پارتی دیموکراتی کوردستان نزیک دەبێتەوە لەسەدەیەک خەباتی پڕ لەسەروەری و دەسکەوتی نەتەوەیی و نشتیمانی، پارتی بۆ کورد و کوردستانیان دەستی کرد بەخەبات بۆ بونیاتنانی کوردستانێکی ئازادو سەقامگیر، پارتی کوردستانی گەیاندە لوتکەی پێشکەوتن و پێکەوە ژیان، هەتا پارتی هێزی یەکەم بێت هیچ دوژمنێک ناتوانێت ئیرادەی خۆی بسەپێنێت بەسەر گەلی کوردستاندا، پێگەی بەهێزبوونی کوردستان بەهێزمانەوەی پارتیە، کوردستان لەسەر دەستی پارتی چووەتە قۆناغێکی گەورەی گۆڕانکاریە نێوخۆیەکان و جیهانیەکان لەڕووی ئابوری و بازرگانی و فەرەنگی و کەلتوری و پەیوەندیە دبلوماسیەکان، پارتی هەموو کاتێک لەهەوڵی بەردەوامدابووە بۆ زامنکردنی مافە دەستوریەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، لەئایندەدا کوردستان لەسەر دەستی پارتی لەگۆڕانکاریە گەورەکان بەرەو قۆناغێکی پێشکەوتووتر دەچێت و ئەمەش بەهیچ لایەنێک ناکرێت، بەڵگە بۆ ئەم ڕاستیەش کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتە لەسەر دەستی جێگری دووەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێز مسڕوڕ بارزانی ئەنجام دراون، بەکردار سەلماندی پیاوی تحەدایە گەورەکانە، لەماوەی ئەو چوار ساڵەی کابینەی نۆیەم گۆڕانکاریەکان لەهەموو بوارەکان ئەنجامدراون، هەر ئەو پێشکەوتنەش بۆتە هۆکاری دژایەتیکردنی خودی سەرۆکی حکومەت و پارتی دیموکراتی کوردستان، داخوازیەکانی خەڵکی کوردستان لەڕێگای نوێنەرەکانی پارتی لەپەڕلەمانی عیراق بەدەست دێ، پارتی بەهیچ لایەنێک ناشکێت و بچوک نابێتەوە،هەر چەند هەموو لایەنەکان لەهەوڵی تێکشکاندنی پارتیدابوون بەڵام نەیانتوانی سەرکەوتووبن، لەڕووی دبلوماسیەوە پارتی هەرێمی کوردستانی بردۆتە قۆناغێکی گرنگی پەیوەندیەکان، ژێرخانی ئابوری هەرێمی کوردستان لەچاوی وڵاتانی جیهان بەجیاوازیێکی زۆرەوە لەگەڵ عیراق سەیردەکرێت، هاتنی باڵوێزخانەکانی وڵاتانی زلهێز بۆ هەرێمی کوردستان بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگرە کەکوردستان بەچاوی برایەتی و پێکەوەژیان سەیری مللەتانی جیهان دەکات و پارێزگاریان لێدەکات، هەڵبژاردنی لیستی ۲۷٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەڕلەمانی عیراق هێشتنەوەی کوردستانە لەدەستێکی ئەمین، داوا لەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و عیراق دەکەم پارتی هەڵبژێرن بۆ زامنکردنی مافەکانتان بۆ هەتاهەتاییی و مانەوەیی قەوارەیی هەرێمی کوردستان