دواین هەواڵ

ئەوەی وایکردووە تاکوو ئیستا ترەمپ بریاری لێدانی ئێران جێبەجێ نەکات

‌نەوزاد هێتوتی

21 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەوەی وایکردووە تاکوو ئیستا ترەمپ بریاری لێدانی ئێران جێبەجێ نەکات بۆ چەند فاکتەرێک دەگەرێتەوە:
یەکەم، لە سەر ئاستی ناوخویی ئەمریکا و خودی پارتی کوماری دژایەتی تووند هەیە سەبارەت بەشدار بوونی ئەمریکا لەم شەڕەدا. تەنانەت زۆرێک لە بەرپرسەکانی ئەمریکا لە ئیداری ترەمپ و تەنانەت لە کونگریس دژایەتی شەرەکە دەکەن و پێیانوایە نابێت بە هێچ شێوەیەک ئەمریکا بەشداری شەرەکە بکات. هەڵبەت ئەمە مانایی وانییە کەس پالپشتی شەرەکە ناکات بەڵکوو زور کەسیش لە کونگریس و لە ناو ئیدارەی ترەمب هانی سەرۆک دەدەن راستەخۆ بەشداری شەرەکە بکات. ئەمە وایکردووە ترەمب دودل بێت و بریاری کوتایی نەدات
دووەم، ترەمپ تا پێ بکرێت هەوڵدەدات لە رێگەی وەک خوی دەڵێت تەسلیم بوون و خوبەدەستەوەدان ئێران بەبێ شەر کوتایی بە شەرەکە بنێت و ئێران هەموو داخوازییەکانی ئەمریکا پەسەند بکات. ترەمپ پێموایە ئەمە دەبێتە سەرکەوتنێکی گەورە و هەموو لایەنەکانیش رازی دەکات
سێیەم، سەرچاوەکان باس لەوەش دەکەن جورێک گوشار لە سەر ترەمپ هەیە لەلایەن هاوپەیمانەکانی بە تایبەت دەوڵەتانی عەرەبی بۆ ئەوەی ئەمریکا بەشداری شەرەکە نەکات. بەتایبەت دوای هەرەشەکانی ئێران بۆ گرتنی گەرووی هوورمۆز کە ئەو دەوڵەتانە ناتوانن نەوتەکەیان هەناردەی دەرەوە بکەن و توشی قەیرانی ئابووری دەبن. ئەمە بەدەر لەوەی لەوانەیە ئێران راستەۆخو ئەو وڵاتانە بکاتە ئامانج
چوارەم، لە کۆتاییدا دەبێت ئەو راستیە بزانین ئەمریکا بەشداری شەرەکەش بکات بۆ ماوەیەکی زۆر کورتخایەن دەبێت. ئەمریکا جارێکیتر سیناریۆی عیراق 2003 دووبارە ناکات و لە گەڵ ئەوە نییە پارە سەرف بکات بۆ گورینی سیستمە سیاسییەکان.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP