لە سەردەمی حكوومەتی سوودانی كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا، نەك ھەر چارەسەر نەبوونە یان بە ئاراستەی چارەسەری نەچوونە، بەڵكوو مەترسییەكی راستەقینە لە سەر قەوارەی فیدراڵیی ھەرێم درووست بووە.
لێرەدا كومەلێگ پرسیاری گرنگ ھەن كە لە گوتارێكی نوێدا كە دواتر بەلاوی دەكەمەوە ھەوڵمداوە وەلامی بدەمەوە.
پرسیارەكانیش ئەمانەن:
بوچی بەغدا ئامادە نییە پرسی نەوت لە گەل ھەرێم چارەسەر بكات یان بوچی ئامادە نییە بە رێكەوتن یاسای نەوت و گاز دابرێژرێت؟
ئایا عێراق ھەنگاوەكانی بەو ئاراستەیە نییە كە مەبەستیەتی بە تەواوەتی مەفەفی نەوت لە دەست ھەرێم دەربكات؟
بۆچی تاكوو ئێستا ھەناردە كردنی نەوتی ھەرێم دەستی پێ نەكردووە؟
رێگری بەربەستەكان كامانەن؟
بوچی بەغدا ئامادە نییە شایستە داراییەكانی ھەرێم بنێرێت؟
گەمە و تەلە سیاسی و یاساییەكانی بەغدا دژی ناردنی شایستە داراییەكان ھەرێم كامانە بوون؟
ئایا لێكجیا كردنەوەی مووچەی فەرمانبەران لە شایستە دارییەكان شتێكی سودفە و قەزاو قەدەرە؟
بەغدا چوون توانییەتی لە رێگەی یاسای بودجە و دواتریش دادگای فیدڕاڵییەوە دەست بەسەر دەسەلاتە داراییەكانی ھەرێمدا بگرێت؟ ئایا ناردنی مووچە راستەوخوو لەلایەن بەغداوە بەمانای لێدان نییە لە مافە دەستوورییەكانی ھەرێم؟
باشە ئەگەر بەغدا مەلەفی نەوت و گاز، داھاتە نانەوتییەكان، مووچەی فەرمانبەران، دەسەلاتە داراییەكانی ھەرێم، پارەداركردنی ھێزە ئەمنییەكانی و مەلەفی ھەڵبژاردنەكانی ھەرێم ھەمووی گرتە دەست، ئەو كات ھێچ ماناییەك بۆ ھەرێمی فیدرالی دەمێنێت لە عێراقدا؟ ئایا ھەرێمی كوردستان نابیتە ھەرێمیكی بێ ناوەرك و كارتونی و پاشگوی؟
ئایا ئەمانە ھەموو ئاماژە گەلێك نین بەوەی بەغدا مەبەستیەتی قەوارەی ھەرێم ھەڵبوەشێنێت و پێگەكەی دابەزینێت بۆ ئاستی پاریزگاییەكی عێراقی؟