دواین هەواڵ

هاوکێشەی نێوان ئیسرائیل و عەرەب و ئیسلام لەگۆڕاندایە !

‌چاپوك سەید عومەر

3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەو لێدانەی ئیسرائیل لە سەرکردایەتی حەماسیدا لە قەتەڕ، زۆرینەی هاوکێشەکانی شەڕی دووساڵەی گۆڕی . هۆکارەکەش لەخۆشەویستی قەتەر و حەماس نەبوو، بەلکو لە لەخۆبایی و بێمنەتی نەتانیاهۆ بوو لە کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی، زیاتر بڵێین هەتا لە دۆستە نزیکەکانی ئیسڕائیل نەک هەر لە ئەوروپا و بەلکو لەناو ئەمریکاش . لە نەتانیاهۆ کشاونەتەوە .

لەماوەی ئەو دووساڵە شەڕەدا، ئیسڕائیل ٦٠ هەزاری لە خەڵکی غەزا کوشتووە و ١٤٥ هەزاریشی بریندارکردووە، ئەوەش هاوسۆزیەکی بۆ فەڵەستینیەکان لە نێو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی درووستکردووە .

ئەوروپیەکان بە پێشەنگی فەڕەنسا وا لە نەتەوەیەکگرتووەکان خەریکی درووستکردنی دەوڵەتی فەڵەستینین، کە پێشتر ئەستەم بوو . یەکێ لە کاندیدەکانی بۆ حاکمی ویلایەتی نیۆیۆڕک، دەڵێ؛ ئەگەر من سەرکەوم لەو هەڵبژاردنە، فەرمان دەدەم بە پۆلیسی نیۆیۆڕک ئەگەر نەتانیاهۆ بێتە ئێرە بیگرن، کەواتە کۆمەڵگای دوو حەلیفی گەورەی ئیسرائیل وەک جاران لەگەڵ ئیسڕائیل نین .

لەوەتەی دەوڵەتی عەرەبی و ئیسلامی هەیە وەک ئەو ئانوساتە کۆک نەبووین لە دژایەتی ئیسڕائیل، مەرج نیە شەڕبکەن، بەڵام ئەوەی بۆ ئێستا زۆر گرینگە بەلانی کەم دژی ئێران ڕاناوەستن، کە ئیسڕائیل دەیتوانی لە جیاتی قەتەر ئەوێ بکاتە ئامانج .

گەورەترین سوودمەند ئێرانە، ئەگەر ئەو دەبەنگیەی نەتانیاهۆ نەبووا، زۆرینەی دەوڵەتەکانی ئیسلام و عەرەب بێدەنگدەبوون لەسەر شەڕی ئایندەی نێوان، ئیسڕائیل و ئەمریکا و ئێران . لەڕاستیدا ئێستا هەموو ئەو هاوکێشانە گۆڕان، زۆر شتی دواخست یا ڕایگرت .

لەخۆبایی و بێمنەت نەتانیاهۆ، ئەگەر بەو شێوەیە پشتیوانی ئەوروپا و ئەمریکا لەدەستبدا، لەئایندە نەتانیاهۆ نەک خۆی دوورنیە ئیسڕائیلیش لێی زەرەرمەندبێ .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP