دواین هەواڵ

سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان سه‌ركرده‌ی رۆژه‌ سه‌خته‌كان وخۆڕاگر و به‌هێز

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

2 رۆژ پێش ئێستا

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تر عێراق یه‌كێكه‌ له‌و ناوچه‌ پڕ كێشه‌ وململانێییه‌ بێ كۆتاییه‌كان وگیرخواردن و لكاندنی زۆره‌ ملێی كوردوكوردستان به‌و ده‌وڵه‌ته‌ ده‌ستكرده‌ فاشیزمییه‌وه‌ جگه‌ له‌ ماڵوێرانی و سته‌مكاری هیچ سوودێكی نه‌بووه‌ ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌لی كورد و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر پشوودرێژانه‌ و لۆژیكانه‌ هه‌وڵیانداوه‌ و مامه‌ڵه‌یان كردووه‌ تا مافه‌زه‌وتكراوه‌كانیان به‌ده‌ست بێنه‌وه‌ .

 گه‌لی كورد 33 ساڵه‌ حكوومڕانی خۆجه‌یی كوردستان ده‌كات ، وێرای ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می توانیوێتی هه‌نگاوی گرنگ و ستراتیژی له‌ به‌ره‌و پێشبڕدنی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌ی بهاوێژێت ، به‌ڵام دوژمنان و ناحه‌زانی وه‌ك هه‌میشه‌ كۆسپ و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ده‌خوڵقێنن ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕێگریانه‌شدا ، بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی ژیر و وردبینانه‌ له‌ پێناو خزمه‌تكردنی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی ، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هه‌رگیز له‌ پێناو پۆست و ناوبانگدا هه‌وڵی نه‌داوه‌ به‌ڵكو كه‌سایه‌تییه‌كه‌ هه‌میشه‌ به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاكانی نه‌ته‌وه‌ و نیشتیمانه‌كه‌ی پێش هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌كی دیكه‌ خستووه‌ وكاری له‌ پێناو بونیاتنانی دامه‌زراوه‌كانی نیشتیمانه‌كه‌ی ده‌كات بۆ داهاتوویه‌كی پڕ ئومێد و ئاوا ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان مه‌سروور بارزانی ، ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ به‌هێزو  ده‌وڵه‌تمه‌داره‌ كارامه‌ و كاریگه‌ره‌ییه‌ له‌ناو جه‌رگه‌ی قه‌یران و ناوخۆشیی و ئاڵنگارییه‌كاندا ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی قورسی به‌ ئه‌ستۆ گڕت و هه‌رگیز شانی له‌ ئه‌ركه‌ قورسه‌كان خاڵی نه‌كرد
چونكه‌ باوه‌رێكی ته‌واوی به‌ دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌ی و پێشخستنی نیشتیمانه‌كه‌ی و خزمه‌تكردن هه‌بووه‌ ، هه‌رگیز له‌ چوارچێوه‌ی دروشم كاری نه‌كردووه‌ ، به‌ڵكو له‌ سه‌ختترین هه‌ڵوه‌مه‌رجه‌كاندا  به‌ هه‌وڵ و شه‌ونخوونی و كاره‌ی به‌رده‌وام ده‌یان پرۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژی بۆ ئێستا و داهاتوو بونیاتناوه‌  ،هه‌میشه‌ خاكه‌ڕاییانه‌ و به‌ ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه‌ هه‌وڵی داوه‌ كوردستان له‌ وابسته‌یی بۆ پشت به‌خۆبه‌ستن هه‌نگاو بنێت " ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ به‌ ڕۆح وكه‌سایه‌تی مه‌سروور بارزانی ، به‌ توانایی بڕیاردانی به‌هێز له‌ گشت بواره‌كانی ئابووری و سه‌قامگیری و كشتوكاڵ و ئاو و كاره‌با و چه‌ندین پرۆژه‌ی ستراتیژی بۆ داهاتووی ئه‌م گه‌ل و نیشتیمانه‌ .
سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان هه‌میشه‌ ،باوه‌ر وكاری ته‌واوی كردووه‌ له‌ پێناو سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی و یه‌كده‌نگی خاكی هه‌رێمی كوردستان و شوناسی گه‌له‌كه‌ی به‌ به‌رز و پیرۆو ده‌زانێت و به‌هێزه‌وه‌ به‌رگری له‌ مافه‌كانی گه‌لی كورد كردووه‌ و ڕێگه‌شی نه‌داوه‌ هه‌رێمی كوردستان بخزێته‌ ناو ململانێیه‌ ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌كانه‌وه‌و  كاری ته‌واوی بۆ یه‌كڕێزی و ته‌بایی ناوماڵی كورد كردووه‌ ،له‌ڕووی سیاسی و دیپلۆماسیه‌تیشه‌وه‌ ، توانیوێتی به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ژیرانه‌ په‌یوه‌ندییه‌ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببات  و هاوسه‌نگییه‌كان بپارێزیت.
ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌هۆی كارو و پرۆژه‌ و به‌ڵێنه‌ كرده‌نییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان له‌ گشت بواره‌كانی ئاو و كاره‌با و په‌روه‌رده‌ و پشتیوانیكردنی گشت چین و توێژه‌كان و پێشخستنی له‌ڕووی خزمه‌تگوزاریی و ئاوه‌دانی و كشتوكاڵه‌وه‌ ، هه‌نگاوه‌كانی چڕتر كردۆته‌وه‌ تا گه‌لی كورد متمانه‌ی به‌خۆی بێت ، له‌كاته‌ سه‌خته‌كاندا پشت به‌خۆی ببه‌سێت ، له‌ هه‌مانكاتیشدا مه‌سروور بارزانی ، هه‌میشه‌ پیاوی رۆژانی سه‌خت و ته‌نگانه‌ بووه‌ بۆ گه‌له‌كه‌ی و له‌ پاڵیان وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ ، كاری كردووه‌ له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ، هه‌روه‌ها فڕه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات ، له‌ پێناو ئه‌وه‌ی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی  له‌ وابسته‌یی و فشاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق رزگاری بێت ،ئه‌وه‌ش ڕێگه‌ی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنه‌ .
هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی رابردوودا ،به‌ڕێگه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی وگڕێبه‌ستێكی ستراتیژی له‌ بواری نه‌وت و غازدا ، هه‌وڵه‌كانی سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشاره‌كان بۆ ئه‌و راستییه‌ ، كوردستان له‌ ڕووی ئابووری و داراییه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆ بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كوردستانیش له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانی دیار و به‌رچاو بێت ، له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌نگاوانه‌شدا ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان ،كاری بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ و تێده‌كۆشێت تا هه‌رگیز ده‌ستبه‌ردانی مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد نابێت و هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه‌ بۆ گه‌یاندنی كوردستان به‌ كه‌ناڕی دڵنییایی .
له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكاری و پێشهاته‌ نوێیانه‌دا و شه‌ڕی جه‌مسه‌ره‌كاندا ، مه‌سروور بارزانی، هه‌میشه‌ ڕێگه‌ی گفتوگۆ و لۆژیكانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به‌ڕێگه‌ی ده‌ستووره‌وه‌ گڕتۆبه‌ر و به‌ متمانه‌ به‌خۆبوون وباوه‌رێكی ته‌واو به‌ مافه‌كانی گه‌لی كورد ، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق   و ناوچه‌كه و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا ‌ ڕێكخستۆته‌وه‌ ، له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌ ده‌ستكه‌وته‌كان به‌دیهێنانی ئامانجه‌گه‌وره‌كان له‌ داهاتووتدا ، واته‌ ئه‌وه‌ی له‌ رابردوو و ئێستاشدا ده‌بینرێت ،سه‌ركه‌وتنی لۆژیك و سیاسه‌ت ودیپلۆماسی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان له‌ ئیداره‌دان و وه‌ك ده‌وڵه‌تمه‌دارییه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ كوردوكوردستان

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP