پرۆسەی ئەمجارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق جیاواز لەگەل پرۆسەكانی رابردوو گرنگ وچارەنووسازەچونکە لەکاتێکدا پرۆسەکە بەرێوەدەچێت کە پێشبینی چەندین گۆرانکاری گەورە دەکرێت لەعیراق وناوچەکەدا ، کە راستەوخۆکاریگەری دەبێت لەسەر هاوكێشە سیاسیەکاندا، بۆیەش گرنگەلەپێناوداھاتووێکی باشتربە هەستکردن بەبەرپرسیاریەتی لەپێناوبەرژەوەندیەکانی گەلی کوردستان ،ھەول بدرێت بۆئەوەی کورد بە ھێزەوەلەبەغدابێت، ئەمەش لەرێگای بەھێزی پێگەی پارتیەوە دەبێت ،چونکە بەھێزی پێگەی کورد لەبەغدا یەکسانە بەبەھێزی پێگەی پارتی، ئەمە وادەکات لەناوخودی عیراقیشدا کاریگەری زیاتری ھەبێت لەسەر ڕووداوەکاندا ،چونکە لەرابردوودا پارتی ڕۆڵی گرنگ و کارای بینی لە پاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان . کە ڕێگەی نەدا پیلانی لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان سەر بگرێت و بەرگریکارێکی سەر سەخت بوو بۆ ئەوەی ڕێگە لە بەدەستەوەدانی خاک و مافەکانی خەلکی کوردستان بگرێت ،ھەر وەک بەدیار کەوت ھێشتائەوبیرکردنەوانەی بەعس ئاسا مامەلەلەگەل کورد دەکەن ھەرماون ،کەبەدرێژایی مێژووش کێشەی گەلی کوردستان لە عیراقدا لەگەل کەسەکان نەبووەبەلکو لەگەڵ بیرکردنەوەی دژە کوردانەی دەسەڵاتدارانی عێراق بووە ،بۆیەش
پارتی ھەولی زۆری داوەبۆ چەسپاندنی بنەماکانی (سازان -شەراکەت -ھاوسەنگی)لە عێراقدا بۆئەوەی مافی تاکی کورد پێشێل نەکرێت ووەک ھاوولاتی ژمارە دوو سەیرمان نەکرێت ،لەم ئان وساتەشدا کەبەرەوخولێکی تری ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران دەچین ،لە ھەرکاتێک زیاتر پێویستیمان بە بەھێزی ومانەوەی پێگەی پارتی ھەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەحەدییەکان وپاراستنی دەستکەوتە دەستوورییەکان ،چونکە چەندە پارتی وڕێبازی پیرۆزی بارزانی بەھێز بێت ، زیاتریش کوردستان بەھێزەو کاریگەری باشتری لەسەر رووداوەکان دەبێت،بەدلنیایەوە جیاوازلەلایەنەکانی تر بەقەد مێژوو گەورەیی وقوربانیدانی پارتی ئەرک وبەرپرسیاریەتی لەسەرشانە ،
لەم پرۆسەیەدا پارتیمان بەلیستی ژمارە ٢٧٥بەشدارەبە بڕوابەخۆبوون و هۆشیاریی گەلی کوردستان ، بە هەگبەی پڕ لە هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی، بە بەرنامەو دیدگایەکی ڕوون و نوێ بۆ ئایندە، بۆیەش ئەرکی ھەمووانەلە١١-١١گلەیی وگازاندەکانمان بەلاوەبنین وبە گەرم وگوریەوە بچینەوەسەرسندوقی دەنگدان وشانازی وسەروەرێکی تربۆپارتی ورێبازی بارزانی تۆماربکەین ،چونکە پارتی سەرباری ھەموو ئاستەنگ وگرفتەکان شانی دایتە بەرپرسیاریەتی ورووبەرووی قەیران وکێشەکان بویتەوە،بۆیەش سەرکەوتنی پارتی گەرەنتیی پاراستنی کوردستانە ، گرنگە مرۆڤ سوود لەرابردوو وەربگرێت ،ژیان پڕه له ههوراز و نشێووگۆرانکاری بەسەردێت،مرۆڤەکان لەكاتی تەنگانەدابەھەلوێستەکانیان دەناسرێن ، برواناکەم کەسێک ھەبێت دان بەوراستیەنەنێت چۆن لەکاتی چارەنووسازداپارتی ئامادەبووە بۆ پاراستنی ئهزموونی سیاسی کوردستان قوربانی بدات ، (پردێ -سحێلا)شاھیدی راستیەکانن،بۆیەش دەبێت بۆئاییندەی کوردستان بیر بكهینهوه كێ پارێزگاری له کوردستان دهكات،كێ ئامادهیه بچێت خۆی بكاته قوربانی،ناکرێت باوهڕ به بهڵێنی ھەمووکەسێک بکەین ، بهڵكو باوهڕ بهوه بكهن كهلەرابردووداقوربانیداوه،سهلماندوێتی كاتی لێقهومان له هێڵی پێشهوهی بەرگرییە...
بۆیە باکوردستانیان دلنیابن تا پارتی و سەرۆک مسعودبارزانی مابن کوردستان لەدەستێکی ئەمیندا دەمێنێتەوەو بەرەوپێشەوەدەچێت ،