تووندی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای راگرتنی مووچەی مووچەخۆڕانی هەرێمی كوردستان لەلایان " قەیس خەزعەلی و تەیف سامیەوە، بەبێ ئاگاداری " سودانی و بەشێك لە ئیتاری تەنسقی" بۆ دوای چەند كاتژمێرێك لە راگرتنی مووچەی مووچەخۆڕانی هەرێمی كوردستان، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا " ماركۆ رۆبیۆ" پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ئەنجام دا" پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەی " رۆبیۆ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی" ئەمریكا پەیامێكی گەیاندە پارتی كە دان بەخۆتانەوە بنێن، هەوڵی چارەسەری كێشەكان لەرێگای دانووستاندن بدەن، ئەمریكا و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ئەم پەیامەی لەنێوان سەرۆك بارزانی و مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بە " كێی گەیاند؟! خۆی لەبنەرەتدا گەیاندنی پەیامی ئەمریكا ئەگەر لەرێگای نێچیرڤان بارزانیەوە بوو، یانی سیاسەت و دانووستاندن و نەرمی نواندن! ئایا دەكرێت بپرسین بۆچی ئەمریكا نەرمی دەوێت لەوكاتەدا!
یەكەم: ئەمریكا لەدانووستاندن دایە لەگەڵ ئێران دۆخی دانووستاندنی ئێران وابەستەیە بەعێراقیش" لە ژێر هەر بارێكدا بێت، عێراق دەبێت وەستاو بێت بۆ هەر ئەگەرێك.
دووەم: ئەمریكا ئەوەی كە لەگەڵ هەرێمی كوردستانی كردووە، باش دەزانێت بۆ هاوسەنگی وزەیە لەنێوان بەغدا و هەولێر! بۆچی؟ چونكە ئەمریكا لەماوەی رابردوو گەیشتە ئەو راستیەی بەبێ بوونی هاوسەنگی لەوزەدا! هەرێمی كوردستان ناتوانێت بەردەوام بێت! لەدوای دادگای پاریسیش ئەوە زۆر بە روونی بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی روون بووە، كە بەغدا لە تێكچوونی هاوسەنگی وزە لەناوەخۆی عێراق، هەرێمی كوردستان دەكەوێتە بەردەم هەرەشەی وجودی! كەوایە رۆبیۆ دوو خاڵ دەخاتە روو! یەكەم: رۆبیۆ دەلێـت" ئەگەر عێراق خوازیاری بوونی پەیوەندیەكی باشە لەگەڵ ئێمە، رێرەوی ئەو پەیوەندیە " هەرێمی كوردستان".
دووەم: ئەمریكا لە رێكەوتنی دوو كۆمپانیادا لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەبەها 110 ملیار دۆلار كە زیاتریشە لەوەی راگەیاندراوە، لەناوچەی سلێمانیشدا! كەوایە دوو پەیامی تێدایە، ئەوەی سلێمانی ئێستا لەرووی كۆمپانیاكانی ئەمریكادا بەشێك لە مەركەزیەتی هەولێر! جیاواز نیە، پەیامەكی تر ئەمریكا ئەوەیە، كە عێراق ناتوانێت هاوسەنگی ئابووری و وزە بپارێزێت، بەڵكو بەكار دەهێنێت لەدژی هەرێم بۆیە بۆ ئیستقراریەت لەهەرێمی كوردستان و عێراق پێویستە هاوسەنگی وزە لەنێوان هەرێم و عێراقدا دورست ببێت..
ئەلێرەدا دیقەت بدەن!
بەبوونی گرێبەستی دوو كۆمپانیای لەم چەشنە! هاوسەنگی وزە لەنێوان عێراق و هەرێمی كوردستان دێتە بوون! ئەمەش لە داهاتووێكی نزیكدا عێراق ناچار دەكات، پەنا بباتە بەر دانووستاندنێكی حەقیقی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و ئیتر بۆ ئەبەد كۆتایی بەبەكار هێنانی كارتی " وەزە و بابەتی دارایی بهێنێت، چونكە ئیتر هەرێمی كوردستان لەدوای 3ی مانگی تر دەرگای بەئاراستەی دونیادا بۆ دەكرێتەوە كە مامەڵە بكات لەگەڵ دەرەوە لەچوارچێوەی نەوت و غازدا! لە ئێستاشدا دەستی پێکردووە لە کۆبوونەوەی دوایی ئەنجوومەنی وەزیران مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان وەزارەتەکانی راسپاردووە بۆ کۆکردنەوەی داهات ئەوەش لە راگەیاندراوی ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتووە کە کوردستان لەهەوڵدایە بەئاراستەی سەربەخۆی ئابووری دا بروات.
عێراق تازە ناتوانێت بەرپێی كوردستان بگرێت لە 3ی مانگی داهاتوودا! بۆ؟ ئەگەر عێراق بەردەوام بێت لە پێنەدانی مووچە! بۆ ماوەی سێ مانگی تر! ئەوە یاسای نەوت و غاز و كۆی پرۆژەكانی تر لەگەڵ هەرێمی كوردستان شەلەل دەبێت، تاكە مەرجی كوردستانیش لە ئێستادا كە دەخرێتە روو! بابەتی فرۆشی نەوت لەرێگای سۆمۆ و داهاتەكەیە! بەلێ هەرێم ئامادە نیە نەوت رادەستی سۆمۆ بكرێت، داهات بگەرێتەوە بۆ بەغدا! چونكە هیچ زەمانێك بۆ ئەو داهات و نەوتەی هەرێم نیە لەسۆمۆ و لە بەغدا! كەوایە دەبێت عێراق رازی بێت، بەجۆڕێك لە زەمانی نێودەڵەتی لەپێدانی متمانە بەكورد، بەڵام ئەگەر تا سێ مانگی تر عێراق ئەوە دەستەبەر نەكات، ئیتر لێكترازانی وەز لە عێراق روودەدات، ئەمجار عێراق ناتوانێت رێگری بكات، چونكە هەم بریاری " پەرلەمانی هەیە! بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، هەم رێكەوتنی رێگری لەگەڵ توركیا لەنەوت و ئەمجارە غازی هەرێم بۆی دەستبەر نابێت! كەوایە ئەمریكا عێراقی خستۆتە رێكەوتنێكی واقیعی! ئەوش هاوسەنگی دەسەڵاتداری وەزە و دارایی لەنێوان هەرێم و بەغدا! چونكە ئەمریکا باش دەزانێت ئەو دەسەڵاتدارانەی بەغدا "لەچوارچێوەی هاوسەنگی هێز" مامەڵە دەكەن و باوەریان بەدەستوور نیە! لە داهاتووشدا ئیشارەتەكانی ئەو دۆخە دەبینن، بۆیەشە پارتی لەو تەوقیتەدا جوڵە ناكات! تەنها لەرێگای گوشار دەیەوێت بچێتە دانووستاندنەوە، ئەمەش رێگایەكی تەندروستی " دانووستاندنە! لەبارەی مووچە نەك شتی تر!