هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، ڕۆژ له دوای ڕۆژ گه‌رم و گوڕتر ده‌بێت و لایه‌نه‌كان سه‌رگه‌رمی كۆڕ و كۆبوونه‌وه و سیمینارن و هه‌ر لایه‌كیش ده‌یه‌وێ تا ده‌توانێت ده‌نگی زیاتر بۆ لایه‌نه‌كه‌ی خۆی مسۆگه‌ر بكات كه به‌هێزه‌وه به‌ره‌و به‌غدا بڕوات.
له ده‌ستووری عێراقدا، وڵاته‌كه وه‌كوو وڵاتێكی فیدڕاڵ پێناسه كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوای بیست ساڵ ده‌بینرێت ته‌نیا یه‌ك هه‌رێمی فیدڕاڵ له‌م وڵاته‌دا هه‌یه، ئه‌ویش هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌گه‌رچی وڵاتی عێراق، له چوارچێوهكهیدا، نه‌ته‌وه‌ی جیاواز و مه‌زهه‌بی جیاجیا و ئایینی جۆراوجۆری تێدایه، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ هه‌ر ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی فیدڕاڵی ده‌بینرێت، ئه‌گه‌رچی چه‌ند هه‌وڵێك درا بۆ وه‌دیهێنانی هه‌رێمی تر له عێراقدا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون یان ڕاستر وایه بڵێین ڕێگه‌ی پێنه‌درا، هه‌ربۆیه‌ش هه‌رێمه‌كه‌مان به تاقانه‌یی، تا ئێستا و به ته‌نیا ماوه‌ته‌وه.
له ڕاستیدا پێویسته ئه‌و ڕاستیه‌ش بڵێین كه خودی ده‌سه‌ڵات له به‌غدا هێنده عه‌وداڵی سه‌پاندنه‌وه‌ی سیسته‌مێكی مه‌ركه‌زییه هێنده لایه‌نگری سیسته‌می فیدڕاڵی نییه، گه‌ر نه‌ڵێین به كردار و ڕه‌فتار دژ به فیدڕالیزمه و هه‌وڵی لاواز و گه‌ر بشتوانێت نه‌هێشتنی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌دات.
هه‌ربۆیه ئه‌ركی سه‌رشانی حزبه كوردییه‌كانی خۆمان ئه‌وه‌یه له‌و ڕاستییه بگه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره عه‌قڵیه‌ته كه هه‌وڵی خۆسه‌پاندن و سیسته‌می دڵخوازی خۆی ده‌دات، پێكه‌وه نه‌بین هیچمان له به‌غدا ده‌ستناكه‌وێت، بۆیه پێویسته حزبه‌كان بیرێك له داهاتوو بكه‌نه‌وه گه‌ر دوای هه‌ڵبژاردن، كه ئێمه حه‌زمان ده‌كرد پێش هه‌ڵبژاردن بوایه، له به‌غدا وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی فیدڕاڵ پێكه‌وه یه‌كڕیز و یه‌ك ئامانج بین و به په‌رته‌وازه‌یی له به‌غدا و له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نه‌بین، ئه‌سته‌مه سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنین. خوله‌كانی پێشووش شایه‌تی ئه‌و ڕاستییه‌ن.
بۆیه ده‌ڵێین ڕه‌نگه ئێستا نه‌توانین وه‌ك به‌ره‌یه‌ك و وه‌ك هه‌رێمێك به یه‌ك لیست بچینه نێو هه‌ڵبژاردنه‌وه، خۆ ده‌توانین پاش هه‌ڵبژاردن له‌نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ك نوێنه‌ری سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان كار و چالاكی خۆمان به یه‌كگرتوویی به‌رامبه‌ر به‌غدا نیشان بده‌ین، به‌مه‌ش هه‌رێمه‌كه‌مان و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌ر نه‌بێت ده‌پارێزین.