دواین هەواڵ

کورد سەرەڕای ناکۆکی لەگەڵ بەغدا بە ملیارەها دۆلار گرێبەستی وزە لەگەڵ ئەمەریکا واژۆ کرد

‌رێبوار محمد ئەمین

7 کاتژمێر پێش ئێستا

دوێنێ دووشەمە ڕێکەوتی ١٩/٥/٢٠٢٥ حکومەتی هەرێمی کوردستان  دوو ڕێککەوتنی گەورەی وزەی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکی HKN Energy و Western Zagros لە واشنتۆن دی سی بە فەرمی واژۆکردووە، کە بەهای کۆی گشتییان 110 ملیار دۆلارە ، سەرەڕای ئەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی یاسایی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق لەسەر کۆنترۆڵکردنی هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی.  

مەراسیمی واژۆکردنەکە لە ژووری بازرگانی ئەمریکا لە واشنتۆن دی سی لە میانی سەردانێکی فەرمی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا بەڕێوەچوو.

واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتنە جەوهەریانەی وزە لە نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەم دواییانەدا، بە لەبەرچاوگرتنی ناکۆکی بەردەوامی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر کۆنترۆڵکردنی نەوت، پرسیار لەبارەی کاریگەرییە یاسایی و سیاسییەکانی دەوروژێنێت.

ئەو ڕێککەوتنانە لە میانی سەردانێکی فەرمیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا لەم هەفتەیەدا بە فەرمی کران. لەکاتێکدا ئامار و هێڵەکانی کاتی تایبەت ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت هەردوو کۆمپانیاکە تێوەگلانی خۆیان لە کەرتی نەوتی سەرەوەی کوردستاندا قووڵتر بکەنەوە.

حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا پێشتر ئەو گرێبەستانەی کە حکومەتی هەرێم بەبێ ڕەزامەندی فیدراڵی واژۆیان کردووە بە نایاسایی زانیوە . لە ساڵی 2022 دادگای باڵای عێراق یاسای نەوت و غازی کوردی بە نادەستووری زانی و دەسەڵاتی فیدراڵی بەسەر هەناردەکردنی نەوتدا دووپات کردەوە.

سەرەڕای ئەم گرژییانە، واشنتۆن بانگەشە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کورد دەکات، کە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ەوە بەهۆی ناکۆکی یاسایی و کوژانەوەی بۆرییەکانەوە وەستاوە. پاڵنانی واشنتۆن ئامانجی سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی نەوتی جیهانی و کەمکردنەوەی نفوزی ئێرانە لە ناوچەکەدا.

هەنگاوی حکومەتی هەرێم بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی نوێی وزە بەبێ ڕەزامەندی بەغدا، ڕەنگە دانوستانەکان زیاتر ئاڵۆزتر بکات، ئەمەش وای لە شرۆڤەکاران کردووە پێشبینی بکەن کە کاردانەوەی  بەغدا چی دەبێت. 

هەفتەی ڕابردوو کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئاپیکور) داوای کرد بەپەلەی هێڵی بۆری عێراق-تورکیا بکرێتەوە، کە پێش ئەو کێشەیە، نەوتی حکومەتی هەرێمی بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا پەمپ دەکرد، بەدەر لە بەغدا و ڕێکخەرانی فیدراڵی. مایڵز کاگینز، وتەبێژی ئەپیکور لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا بە کوردستان24 ی ڕاگەیاند ، "داوا لە وەزیری نەوتی عێراق دەکەین دەستبەجێ دوای لوتکەی عەرەبی سەرجەم لایەنەکان کۆبکاتەوە". 

سێ لە هەشت کۆمپانیای ئەندامی APIKUR بنکەکانیان لە ئەمریکان و چالاکانە هەردوو لایەن لەم ناکۆکییەدا بەشدارن، هەوڵدەدەن هەناردەکردن دەستپێبکەنەوە و چارەسەرکردنی ئەو قەرزەی کە بە مەزەندە دەکرێت بە بڕی یەک ملیار دۆلار کە قەرزاری ئەندامانی گروپەکەن.

ئەوبلۆکانە کامانەن کە گرێبەستی لەسەرکراوە:
هەرچەندە ناوەڕۆکی ڕێکەوتنەکە بەوردی بڵاون کراوەتەوە بەڵام ئەوەی کەزانراوە گرێبەست لەم بلۆکەە واژۆکراوە  کە هەردووکیان دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی و ناوچەی گەرمیانەوە کەبەم شێوەیەیە:
١-بلۆکی میران:

لەپارێزگای سلێمانی یە،لەتاسڵوجەوە دەست پێدەکات بۆ ڕۆژئاوای ڕێگای دووکان -سلێمانی و بەشێک لە ناحیەی ئاغجەلەرو شارۆچکەی بازیان و سەیرانگای چەمی ڕەزان   دەگرێتەوە و  ڕووبەر کەی ( ١٠١٥ )کیلۆمەتردووجایە و دوو کێڵگەی گەورەی تێدایە
ئەلف- میران ڕۆژهەڵات بڕی ( ١.٦٣٧) ملیار بەرمیل نەوتی تێدایە.
ب - میرانی ڕۆژئاوا:بڕی ( ٤.٨٠٨) ملیار بەرمیل نەوتی تێدایە.
٢-بلۆکی تۆپخانە:
لەناوچەی گەرمیانە ،ڕۆژهەڵاتی ناحیەی قادرکەرم و ناوچەی جەباری دەکرێتەوە ڕووبەری ( ٩٤٥) کیلۆمەتر دووجایە.،بەپێی زانیاریەکان بڕی (٤)ملیار بەرمیل نەوتی تێدایە سەرە ڕای بڕێکی زۆر گاز.
و ئەم دوو بلۆکە بەپێی ئەوەی لەلیستی کێڵگەنەوتی بەرهەم هێنەرەکاندا نی یە ئەو دەگەیەنێت بۆیەکەم جارە کاری وەبەرهێنانی تێدا دەکرێت.
گرنگی ئەم ڕێکەوتنانە چین  ؟
یەکەم :لەڕووی سیاسی یەوە
ئەم ڕێکەوتنە جارێکی تر دووپاتی پشتیوانی ئەمریکا دەکات لەکورد لەبەرانبەر ئەو هەموو پیلان و گەمارۆیەی حکومەتی بەغداد بۆ کۆتایپێهێنانی سەروەری هەرێمی کوردستان.
دووەم: لەڕووی دەستوری یەوە
ئەمەتەحەدایەکی گەورەی بەغدایە لەلایەن ئەمریکاوە کە کورد مافی خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی لەسامانی نەوت وگازی خۆی هەیە بەپێی مادەکانی ١١١ و ١١٢ی دەستورو عێراق ناتوانێت دەست وەلابنێت و ئەمەریکا خۆی دەستور جێ بەجێ دەکات.
سێ یەم :لەڕووی ئابوری یەوە
ئەم ڕێکەوتنە کە ناوەڕۆکەکەی ملیارەها دۆلارە لەڕوی ئابوری گەورەترین هێزی ئابوری بوژانەوە بە هەرێمی کوردستان دەبەخشێت بەرەو سەربەخۆیی ئابوری دەبات.
چوارەم : لەڕووی ئاسایشی و سەربازی یەوە:
ئەنجامدانی گرێبەستێکی دەیان ملیاری دۆلاری ئەوپەیامەی لەپشت و یە کە ئایندەی هەرێمی کوردستان لەڕوی سەقامگیری ئاسایشی و سەربازی سیاسی یەوە تەواو سەقامگیر دەبێت و لەلایەن ئەمەریکاوە پارێزراو دەبێت چونکە وەگەڕخستنی خستنی ئەو سەرمایە زەبەلاح بەبێ ئاسایش نابێت.
پێنجەم : لەڕوی ستراتیژی یەوە :
بەم گرێبەستە زەبەلاح قۆناغێکی نوێ لەژیانی سیاسی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات کەئەویش گواستنەوە لەقۆناغی پاراستنی کوردستان لەڕوی مافی مرۆڤ و دیموکراسی یەوە بۆ قۆناغی هاوبەشی لەبەرژەوەندی و پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لەڕوی ئابوری یەوە کەئەمەش سیاسەتی نوێی دۆناڵ ترامپی سەرۆکی ئەمریکایەو جێگەی خۆشحاڵی یە کورد بەشێک لەم سیاسەتە نوێ یە.

هەڵوێست و پەرچەکرداری عێراق:
حکومەتی بەغدا ئەم گۆڕانکاریە زۆرپێناخۆشەو ئەم ڕێکەوتنە هەموو پیلان کانی بەغدا هەڵدەوەشێنێتەوە کە دەیەوێت کۆتایی بەسەروەری هەرێمی کوردستان بهێنێت بەپشتیوانی وڵاتانی چین ،ڕوسیاو وڵاتانی هەرێمی.
ئەم ڕێکەوتنەی ئەمریکا بێ گومان گوشارە بۆسەر بەغدا بۆ زیاتر خۆڕادەستکردنی بە ئەمریکا.
 
دە ڕۆژی تر. لەمانگی ٦ی ئەمساڵ کۆتایی لەگرێبەستەی هەناردەی نەوتی کەرکوک ـجەیهانی نێوان عێراق و تورکیا دێت و تائێستا دیارنی یە نوێ کرابێتەوە ،ئەگەر ئەم پشتیوانی ئەمریکا بەردەوام بێت دووری نی تورکیا گرێبەستەکەی لەگەڵ هەرێم بکات و پشت بکاتە بەغدا چونکە تورکیاش ناتوانێت دژایەتی بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا بکات کە لەکاتێکدا ئەمریکا گرێبەستێکی دەیان ملیار دۆلاری لە هەرێم بکات و نەوت و گاز بەرهەم بهێنێت و عێراق نەهێڵێت هەناردەی بکات و ئەی ئەم نەوتە چۆن هەناردەی دەرەوە دەکرێت بەبۆچونی من تورکیا لەهەموو حاڵەتێکدا ئەمریکا هەڵدەبژێرێت لەبەرامبەر عێراقدا چونکە بەرژەوەندی گەورەی لەگەڵ ئەمریکا هەیە.

مافناس: ڕێبوار محمد محمد ئەمین 
ماستەر لەگرێبەستەکانی نەوت وگاز
٢٠/٥/٢٠٢٥

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP