دواین هەواڵ

ئیرادەى پۆڵایینى مەسروور بارزانى و شکستى گرەوى نەیارانى کوردستان

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

10 کاتژمێر پێش ئێستا

لەگەڵ هەر پیلانێگرییەکى نەیارانى کورد، ڕێزدار مەسروور بارزانى ، سەرۆکوەزیرانى کوردستان لە گوند،شارۆچکە و شارێکى کوردستان پرۆژەیەکى گرنگ و ستراتیژى بونیات دەنێت و دەکاتەوە ؛ کردنەوەى پڕۆژەى ئۆتۆبان و ڕێگەى ستراتیژى (شێخان-لالەش)، و ئامادەبوونى پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئایینزاکان و بەتایبەتى شۆڤێریکردنى سەرۆکوەزیران و لە پاڵ میرحازم بەگ ، میرى ئێزدیان ، ئاماژەیە بە بەڵێنەکانى بارزانییە لە ووتارەوە بۆ کردار و لە پاڵ ئەو پێکەوە ژیانە ئاشتیانەیە ، جێبەجێکردنى ئەو ڕێگا ستراتیژییە ، پەیامێکى گرنگە بۆ نەیارانى کورد و ئەوانەى گرەویان لەسەر تێکدانى قەوارەى هەرێمى کوردستان  وڕێگڕیکردن لە گەشەسەندنى کوردستان کردبووە ، مەسروور بارزانى ، لەماوەى 6 ساڵى رابردوویی کابینەى نۆیەم ،هەر چى بڵێن و بەرنامەى دانابوو ، بەکردەوە بەرهەمى کردەوە و پرۆژەى خزمەتگوزارى هەر لە هەڵەبجەوە تا زاخۆى لێکەوتەوە ، لێخورینى ئۆتۆمبیل لەلایەن سەرۆکى حکوومەتەوە لە سەر ڕێگایەکى ستراتیژى ئاماژەیە ، بەردەوامى پرۆژە ئاوەدانى و خزمەتگوزارییەکان و ئایندەیەکى خۆشگوەزەرانتر بۆ خەڵکى کوردستان .
سەرکوەزیران ، مەسروور بارزانى ، خەونى دوژمنان و نەیاران و مورتەزەقەکان ئەوانەى چاوەروانى ئەوە بوون کوردستان بەهۆى فشارە دارایی و گەمارۆکان و ڕێگریکردن لە فرۆشتنى نەوتى کوردستان و نە ناردنى بوودجە و مووچەى ، ڕێگرى لە کاروانى رووناکى و ئاو و ڕێگا وبانەکان و ئاوەدانى کوردستان بگرن ، بەڵام ، پێچەوانەکەى بە ئیرادەیەکى بەهێزەوە و هەنگاو بە هەنگاو قەیران و ئاستەنگەکانى تێکشکاند ، پرۆژەى ستراتیژى ئاوى خێراى گەیاندە هەولێرى پایتەخت کە بەستراتیژیترین پرۆژەى رۆژهەڵاتى ناوەراست هەژمار دەرکرێت ؛ هەروەها پرۆژەى 24 کاتژمێرى ڕوونانکى کوردستان ونەهێشتنى سەدان مۆلیدە و پاککردنەوەى کەشوهەواى کوردستان و ئینجا بەرنامەى هەڵمەتى سەوزکردنى ژینگەى کوردستان و بەڵێنى پارێزگارکردن لە ژینگە لەکاتى بەشداریکردنى لە کۆنگرەى حکوومەتەکان لە ئیمارات و کۆڕبەندى داڤۆس ، بەمەبەستى ڕووبەرووبوونەوەى گەرمبوونى کەشوهەوا هەموو ئەمانە گەیاندنى قسەکانێتى بۆ کردار لە نێو سەرکردەکانى جیهان
عێراقى نوێ دواى 22 ساڵ حکوومڕانیی بە بودجەییەکى سەدان ملیارد دۆلارى ، نەک لە هەر لە ڕووى ڕێگاوبانەکانەوە ، لە خراپترین ڕەوش دایە ، بەڵکو رۆژ بەرۆژ لە گشت بوارەکانى خزمەتگوزارییدا شکستیان هێناوە؛ بەڵام بە پێچەوانەوە کوردستان لە ڕووى پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکانەوە بەتایبەتى ڕێگاوبانى تازە بە کواڵێتى و شێوازى پێشکەوتوویی جیهانى و کردنەوەى ئەو ڕێگا ستراتیژیی  و نۆێیە بە ستاندارى جیهانى نەک هەر ڕێژەى رووداوەکانى هاتووچۆ کەم دەکاتەوە ، گیانى مرۆڤەکانیش دەپارێزێت .
جێگەى هەڵوەستەکردنە، لە کابینەى نۆیەمى حکوومەتى کوردستان بەدرێژایی 2681 کیلۆمەتر ڕێگە قیرتاو کراوە ، تێچووەکەى یەک ترلیۆن و سى دوو ملیارد و 834 ملیۆن دینارە ، لەگەڵ 318 پرۆژى ڕێگاوبان بۆ گوندەکان بەدرێژى 318 کیلۆمەتر . هەروەها لەناوشاروچارۆچکەکانى کوردستان 2168 پرۆژى ڕێگاوبان بە گوژمەى  دوو ترلیۆن و40ملیارد دینار ئەنجامدراون . ئەو پرۆژە گرنگ و ستراتیژیانەى بوارى ڕێگاوبان ، وایکردووە ، ویست و ئیرادەى خاوەن کۆمپانیا و سەرمایەداران و ئەندازیارانى بۆ ئەوەى تواناکانیان بۆ ئاوەدانى و گەشەپێکردنى کوردستان بخەنە گەر ، ئەوەش وایکردووە ساڵ بە ساڵ ئاستى پێشکەوتنەکانى کوردستان بگاتە شانى وڵاتەکانى ناوچەکە و جیهان ، ئەوەش  ئاستى ناو و پێگەى کوردستان لە سەر ئاستى نێودەوڵەتى بگەێنێتە لووتکە و سەردانى سەرۆک و سەرکردە و شاندە سیاسى و ئابوورى و بازرگانییەکان بۆ کوردستان باشترین بەڵگەیە ، کە کوردستان لەماوەیەکى زۆر کورتدا گەیشتۆتە ئەو ئاستە بەرز پێشکەوتننانە ، هەڵبەتە هەموو ئەمانە ئیرادەیەکى بەهێز و شەونخونى و تێکۆشانێکى گەورەى لە پشتەوە و تۆماڕکردنى مێژووییەکى پڕ شانازییە و ئەزموونێکى گەورەیە کە دەبێ وڵاتان سوودى لیوەر بگرن .گەیاندنى کارەبا و غاز بۆ عێراق و وڵاتانى ناوچەکە ، ئەوەى لەسەرۆکوەزیرانى کوردستان لەگەڵ ئەمەریکا ئاماژەى پێکرد ئاماژەیەکى روونى سەرکەوتن و ئایندەیەکى روونە بۆ کوردستان و پشت بەستن بە توانا ناوخۆیییەکان لە ڕووى کشتوکاڵ و ئاو و کارەبا و خۆ دروور خستەوە لە عێراقێک کە توانایی بەرێوەربردنى لە هەموو ڕوویەکەوە لەدستداوە
هەموو ئەم هەنگاو و کارو پرۆژانە ستراتیژینە ، پەیامێکى روونى کوردستانە بۆ دەسەڵاتدارانى عێراق ، بەوەى قەیرانە دەستکردن و فشارە دارایی و ئابوورییەکانتان ، نەک هەر ناتوانن ئیرادەى بەهێزى گەشەسەندن و ئاوەدانى و ئیدارەدانى نیشتیمان بوەستێنن ، بەڵکو کاروانى پێشکەوتنەکانى کوردستان زیاتر بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت ، عێراقیش زیاتر بەرەو دواکەوتوویی هەنگاو دەنێت ، کاروانى ئاوەدانى و پێکەوەژیانى کوردستان ، زیاتر نەیارانى کوردستان تووشى بێ ئومێدى دەکات. ئۆتۆمبیڵەکەى سەرۆکوەزیرانیش ڕێگاى دووتر لە گەشەسەندن و ئاوەدانى کوردستان دەبرێت .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP