دەبێت ئەو راستیە بزانین ئەوەی بەغدا دەیکات بەرامبەر هەرێم و بە تایبەت بەکارهێنانی کارتی مووچە وەک گوشارەکانی تر دژی هەرێم سەد لە سەد سیاسییە و هێچ پەیوەندییەکانی بەیاسایی بوچە و پرسە یاسایی و داراییەکانەوە نییە. راستە یاسای بوچە زور لوغم و بووبمی چینراوی تیایدا بووە و هەر کاتێک مەبەستیان بووایە دژی هەرێم بەکاریان دەهێنا. بەلام بۆچی ئیستا و لەم تەوقیتەدا بەکار دەهێنن؟ چونکە زور ئامانج و مەبەستیان لە پشتە.
یەکەم، دەولەتی قوڵ لە عێراقدا هەیە و هەژموونیان بە تەواوەتی بە سەر هەموو دامەزراوەکانی عێراقدا هەیە بە تایبەت دادگاکان. بوویە، ئەم دەوڵەتە قوڵە کە زیاتر لە لایەن گروپە چەکدارەکان سەرپەرشتی دەکرێت بەکار دێن بۆ لێدان هەموو نەیارەکانیان لە رێگەی درووست کردنی کەیسی گەندەلی، زیندانی کردن و توومەت درووست کردن لە پرسەکانی تێرور. ئەمە دژی سوننەکان و هێزە شیعە رکابەرکانی و کورد بەکار دەهێنن. بەڵام لە کات و ساتی هەستیار و پێویستدا.
لێدان هۆشیاری زیباری لە کاتی بەربژێری بۆ پوستی سەرۆککۆماری و هەروەها لێدان لە زوربەی سەرکردە سوورەکان نموونەی هەرە دیارن. ئێستا ئەم دەوڵەتە قوڵە کەوتوونەتە هەرەشەکردن لە سوودانی و تەیف سامی کە ئەگەر بووچە بنێردرێت بە بیانووی فرە جور لە دەستەی نەزانە و دادگاکان کێشەیان بۆ درووست دەکرین . بوویە لە ترسی ئەم هەرەشانە ناوێرن بێ مووڵەت گروپە چەکدارەکان یەک هەنگاو بهاوێزین
دووەم، ماڵێکی و گروپە چەکدارەکان نایانەوێت پەیوەندی هەرێم و بەغدا ئاسایی ببێت. بە تایبەت لەم قوناغەدا، چونکە لە لایەک دەیانەوێت لە پێگەی سوودانی بدەن ، لەلایەکی تریشەوە کورد بە گژ سوودانی ببەنەوە بۆ ئەوەی شانسی وەرگرتنی سەرۆکوەزیران نەمێنێت. بە تایبەت لە قامووسی ئێران و گروپە چەکدارەکاندا خاڵێک هێلی سوورە ئەویش ئەوەیە یەک کەس دووجار ببێتە سەروکوەزێران. چونکە ئەوکات لەوانەیە زور بە هێز ببێت و ببێتە هەرەشەیەکی گەورە لە سەر پێکە و دەسەلاتیان.
بوویە ئەمان هەموو کات دەیانەوێت کەسێک ببێتە سەروکوەزێران کارتونی بێت و هێچ یالپشتییەکی پەرلەمانی و جەماوەری نەبێت. ئەوان هەرگێز نایانەوێت ئەزموونی ماڵێکی دووبارە بکەن
سێیەم، گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم لە گەڵ کومپانیا ئەمریکییەکان دیسان هەڕەشە لە بەرژەوەندیەکانی ئێران دەکات و ئێران راستەوخو دەستی لەم گەمەیەدا هەیە بۆ لێدان لەم سیاسەتەی هەرێم
چوارەم، دانوستاندنەکانی ئێران و ئەمریکا گەشبینیەکی زۆری تیدا نابێنرێت و ئەگەر نەگەنە رێکەوتن ئەگەری رۆدانی شەر زور بەهێزە و میلیشیاکانیش بە دڵنیاییە دەبنە بەشێک لەم شەرە. بوویە ئەم گوشاری سەر هەرێم بەشێکە لە خوئاماد کردن بۆ ئەم ئەگەرە.