ئەلمانییەکان لە مێشکیان چەسپێنراوە کە نابێت ھیچ کەس و وڵاتێک لە جیھان دا حوکم لە ئەلمانییەکان بکات بەڵکو دەبێت ئەلمانییەکان حوکمڕانی لە جیھان بکەن. ھەر بۆیە کە ھێتلەر جەنگی دژی جیھان راگەیاند ھەموو ئەلمانییەکان پشتگیری لە ھێتلەرییان کرد کە ئەبێت سەربکەوێت بەسەر جیھان دا و حوکمڕانی بگرێتە دەست. لەکاتی جەنگدا ھەموو تاکی ئەلمانی دوو ئەوەندەی لەوکاتەی پێش جەنگ لەژێر فڕۆکە و مووشەکی ھاوپەیمانان کارییان دەکرد، بەجورێک گەر پێش جەنگ ئەلمانییەکان دە ھەزار فڕۆکەی شەڕکەر دروست کردبێت لە کاتی جەنگ بیست ھەزار و سی ھەزار فڕۆکەی شەڕکەرییان دروستکرد. ھەر بۆیە ئەمریکا لە ھیچ وڵاتێک ناترسێت ئەلمانیا نەبێت، بەھۆی چەک لە ئەلمانیا ناترسێت چونکە چەکی ھەموو جیھان ناگات بە چەکی ئەمریکا بەڵام بەھۆی مێشکی ئەلمانییەکانە چونکە مێشکی ئەوان ھەرگیز ژێردەستی قبوڵ ناکەن گەر فشار و مەترسییەکان چەند لەسەر بێت، خۆیان دەکۆژن بەڵام تەسلیم نابن.
کوردیش ھەمیشە مێشکی خێلەکی ھەیە، قەت واز لەو مێشکە ناھێنێت، کە بەریتانیای گەورە عێراقی داگیرکرد، کورد تەسلیم نەبوو، بەریتانیا ھەموو رێگا و ئامرازێکی بەکارھێنا بەڵام کورد خۆڕاگربوو و تەسلیم نەبوو، بەریتانیاش سایکۆلۆژیای تاکێ کورد زانی کە چۆنە. بۆیە کار لەسەر پەرتەوازەیی نێو ماڵی کورد کرد، بە پارە چەند سەرۆک ھۆزێک کڕی، دژی سەرۆک ھۆزی تر بەکارھێنا. بەریتانیا باش تێگەیشت نە دەوڵەت نە دامەزراوە نە داگیرکار نە ھیچ کەس و شتک ئەوکات ناتوانێت ھەزار کورد لەژێر بەھا و ئامانجێک دا کۆبکاتەوە بەڵام سەرۆک ھۆزێکی بەھێز دەتوانێت دە ھەزار کورد کۆبکاتەوە، شەڕی مان و نەمانی بۆ بکەن. بۆیە بەریتانیای دایکی شارستانیەت ئەو ڕێگە بەکارھێنا کە کڕینی سەرۆک ھۆزەکان بوو بۆ ئەوی شکست بە بزوتنەوەی کوردەکان بھێنێت.
ھەر وەک چۆن ئێمەی کورد لەکاتی خۆشی و نەخۆشی دا جنێو دەدەین. مناڵێکمان خۆشبوێت دەڵێی کوڕی س*گ، گەر ڕقی خۆشمان لێ دەڕببرین لەکاتی ھاروھاجیدا ھەر دەڵێین کوڕی س*گ و ک*ر. (بەداوای لێبوردنەوە کە وشەی نەشیاون) بەڵام ئەمە ڕاستی خۆمانە. ئێستاش لەسەر بێت، کورد ھەر حەزی لە عەقلی خێلگەرییە، قەت بیرکردنەوەی دوومەتر لە خێمەکەی تێناپەڕێت، لە جیاتی ئەوەی کار لەسەر مێشکی بکات کەچۆن گەورە و بەرەو پێش ببات کار لەسەر گەورەکردنی دیوەخانە دەکات. رکابەری لەسەر ئەوەیە کە دیوەخانەی کێ گەورەتر دەبێت، ھەموو دیوەخانەکانیش جمەی دێت لەبەر دەرگاش شوێنی خاڵی نامێنێتەوە.خەتای ئاغا مەگرن خەڵک خۆی حەزی لە دیوەخانەیە، کێشەی ھەبێت سەردانی دیوەخانەیە دەکات لە جیاتی دامەزراوە و یاسا، کارێکی ھەبێت ھەر سەردانی دیوەخانە دەکات، لەکاتی خۆشی دا سەردانی دیوەخانە دەکات و لەکاتی ناخۆشیش دا ھەر سەردانی دیوەخانە دەکات، کەوایە کورد نە واز لە جنێو دێنێت نە پشت لە دیوەخانە دەکات، تازە بە تازە سەرۆک ھۆز و عەشیرەت ھەڵدەبژێرن.
خەتای کەس مەگرن( نە تورک و نەعەرەب نەفارس) نە ڕۆژئاوا و نە ڕۆژەھەڵات کە وەکو ئەوان دەوڵەتی خۆمان نیە و نەبووین بەھیچ، ڕاستییەکی مێژووییە کە پێش خەڵکی تر ھەبووین ژیانکردن و شارستانیەت پێش حەفتا ھەزار ساڵ لە شکەوتی شانەدەری کوردستان دەسپێکردووە بەڵام نەک حەفتا ھەزار ساڵ بەڵکو حەفتا ملیۆن ساڵی تریش گەر خاوەن ئەم عەقڵییەتە بین کەئاغا و دیوەخانە لە جیاتی و دامەزراوە سەروەر بێت قەت نابین بە ھیچ و ھەر ژێر دەستی خەڵکی تر دەبین، کە بێ دەوڵەتیش بووی ھیچ نیت، کەلە جیھانی ئەمڕۆ و دوێنێ سبەینێ دا تەنھا مامەڵە لەگەڵ دەوڵەت دەکرێت، ئەوەی دەوڵەتی نەبێت بەھیچ حساب ناکرێت، چونکە تەنھا ھیچ نابن بە خاوەن دەوڵەت گەر نا ھەبوون بیت دەوڵەت مافی تۆیە و خۆی بەدوات دەگەڕێت.
تێبینی، من لەگەڵ فاشیزم و رێبازی ھێتلەر نیم تەنھا مەبەستم عەقڵییەتی ئەلمانییەکانە کە چۆن فیدایین بۆ نیشتیمانی خۆیان و قەت شەڕعیەت بە داگیرکار نادەن.