دواین هەواڵ

فەرەنسا گەڕانەوی پاڵەوانە دۆڕاوەکەیە بۆ لوبنان

‌حەسەن ئەحمەد مستەفا

14 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە 17ی 1ی2025 سەردانی لوبنانی کرد، ئەمەش یەکەم سەردانی بوو لە دوای هەڵبژاردنی(Joseph Aoun- جوزاف عون) وەک سەرۆک کۆماری لوبنان. سەردانەکەی ماکرۆن لە کاتێکدایە کە هیوای سەقامگیری سیاسی و هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوەی لوبنان هەیە.

ناوبراو قسە شیاوەکانی وەک پشتیوانی.گ، هاوکاری، سەروەری. چەککردنی میلشیا، ئاوەدانکرنەوە، پشتیوانی ئاگربەست، چاکسازی و گەشەی ئابوری دووپاتکردنەوە. سەردانەکەی ماکڕۆن وەک گەڕانەوەی کارەکتەرێکی دۆڕاو وایە، دوای گۆڕانی بارودۆخ بۆ هەمان زەمینەی زۆرانبازییەکە. فەڕەنسا مێژوویەکی لە پەیوەندی ئاڵۆز لە لوبنان هەیە، کە سەرەنجام بە دەست بەتاڵی لێی دەرچوو، ئێستەیش بۆی گەڕاوەتەوە.

مێژووی پەیوەندییەکانی لوبنان و فەرەنسا هەرچەندە پەیوەندی نێوان لوبنان و فەرەنسا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی (ئیمپراتۆریەتی عوسمانی) و سەدەی نۆزدەهەم، لەگەڵ ئەوەشدا لە ساڵی ١٩٢٠ پێهەڵا دوای داڕمانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، لە ژێر سیستەمی ئیختیاری کۆمەڵەی گەلاندا. کاریگەری کولتووری و سیاسی و ئایینی فەرەنسا لە بوارگەلی جیاوازدا لە لوبنان قووڵ بۆوە، پەیوەندییەکی بەهێزیشی لەگەڵ کۆمەڵگەی مەسیحییەکانی لوبنان پەرەپێدا. تەنانەت دوای بەدەست هێنانی سەربەخۆیش لە ساڵی ١٩٤٣ دا لوبنان وەک هاوبەشێکی گرنگ لەگەڵ فەڕەنسا مایەوە.

کە هاوبەشییەکی بەهێزی ئابووری و ئاڵوگۆڕی قوڵی کولتووری بەخۆیەوە گرتبوو. لە ماوەی شەڕی ناوخۆی لوبنان (1975-1990)، فەرەنسا پاڵپشتی دەستپێشخەرییەکانی ئاشتی و هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوەی دوای جەنگی دەکرد. ساڵانێک لوبنان بوو بە سەرای سەرەکی بۆ دیپلۆماسیەتی فەرەنسا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش ڕەنگدانەوەی تەماحە جیۆپۆلیتیکییە فراوانەکانی فەرەنسا و پەیوەندییە مێژووییەکانی لە ناوچەکەدا بوو. فەرەنسا لە ماوەی سەدەی بیستەمدا تا ئەوکاتەی حزب اڵلە ژیانی لوبنانی کردە جەهەندەم،؟

وەبەرهێنانی بەرچاوی لە لوبنان ئەنجامدا، بەتایبەتی لە ژێرخانی ئابووری و دامەزراوە کولتوورییەکان و حوکمڕانیدا. پاریس پاڵپشتی لە گەشەپێدانی بەیروت کرد وکردییە ناوەندێکی دارایی و ڕۆشنبیری سەرنج ڕاکێش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، پارەی پڕۆژەکانی وەک هێڵی ئاسن و بەندەر و دامەزراوە پەروەردەییەکانی وەک لیسیۆمی فەرەنسی و زانکۆکانی دابینکرد. کۆمپانیا فەرەنسییەکان ڕۆڵێکی گەورەیان لە ئابووریی دوای سەربەخۆیی لوبناندا هەبوو، بەتایبەتی لە بواری وزە و بانکی و بیناسازیدا.

شەڕی ناوخۆیی درێژخایەنی لوبنان لەگەڵ ململانێی ناوچەیی و دەستوەردانی دەرەکی، هەوڵەکانی فەرەنسای تێکدا. پەرەسەندنی نفوزی ئێران لە ڕێگەی حیزب اڵلە لوبنانەوە لەگەڵ هەژموونی سوریا لە کاروباری لوبناندا، کە تا سەرەتای دووهەزاەکان 40000 سەربازی سوریا لە ناو لوبناندا بوون، کاتێک سوپاکەش دەرچوو، حزب اڵلە یەکی بەهێزی لێ جێهێشت.

حزب اڵلە ژینگەی سیاسی و ئابووریی و تەنانەت دینیشی تێکدا. سەرەڕای ئەمەیش پشتیوانی فرەلایەنەی فەرەنسا، لەوانەش یارمەتییەکان لە ڕێگەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کۆنفرانسە بەخشەرەکانی پاریسەوە بەردەوم بوو، بەڵام بەهۆی گەندەڵی سیاسی و دابەشبوونی تائیفی و ناسەقامگیرییەوە نەیتوانی ئەنجامێکی تاسەر بەدەست بهێنێت. فەرەنسا تموحەکانی زۆر زیاتربوون لە تواناو تەدابیرەکانی، تەماحە ستراتیژییەکانی لە لوبنان بووە هێمای تەحەددای فراوانتری جوگرافیایەکی سەختی ناوجەرگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە زلهێزە ناوچەییەکانی وەک ئێران، سعودیە و ئیسرائیل ڕۆڵی باڵادەستیان تێدا دەگێڕا. لوبنای دوای حزب اڵلە و فەرەنسا لاوازبوونی نفوزی حزب اڵلە وهەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێی لوبنان گۆڕانی گەورەن.

حزب اڵلە بەهۆی میلیتاریزەکردن و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران، ڕووبەڕووی گوشاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بە تایبەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا و نەیارانی ناوچەیی ببۆوە، ئەمەش دەستی ئیسڕائیلی کردەوە بێ سڵەمینەوە لێیان بدات.

هەڵبژاردنی عون کە وەک کەسایەتییەکی دیدە فراوان هەستی پێدەکرێت، ئومێدێکی بۆ چاکسازی و ڕێکخستنەوەی فۆڕمی دەوڵەت وئەگەری تەواوەتی داماڵینی چەک لە حزب اڵلە بەدی هێناوە. دەرفەتە نوێبووەکانی فەرەنسا سەردانەکەی ماکرۆن ڕەنگدانەوەی نیازی فەرەنسایە بۆ زیندووکردنەوەی میراتی وەبەرهێنانی خۆی لە لوبنان.

فەرەنسا لوبنان وەک دەروازەیەکی ستراتیژی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوبەشێکی ڕۆشنبیری مێژوویی و هێمایەک بۆ کاریگەرییەکانی دوای کۆلۆنیالیزم دەبینێت. پێگەی جوگرافی وڵاتەکە وڕەوەندی زیندو وگرنگییەکەی زیاتر بەرز دەکاتەوە. فەرەنسا بە بەکارهێنانی پەیوەندییە مێژووییەکانی، هەوڵدەدات شوێنپێی ئابووری خۆی بنیات بنێتەوە، جەخت لەسەر ژێرخانی ئابووری و وزە و چاکسازییەکانی حوکمڕانییش دەکاتەوە.

لوبنانیش بەهۆی گرنگی مێژوویی و کولتووری و جیۆپۆلەتیکییەوە جێگەیەکی ناوازەی لە ستراتیژی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی فەرەنسادا هەیە. لوبنان وەک ئەرکێکی پێشووی فەرەنسا، هێمای میراتی بەردەوامی فەرەنسایە لە ناوچەکەدا. شوێنی ستراتیژییەکەی لەسەر دەریای ناوەڕاست وای لێدەکات ببێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ بازرگانی و دیپلۆماسی و ئاڵوگۆڕی کولتووری. سەرەڕای ئەوەش، دانیشتوانی هەمەچەشنی لوبنان و دیمەنە کولتوورییە زیندووەکەی لەگەڵ بەهاکانی فرەیی و عەلمانییەتی فەرەنسا گونجاو دێتەوە.

ئەنجام پەیوەندی فەرەنسا لەگەڵ لوبنان بەڵگەی کاریگەری و تەماحی بەردەوامی ئەو وڵاتەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. لە کاتێکدا کە بەربەستەکانی ڕابردو وتائیفەگەری ودەستێوەردانی دەرەکی وناسەقامگیری ئابووری، میراتی وەبەرهێنانی فەرەنسایان شپرزە کردووە، پێشهاتەکانی ئەم دواییەش دەرفەتێک بۆ بەشداریکردنی نوێ دەڕەخسێنن.

سەردانەکەی ماکرۆن ئاماژەیە بۆ پابەندبوونی فەرەنسا بە بوژانەوە و سەروەری لوبنان، جەخت لەسەر گرنگی پەیوەندییە مێژووییەکان و ئاسۆکانی داهاتووی دەکاتەوە. سەقامگیری لوبنان نەک تەنها بۆ گەلەکەی گرنگە بەڵکو بۆ جێگیری سیاسی لەناوچەکەو ئاسایشی جیهان و لە پێشەوەیاندا بۆ ڕۆڵی فەرەنسا لە ناوچەیەکی گرنگی میراتی مێژویدا گرنگە، ئەمەش بایەخی ئەم هاوبەشییە لە سەدەی بیست و یەکەمدا دووپات دەکاتەوە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP