هیچ سوعبەتێکی میدیایی نێچیرڤان بارزانی لە جددیاتێکی سیاسی خاڵی نیە، ئیلا شتێک هەیە و لەو ڕێگەوە ئەیگەێنێ،، جارێ ئەمە بخەنە لاوە دواتر دێمەوە سەری!
ئەمڕۆ لە ئێرانەوە، ئەوەی پێویست بوو کە لەسەر عێراق بوترێ، ئەو وتی!
ئەیووت عێراق وڵاتێکی گرنگە، کاریگەرە، دەوڵەمەندە، بەڵام بە کوردەوە!
ئەیووت عێراق ئەتوانێ وا بێ و ئەمە بێ و ئاوا بێ، بەڵام بە هەرێمی کوردستانەوە!
یەعنی بەسەراحەت لە تاران و لەبەردەم هەرچی قەرارسازی ئەو وڵاتە هەیە وتی: ئەگەر عێراقێکی مەعقولتان ئەوێ، ئەبێ هەرێمی کوردستان تیایدا نەک هەر هەبێ، بەڵکوو ئەبێ (شت) بێ!
ئەو دەمێکە هەمان شتی بە هەرچی سەرکردەی غەربیش هەیە وتووە: عێراقێکی بەهێز یەعنی هەرێمی کوردستانێکی بەهێز!
تەبعەن ئەو کە بەسوعبەتەوە وتی فارسییەکەم باشە، (لەوانەیە) مەبەستی ئەوەبێ کە بڵێ:
بە جددی لێتان تێئەگەم چیتان ئەوێ، بەس ئێوەش بە جددی لێمان تێبگەن کە ئێمە چیمان ئەوێ.