هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی كه ڕێزدار مه‌سروور بارزانی ، وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی خزمه‌تكردنی به گه‌ل و نیشتیمان جێبه‌جێ ده‌كات ، نه‌یارانی كورد له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی وده‌ره‌كی به‌هه‌موو چه‌ك و توانایه‌كه‌وه دژایه‌تی ده‌كرێت و ترسی هه‌ره گه‌وره‌ش له نێو دڵی ئه‌و نه‌یارانه دروستبووه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ڕاشكاوی و سازش نه‌كردن و كوردپه‌وه‌ری ونیشتیمانپه‌وه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌چه‌ند خاڵێكدا ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن
نه‌یارانی كورد باش له‌و راستییه گه‌یشتووه ، مه‌سروور بارزانی ، چ وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی تێكۆشه‌ر و خه‌باتگێر و چ وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی كارێزما وبڵیمه‌ت ، به پلان و ستراتیژی ورد و خۆڕاگرانه و به‌هێز وپلان و به‌رنامه‌ی بونیاتنرانه دروشمه و بریاره‌كانی ده‌كاته كرده‌وه ، ئه‌وه‌ش وایكردووه رۆژ به‌رۆژ متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری له نێوان حكوومه‌ت و خه‌ڵك زیاتر بێت و هه‌موو پرۆژه و كاره‌كان گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستییه‌ن
بارزانی ئه‌و سه‌ركرده نیشتیمانپه‌وه‌ره‌یه ، هه‌رگیز به قسه و دروشم خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی به‌ڵارێدا نابات و به ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ وئاڵنگاریه‌كان بووه و ڕێگه‌ی نه‌دا خه‌ونی ناحه‌زانی ئه‌و گه‌ل ونیشتیمانه بێته‌دی .
هه‌رێمی كوردستان جیاواز له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق كه وێرای سه‌روه‌تێكی بێ شومار له‌ماوه‌ی 22 ساڵی رابردوو له خراپترین دۆخ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن ؛ كاتێك له نزیكه‌وه سه‌ردانی شاروشارۆچه‌كه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن و له نزیكه‌وه ده‌یان پرۆژه گرنگ و ستراتیژی ده‌بینن ، ئه‌و كاته ڕاستگۆیی و ڕاشكاوی وخاكه‌ڕایی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ده‌بینن
كاتێك گه‌شتیاران و خه‌ڵكی بیانی سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌بینن كه كاره‌با 24 كاتژمێره و چیتر كه‌شوهه‌وا و ده‌نگی مۆلیده له شاره‌كان بوونی نه‌ماوه و ژینگه خاوه‌ن بووه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا گه‌واهیده‌رن و خۆیان ده‌دوێن كه گه‌لی كورد له‌ده‌ستێكی پارێزراو دایه
له‌ڕووی دابینكردنی ئاو و ئاوه‌رۆشه‌وه حكوومه‌تی كوردستان كۆتایی به چه‌ندین ساڵ كێشه‌ی كه‌م ئاوی له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان به ماوه‌یه‌كی پێوانه‌یی هێنا ؛ دروستكردنی چه‌ندین به‌نداو و پۆندی گه‌وره له پێناو ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی ئاوه‌دانی و به‌ره‌پێشبردنی كه‌رتی كشتوكاڵی و بواره‌كانی دیكه .هه‌روه‌ها له‌ڕووی دروستكردنی ڕێگاوبانه‌كانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی شارستانی و مۆدێرن نه‌ك هه‌ر سیمایه‌كی پێشكه‌وتوو و شارستانییانه‌ی پێشانی هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهاندا ، به‌ڵكو ڕێگری له ڕووداوی هاتۆچوو گرت و ئه‌مه‌ش واتا پارێزگاریكردن له سه‌روماڵی هاووڵاتیانی كوردستان
بۆیه ،كاتێك خه‌ڵكی كوردستان به‌چاوی خۆیان رۆژ به رۆژ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن و خۆشگوزه‌رانی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌یان ده‌بینن و وڵاته‌كه‌یان ڕكاربه‌ری وڵاتانی پێشكه‌وتووی ناوچه‌كه جیهان ده‌كات ؛ هه‌موو ئه‌مانه و ده‌یان پرۆژه‌ی ده‌یكه واده‌كه‌ن و نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری چه‌واشه‌كاری و درۆی شاخداری هێزولایه‌نه‌كانی دیكه ، زیاتر متمانه‌یان به سه‌رۆكی حكوومه‌ت پته‌وتر وبه‌هێزتر بێت ، سه‌ركرده‌یه‌ك كه شه‌وورۆژی له پێناو هه‌ڵگرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی خزمه‌تكردن خستۆته‌سه‌ر یه‌ك ؛ هه‌موو ئه‌مانه وایانكردووه و گه‌واهیده‌ره‌ن ترس ودڵه‌راوكێ بچێته ناو دڵی دوژمنان ونه‌یارانی مه‌سروور بارزانی و كوردستان ، له هه‌مانكاتیشدا به‌هێزبوونی پارتیش واده‌كات كه ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ ئه‌م گه‌ل ونیشتیمانه فه‌راهه‌م بێت