۆکی چین لە لوتکەی ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای ، لە تیەنجین پێشنیاری دەستپێشخەریی حوکمڕانی جیهانی کرد. لە هەمان ڕۆژدا چین بە فەرمی "وەرەقەی چەمکی دەستپێشخەری حوکمڕانی جیهانی"ی بڵاوکردەوە. ئەم دەستپێشخەرییە نوێنەرایەتی چاکەیەکی گشتی نوێی گرنگ دەکات کە چین لە دەرەوەی دەستپێشخەری گەشەپێدانی جیهانی و دەستپێشخەری ئاسایشی جیهانی و دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی پێشکەشی جیهانی کردووە. دەستپێشخەرییەکە ڕاستەوخۆ دوای ناساندنی وەڵامێکی کاریگەر و پشتیوانییەکی فراوانی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە وەرگرت. ئەو کاتە بە هەنگاوێکی بەرچاو دادەنرێت، لەسەر بنەمای پرەنسیپی یەکسانی سەروەری و ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان.

یەکەم: پاشخانی هاوچەرخی دەستپێشخەری حوکمڕانی جیهانی

لە نێوان ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی کە جیهان لە ماوەی سەدەیەکدا شاهیدی بووە، دووبارەبوونەوەی ئاژاوە و نائارامی ناوچەیی، لەرزۆکی گەشەسەندنی ئابووری، پەرەسەندنی ڕەوتی دژ بە جیهانگیری و نەبوونی ڕێسا و سەروەری یاسا، حوکمڕانی جیهانی گەیشتووەتە گۆڕەپانێکی گرینگ لە نێوان پێشکەوتن و دابەزین. کەموکوڕی جددی لە میکانیزمە نێودەوڵەتییەکانی ئێستادا هەیە، بەتایبەتی کەمی نوێنەرایەتی وڵاتان لە باشووری جیهانی، وەرینی دەسەڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوەکانی دیکە و پێویستی بەپەلە بۆ بەرزکردنەوەی کاریگەرییەکانیان. لە ژێر ڕۆشنایی زیادبوونی ئاستەنگە جیهانییەکان کە ڕووبەڕووی مرۆڤایەتی دەبێتەوە، زۆرێک لەم تەحەددایانە لە توانای وڵاتێک زیاترن. ئەمەش پێویستی بەوەیە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی کاریگەرتر لە جاران کۆدەنگی و هاندانی هاوکارییەکان بنیات بنێت. ئەمەش وایکردووە کە بەهێزکردنی حوکمڕانی جیهانی ببێتە ڕەوتێکی حەتمی لە داهاتووی جیهاندا، پرسیاری گرنگیان لێکەوتۆتەوە کە سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییان ڕاکێشاوە: چ جۆرە سیستەمێکی حوکمڕانی جیهانی دەبێت بنیات بنرێت و چۆن چاکسازی و کامڵکردنی بکرێت. پێشنیارەکەی سەرۆک شی جینپینگ بۆ دەستپێشخەریی حوکمڕانی جیهانی لەم کاتە گرنگەدا وەڵامی داخوازییەکانی سەردەم و گەلە لەم ساتەوەختە چارەنووسسازەدا، هاوتەریبە لەگەڵ خواستە هاوبەشەکانی گەلی جیهان، هەروەها پێداویستییە بەپەلەی ئەمڕۆی جیهان دابین دەکات

دووەم: مانای قووڵی دەستپێشخەری حوکمڕانی جیهانی

لە وتارەکەیدا سەرۆک شی جینپینگ جەختی لەسەر بیرۆکەی سەرەکی دەستپێشخەرییەکە کردەوە: پابەندبوون بە یەکسانی سەروەری، پابەندبوون بە سەروەری یاسای نێودەوڵەتی، پابەندبوون بە فرەلایەنی، پابەندبوون بە دانانی خەڵک لە پێشەوە، پابەندبوون بە بەدەستهێنانی ئەنجامی بەرجەستە. ئەم پێنج بیرۆکەیە بە ڕوونی ئەو بنەما و شێواز و ڕێبازانە دەخەنە ڕوو کە پێویستن بۆ چاکسازی و تەواوکردنی حوکمڕانی جیهانی. لە نێو ئەم بیرۆکانەدا یەکسانی سەروەری یەکێکە لە گرنگترین مەرجەکانی پێشوەختە بۆ حوکمڕانی جیهانی، کە بە هەموو وڵاتێک بەبێ گوێدانە قەبارە، هەمان مافی بەشداریکردن لە حوکمڕانی جیهانی و بەشداریکردن لە بڕیارەکانی و سوودوەرگرتن لە سوودەکانی دەدات. سەروەری نێودەوڵەتی گەرەنتییەکی بنەڕەتییە بۆ حوکمڕانی جیهانی، لەسەر بنەمای یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان کە بەبێ جیاوازی لەلایەن هەمووانەوە داڕێژراون و دەپارێزرێن و جێبەجێ دەکرێن. فرەلایەنی ڕێبازێکی بنەڕەتییە بۆ حوکمڕانی جیهانی، پێویستی بە کۆتایی هاتنی دەستبەجێی قۆرخکاری چەند وڵاتێک بەسەر حوکمڕانی جیهانیدا هەیە، هەروەها پێویستی بە قسەی ناشرین و تاکلایەنە هەیە. دانانی مرۆڤەکان لە پێش هەموو شتێکەوە ئامانجی سەرەکی حوکمڕانی جیهانییە، کە ئاواتەخوازە نیعمەت بۆ هەموو گەلانی جیهان بەدەستبهێنێت. گەیشتن بە ئەنجامە بەرجەستەکراوەکان بنەمایەکی گرنگی حوکمڕانی جیهانییە، کە گرنگییەکی زۆر بە کردار و ئیمکانیات دەدات و ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە ڕاستەقینەکانی خەمی هاوبەشە بۆ هەموو وڵاتان، بەتایبەتی وڵاتانی تازەپێگەیشتو. دەستپێشخەرییەکە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کە پێکەوە کاربکەن بۆ بەهێزکردن و باشترکردنی حوکمڕانی جیهانی، گرنگیدان بە داهێنان و چاکسازی و بەرزکردنەوەی کاریگەری و کارایی سیستەمی نێودەوڵەتی و میکانیزمە نێودەوڵەتییەکان. ئەمەش وایان لێدەکات کە گۆڕانکارییەکانی هاوکێشە و دۆخی نێودەوڵەتی باشتر ڕەنگ بدەنەوە و لە کاتی خۆیدا ڕووبەڕووی ئاستەنگە جیهانییەکان ببنەوە و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەموو لایەنەکان بپارێزن

سێیەم: مانای ئەرێنی دەستپێشخەری حوکمڕانی جیهانی

دەستپێشخەرییەکە وەڵامێکی ڕوون بۆ ئەو پرسیارە بنەڕەتییە دەداتەوە: "ئەو لایەنانەی بەشدارن لە حوکمڕانیدا کێن و ئەو لایەنانە کێن کە سوودی لێ وەردەگرن و شێوازەکانی حوکمڕانی چین؟" ئەم پرسیارە تایبەتە بە سەقامگیری سیستەمی نێودەوڵەتی. دەستپێشخەرییەکە ڕێبازێکی پراکتیک بۆ جووڵاندنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرەو داهاتوویەک کە بە دادپەروەری، یەکسانی و سوودی هاوبەش تایبەتمەند بێت
یەکەم: دەستپێشخەرییەکە بەشدار دەبێت لە دامەزراندنی بناغەیەکی تۆکمە بۆ حوکمڕانی جیهانی. بۆمان دەردەکەوێت کە پرەنسیپی یەکسانی سەروەری لە نێوان هەموو ئەندامەکانیدا و باوەڕی بە مافی یەکسانی لە نێوان گەلان کە لە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکاندا چەسپاوە، بە تەواوی وەرنەگێڕدراوە بۆ پراکتیکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە جیهانی ئەمڕۆماندا و پابەندبوون بە سەروەری یاسای نێودەوڵەتی لە هەموو کاتێک ڕووبەڕووی تەحەدای جددیتر و توندتر دەبێتەوە. چین لە بەرامبەر ناهاوسەنگی پێکهاتەیی سیستەمی حوکمڕانی جیهانی ئێستا و کەم نوێنەرایەتی باشووری جیهانی، دەستپێشخەرییەکە پێشنیار دەکات و پابەندە بە پاڵنانی حوکمڕانی جیهانی بە ئاراستەیەکی دروست، پاڵپشتی هاودەنگی دەکات لەبری دابەشبوون و هاوکاری لەبری ڕووبەڕووبوونەوە. ئامانجی پاراستنی نەزمی نێودەوڵەتی و ئامانج و بنەماکانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و پێشخستنی میکانیزمە فرەلایەنەکانە بۆ ئەوەی باشتر ڕۆڵی خۆیان بگێڕن
دووەم: دەستپێشخەرییەکە کاریگەریی حوکمڕانی بەرز دەکاتەوە. فرەلایەنی چەمکێکی سەرەکیی نەزمی نێودەوڵەتییە. لە کاتێکدا جیهان دەچێتە سەردەمێکی نوێی گێژاو و گۆڕانکاری، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستی بە پێشخستنی فرەلایەنی ڕاستەقینە و بنیاتنانی هێزێکی بەهێز هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هاوچەرخەکان. گەلانی جیهان بەشدار و سودمەندی سەرەتایی حوکمڕانی جیهانین. تەنیا بە بەرزکردنەوەی بەردەوامی هەستی سوودی هاوبەشیان دەتوانێت سیستەمی حوکمڕانی جیهانی پشتگیرییەکی بەرفراوان بەدەستبهێنێت و بە شێوەیەکی کاریگەر کاربکات. بۆ بەرزکردنەوەی کاریگەریی حوکمڕانی، پێویستە هەموو لایەنەکان بەدەستهێنانی ئەنجامە بەرجەستەکراوەکان لە پێشینە بن و بە بەردەوامی هەنگاو بنێن، بە گرنگیدان بە پرسە زەقەکانی ئێستا و تەحەددیاتی درێژخایەنی داهاتوو. پێویستە ڕێگری بکەین لە دواکەوتن و پارچەپارچەبوونی حوکمڕانی لە ڕێگەی هاوکاریی کردەیی و بەهێزکردنەوەپێشکەوتنی سەردەم لە وەڵامدانەوەی ئاستەنگەکاندا،ئەم سەردەمە پێویستی بە حیکمەتی گەورەیە، گۆڕانکاری قووڵیش پێویستی بە بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە. بە گرنگیدان بە داهاتووی گەشەپێدانی مرۆیی، سەرۆک شی جینپینگ چوار دەستپێشخەری جیهانی پێشنیار کردووە. ئەم دەستپێشخەرییانە کە گرنگی بە گەشەپێدان و ئاسایش و شارستانیەت و حوکمڕانی دەدەن، سەقامگیری و دڵنیایی دەخەنە ناو جیهانێکی پڕ لە گێژاوەوە و پابەندبوونی چین بە شانی بەرپرسیارێتی خۆی لە پرسە نێودەوڵەتییەکان نیشان دەدەن. دەستپێشخەری گەشەپێدانی جیهانی گرنگی بە چارەسەرکردنی کورتهێنانەکانی گەشەپێدان و بەهێزکردنی هاوکارییەکانی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی دەدات. دەستپێشخەری ئاسایشی جیهانی گرنگی بە گفتوگۆ و ڕاوێژکاری دەدات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی نێودەوڵەتی و ناوچەیی. دەستپێشخەری شارستانییەتە جیهانییەکان هەوڵدەدات ئاڵوگۆڕ و فێربوونی هاوبەش لە نێوان شارستانیەتەکاندا بەرز بکاتەوە و پێکەوەژیان و هاوسەنگی بەرەوپێش ببات. دەستپێشخەریی حوکمڕانی جیهانی ئامانجی پێشخستنی چاکسازی و باشترکردنی حوکمڕانی جیهانییە و بنیاتنانی سیستەمێکی حوکمڕانی جیهانی دادپەروەرانەتر. ئەم چوار دەستپێشخەرییە جیهانییە کە هەریەکەیان ئەولەویەتەکانی خۆیان هەیە، تەواوکەری یەکترن و کۆیەکی ئۆرگانیک پێکدەهێنن و ڕێنمایی ستراتیژی بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەک کە داهاتوویەکی هاوبەشی هەبێت بۆ مرۆڤایەتی،لە بەرامبەر جیهانێکی پڕ لە گێژاو و گۆڕاودا، چین بەردەوام دەبێت لە وەستان لە لای مێژووی ڕاست و پێشکەوتنی مرۆڤایەتی و فرەلایەنی. چین حەز دەکات هەماهەنگی و پەیوەندی لەگەڵ عێراق و وڵاتانی باشووری جیهانی بەرز بکاتەوە بە کۆکردنەوەی هێزی هاوبەشی گەورەتر و بەرزکردنەوەی هاوکاری و پشتیوانی و یەکڕیزی و خۆبەهێزکردن بۆ جێبەجێکردنی دەستپێشخەریی حوکمڕانی جیهانی، بە ئامانجی سوودگەیاندن بە هەموو مرۆڤایەتی لە بەرهەمەکانی چاکسازی لە سیستەمی حوکمڕانی جیهانی و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەک کە داهاتوویەکی هاوبەشی هەبێت بۆ مرۆڤایەتی.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP