دواین هەواڵ

حکومەتی عیراق هەنگاو بە هەنگاو بەرەو تاکڕەویی و ڕەگەزپەرستی

‌جەبار عەبدوللە

2 رۆژ پێش ئێستا

لەو کاتەوە ڕژێم روخا گەلانی عیراق بەکورد و عەرەب و تورکمان و ئاشوریەکان خوازیاری ئەوەبوون حکومەتێکی دیموکراسی و فیدڕاڵی دابمەزرێت و خواستی گەلانی عیراق بهێنێتەدی و ببێتە نمونەیەکی جوانی حوکمڕانی لەناوچەکەدا، بەڵام ئەو هیوایە لەباربردراو مۆدێلێکی خراپتر لەدەسهەڵاتدارانی پێشوو حوکمی عیراق بەڕێوە دەبن کەهیچ عەدالەتێک و یەکسانی و دادپەروەریەک بوونی نیە

سیاسەتی ئیستای حکومەتی عیراق بەراورد بەسیاسەتی ڕژێمی بەعس جیاوازی نیە هەردوولا بۆ لەناوبردنی گەلی کورد بووە لەڕابردوو لەئیستاشدا لەهەوڵەکانیان بەردەوامن، ئەو شێوازە حکومڕانیە نەدیموکراسیە نەفیدڕاڵەیە بەڵکو لەلایەن کۆمەڵە کەسێکی بەرژەوند خوازو بەکرێگیراوی دەوڵەتانی هاوسێی خۆیان ڕەفتاری دوور لەپەروەردەی سیاسی ئەنجام دەدەن بەرامبەر بەگەلانی عیراق بەتایبەتی بەرامبەر بەگەلی کوردی زوڵم دیدە، ئەگەر دەوڵەتی عیراق خاوەن دادگایەکی دادپەروەرو بڕیاربەدەست بێت پێویستە دژی ئەو زوڵمە بوەستێتەوە، ئەوەی حکومەتی عیراق و کاربەدەستانی ئەو وڵاتە دەیکەن بەرامبەر بەگەلی کورد پێشێلکردنی دەستوری ئەو وڵاتەیە، کورد چەندین ساڵە بەدەست ئەو سیاسەتە خراپەی حکومەتی عیراق دەناڵێنێت و نەرمی نواندووە، بەڵام بەردەوامبوونی ئەو سیاسەتە وادەکات کورد بیر لەڕێگە چارەیەک بکاتەوە بۆ پاراستنی بەرژەوندیە نشتیمانی و نەتەوەیەکان کەساڵانێکی زۆر خەباتی لەپێناو کردووە، پێویستە هەموو گەلی کورد بەگشت پێکهاتەکانی کورد لەناو حکومەتی عیراق یەکهەڵوێستبن و دژی ئەو بڕیارە هەڵوێست وەربگرن و بێ هەڵوێستی ئەگەرەکانی بەردەم چارەسەریەکان قوڕستر دەکات و لەوانیە لەداهاتوو دەست بۆ ڕێگای ترببەن کەکاریگەری خراپی دەبێت لەسەر پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان، تاکە ڕێگای چارەسەر بۆ ئەم کێشەیە کشانەوەی وەزیرو ئەندام پەڕلەمانەکانە لەپڕۆسەی سیاسی عیراق ئەو کات سیاسەتی ئەو وڵاتە دەکەوێتە ژێر هەڕەشەی وڵاتانی جیهان و دەرگای باشتر بەڕووی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە ئەو کات کورد دەتوانێت دەرفەت لەو هەڵانەی حکومەتی عیراق وەربگرێت و ئامانجە نەتەوەیی و نشتیمانیەکان بپێکێت و کوردستان لەو نهامەتیانەی دەستی دوژمنان ڕزگار بکات. هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر لەیەک سەدەیە بەدەست ئەو سیاسەتە شکست خواردووی حکومەتە یەک لەدوایەکەکان عیراق قوربانی دەدات و لەجیاتی ئەوەی ڕێز لەقوربانیەکانی ئەو گەلە ئاشتی خوازە بگرن دەست بۆ موچەو بژێوی ژیانیان دەبن، لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بینیمان سەرۆک بارزانی لەکۆنگرەی یەکخستنەوەی لاوان و قوتابیان پەیامێکی پێشکەشکرد لەو پیامەدا بەهەموو لایەکی ڕاگەیاند کەچیتر قبوڵ ناکەین دەست بۆ بڕین و هات و نەهاتی موچەی خەڵکی کوردستان ببەن ئەمە لەکاتێکدابوو کەموچە خوارانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە دەساڵە دەناڵێنن بەدەست هاتن و نەهاتنی موچەکانیان لەلایەن حکومەتی عیراقەوە، سەرۆک بارزانی پێشهاتەکان دەخوێنێتەوە لەخۆیەوە ئەو قسانەی نەکردووە،بۆیە هەر لەو کاتەوە پێویست بوو لاینە ساسیەکانی هەرێمی کوردستان وەک پشگیری بۆ قسەکانی سەرۆک بارزانی بەکۆی لاینەکان یاداشتێکیان بەرزکردبایەوە دژی پێنەدانی موچەو ئەو ناعەدالەتیەی کەحکومەتی عیراق دژی هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکات، دەکرێ ئیستاش ئەو هەڵوێستە مەردانەیان بنوێنن و پشگیری لەقسەکانی سەرۆک بارزانی بکەن بۆ زیاتر بەهێزبوونی کورد لەحکومەتی عیراق و بەهێزبوونی حزبەکانیان لەهەڵبژاردنی داهاتووی عیراق کەمانگی ۱۱ی ئەم ساڵ ئەنجام دەدرێت،  لەلایەکی تر گرێبەستە هەنوکەیەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکیەکان ئەویش بۆ پێشخستنی هەرێمی کوردستانە بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز لەبواری ئابوری و بازرگانی کەسوودی بۆ خەڵکی عیراق و هەرێمی کوردستانە، بەرپرسانی عیراق بیرمەندنین لەلێکدانەوەو شرۆڤەی هەوڵەکانی لایەنەکان لەکاری باش بۆ گەلی عیراق بۆیە دەیانەوێت لەڕێگەی بڕینی موچەی خەڵکی کوردستان و برسیکردنی موچەخۆران هەرێمی کوردستان دەستەوەستان بکەن لەهەوڵەکانیان لەبەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ وڵاتانی جیهان لەڕووی ئابوری بازرگانی، لەئیستادا سێ ڕێگای زۆر گرنگ هەیە بۆ گێڕانەوەی سەنگی کورد لەناوچەکەدا یەکگرتن و یەکهەڵوێستی و کشانەوەی کورد لەحکومەتێکی ڕەگەزپەرست و بەژداری نەکردنی کورد لەهەڵبژاردنی داهاتووی عیراق و داخستنی دەرگای پەیوەندیەکانیان لەگەڵ بەرپرسە حزبی و حکومیەکان بەبێ جیاوازی

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP