پرۆسەی بزنسی غاز ئەزمونێکی قورسە، بۆ ئەو وڵاتانەی خاوەنی ئەو سەرچاوەی وزەن. گەر باسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەین، ئەوا چەندین چیرۆکی تراژیدیای سیاسی بە نسیب ئەو وڵاتانە بوە، کە ویستویانە وەبەرهێنان لە بواری وزە بکەن. لەم پەرەگرافەدا دەمەوێت نمونەی وڵاتی قەتەری دەوڵەمەند بە غاز باس بکەم.
دوایی ناساندنی بنەماڵەی ئال الثانی، ڕوونە لە دوایی کەوتنی دەوڵەتی عوسمانی بەریتانیا پارێزەری قەتەر بوە، وە تاوەکو ساڵی ١٩٧١ نەیتوانی سەربەخۆی وەرگرێت، لە هەمان ساڵدا نۆکەندی سوێسیش ئازاد بو، هەر لەو بەروارەوە ئێران ئەو کات هاوپەیمانی ئەمەریکا بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە هەموو هێزییەوە دژ بە وڵاتانی کەنداو وەستایەوە بە تایبەتی قەتەر، بەڵام قەتەر لە گەڵ وەبەرهێنانی نەوت بیری لە گەشەپێدانی غاز کردەوە، ئەو کات ئێران بە هەرەشەو چاو سورکردنەوە ڕێگری دەکرد لە خستنە سەر پێی غاز. ئیرادەی قەتەر گەورە تر بوو بێگوێدانە بەربەستە سیاسیەکان دەستی کرد بە کۆنتراکت کردن بۆ گەشەو وەبەرهێنان لە غاز بۆ ئەو کات بڕی شەست بلیۆن دۆلاری سەرف کرد لە ناوچەیەکی پچوکی وەبەرهێنانی غاز بۆ ڕەوانەکردنی دەرەوە، حەفتا هەزار تەن کۆنکرێتی کرد، چوارسەدو چل کیلۆمەتر کەیبڵی کارەبایی بۆ ئاوەدانکردنەوەی پرۆژەکە بەکار برد، سیازدە هەزار مەتر بۆری بە کار برد، ئەم پرۆژە ئێستا ڕۆژانە لە قەتەر پێنچ ملیار بۆ دە ملیار دۆلار پارە پەیدا دەکات.
ئیرادە لە پێش دروستکردنی لۆبی و دبلۆماسیە، گەر هەوڵ و نەترسی وئیرادە هەبێت ئەوا بێ گومان پرۆژەی پیشەسازی وزە دێتە دی. هەرێمی کوردستانیش لە ئێستادا لە نێوان ترس و بڕیاری سیاسیەکانێتی، بۆیە هیچ دوو دڵی ناوێ کوردستان خاوەن سەرچاوەیەکی باشی وزەیە دەوڵەمەندە لە بواری غاز و مشتەقاتەکانی وە ئەو جۆرە ئێستا گرانە LPG, ئەتوانرێت جۆری دوەمی، کە هەرزانە و ناوی LNG هاوشێوەی قەتەر و ئەو وڵاتانەی تر بەرهەمبهێنرێت و قۆناغێکی نوێ لە دنیای گەشەی ئابوری و، پیشەسازی و، دەستی کار بە نەوەکانی داهاتومان بکات.**