دواین هەواڵ

سەرۆک بارزانى و ستراتیژى چوارینە بۆ پارێزگارى دۆز و قەوارەى کوردستان

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

13 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاشکرایە و مێژوویش سەلماندوێتى ئەوەى زیاتر لە سەر سیاسى راستەقینەى ناوچەکە و گفتوگۆ ودیپلۆماسى لەگەڵ وڵاتانى دوونیا و کۆمەڵگەى نێودەڵەتى دەخانە ژێر کاریگەریی خۆیەوە و جێگەى گرنگیدان و بایەخە ، بوونى ڕابەرایەتی ژیرانەى سەرۆک مسعود بارزانییە کە توانیوێتى لە سەرووى هەموو ململانێ حزبییەکانەوە ، گەلى کورد وەک نەتەوەیەک خاوەن دۆزێکى رەوا دەبینن ، ئەوەش بۆ ئەو هەوڵ و کۆششە بەردەوامانە دەگەڕێتەوە کە چەندین ساڵە کارى لە سەر کردووە بۆ پارێزگاریکردن لە شکۆ و مێژوو  و ئاڵا و نیشتیمان.

بۆیە، سەرۆک بارزانى ، تەنها سەرۆکى حزبێک نییە، بەڵکو  پێشەنگ و رابەرایەتى دۆزى نەتەوەیەک دەکات ، خاوەن کەسایەتییەکى کارێزمایە کە توانیوێتى لە سەرووى هەموو ململانێ نێوخۆییەکاندا دۆزى کورد بەرەو ئاسۆیەکى رووناکتر و گەورەتر ببات ، وەک ئامانج و ستراتیژییەکى نەتەوەیی و سیاسى و دوو لە هەموو بەرژوەندییەکى حزبى و کەسى و بەتایبەتى کە بەدرێژایی زیاتر لە نیوسەدەى رابردوو  بەردەوام بە خەباتى پێشمەرگایەتى و سیاسى و دیپلۆماسى ، پارێزگارى لە مێژوو و دۆزى رەواى نەتەوەکەى کردووە و سەرکەوتن و دەستکەوتى مەزنیشى بە دەستهێناوە .

هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان و لێبوردەى و کەسایەتیی کارێزمایی سەرۆک بارزانى وایکردووە کە ، ڕێگرى بکات لەوەى دوژمنان و ناحەزانى کوردستان بەهۆى هەڵەى هەندێک فەریکە سیاسى نەکوڵاوە وە دۆزى کوردو و قەوارەى هەرێمى کوردستان لە گەورەترین مەترسییەکان بپارێزێت و ڕێگرى لە دوژمنان و ناحەزانى کوردوکوردستان بە خەونە شوومەکانیان بگەن ، ئەوەش واتا ئەگەر سەرۆک بارزانى نەبووایە ، ئەو دیار نەبوو کە دۆزى کورد و قەوارەکەى لە نێو هاوکێشە و ململانێ و شەڕى جەمسەرەکان و یارییە ناوچەییەکان بە چ ئاقارێک دەگەیشت 

هەموو ئەم ئاماژە و روونکردنەوانە بۆ ئەوەیە ، کە بزانین باوەربوون  بە خاک و نیشتیمان کە خۆى بە خاوەن دۆزێکى رەوایی نەتەوەکەى دەبینێت لە هەموو جومگەکانى یارییە  سیاسى و ڕێکخراو یا کەسایەتییەکدا ڕەنگى داوەتەوە . چونکە ئەوەى لە رابردوو و ئێستا بینراوە و دەبینرێت لە گووتارى بارزانى و پارتییە کە بە سیاسەت و ستراتیژى کوردانەوە و بوونى نەتەوە و قەوارەى کوردستان و پاراستنى وەک ئامانج و  ئامانجى سەرەکى و کۆتایی هاتووە و هەمیشە سەرنج و کارى لە سەرە .
ئەرکی بارزانى و پارتى لە هەموو قۆناغەکاندا پاراستنى شوناسى نەتەوەیی و کوردبوونمان بووە، لە رابردوو و و لە ئێستا و داهاتووش تەنیا حزب بووە کە هەستى بە ئێش وئازارى نیشتیمان کردووە ، بەڵام گرینگە لایەنەکانى ترى کوردستانیش لە ئاستێکى بەرزتردا گرێدراوەى هاوبیرى نەتەوەیی و نیشتیمانى بن . ئیتر کاتى ئەوە هاتووە ئاستى حزبگەرایی تێپەربکەین و شوناسى نەتەوەییمان دیار بکەین و دواتریش بگەینە شوناسى مرۆڤایەتیمان ، ئەوە بارزانى ئامانجێتى نەتەوەبوونى کورد لە ئاستى هەرە بەرزە  کە بێگومان پەنجەدانانە لە سەر نەتەوە سازى و کوردپەوەرى ، نەک بێگانەپەرستى و دروستکردنى کارگەى مادەى هۆشبەرى و چاوساغى بۆ دوژمنانى کوردستان و ڕێگەخۆشکردن بۆ بڕینى مووچە و بودجەى خەڵکى کوردستان .

بۆیە، دەبێت بزانین کە : 

یەکەم ،، یەک هەرێم واتا هەمووان لە ژێر یەک ئاڵا و وڵاتدا  کۆببنەوە کە ئەویش ( کوردستانە ، کە ئەوەش ماناى نەتەوەپەوەرى و نیشتیمانپەوەرییە 

دووەم ،، یەک پەرلەمان ، واتا هەموو هێز ولایەنە سیاسیەکان بە هەموو جیاوازى وناکۆکییەکانیانەوە ، دەبێت لە خزمەتى ئەم گەل و نیشتیمانە دا بن و ڕووبەرووى هەموو گۆرانکارى و پێشهاتەکانى ناوەکە ببنەوە، خەونى دوژمنانى پەرلەمان کە ویستیان بەنەمانى پەرلەمان شەرعییەتە یاساییەکەى لێ وەربگرنەوە و خۆیان بە سەریدا زاڵ کەن .

سێیەم ،، یەک حکوومەت، لە راستیدا خزمەتى هەموو کوردستانیان بکات ، چیتر لایەنەکان بە دوو ڕووى و پشت کردن لە حکوومەت زیاتر بە گەل و نیشتیمانەکەیان نەگەێنن .

چوارەم ،، بوونى یەک هێزى پێشمەرگە ، واتاى ئەوەیە کە هێزى پێشمەرگەى کوردستان پارێزەرى هەموو خاکى کوردستانە بە گەل و پێکهاتەکانیایەوە ، بەتایبەتى کە جواگرفیایی ئێمە کەوتۆتە ناوچەەیەکى پڕ ئاڵۆزەوە کە بوونى یەک هێزى پێشمەرگە سەرەوەى و شکۆ و پەرلەمان و هەرێم و حکوومەت بە هەموو دەستکەوتەکانییەوە دەپارێزێت. 

بیروباورەى بارزانى و ستراتیژى لە مێژینەى ئەوەیە کە تا کێشە کورد لە دۆزێکى نەتەوەیی و نیشتیمانیدا چارەسەر نەکرێت و ئاستەمە کێشەکان کۆتاییان بێت ، ئەویش خۆى لە چوارچێوەى دەوڵەتى نەتەوەیی وبەهێز دەبینێتەوە، ئەوانەشى کە بۆ دوژمنان و نەیاران مل کەچ دەکەن و دەبنە ناپاک لە دژى گەل و نیشتیمانەکەیان نابێتە فریادرەسیان 

ئامانج و ستراتیژى سەرۆک بارزانى ، بۆ یەک هەرێم و یەک پەرلمان و یەک حکوومەت و یەکهێزى پێشمەرگە ، ئەو  ستراتیژە بەهێزیە کە چیتر ڕێگە نادرێت ، دوژمنان وناحەزانى ئەم گەل ونیشتیمانە بەو یستى خۆیان گاڵتە بەچارەنووسى ئەم گەل بکەن ، بارزانى پێیان دەڵێت کە ئەم کوردستانە خاوەنى خۆى هەیە و شوێنى هیچ دوژمن و داگیرکەرێکى تێیدا نابێتەوە .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP