دواین هەواڵ

سروشتی عەرەب نەگۆڕە

‌ئەسرین عاسی شوانی

پێش 2 هەفتە

ئەوەی لەلایەن برا عەرەبە کانمانەوە ئەگوزەرێت،دەرهەق برا کوردەکانیان تازە نیەو لەوەتەی ئەم دوو گەلە بەریەککەوتنیان پێکەوە هەیە وا بووە،لەلایەک عەرەبەکانمان خۆیان بە خاوەنی هەموو شت دەزانن و بۆ خۆیان بەڕەوایی دەبینن بڕیار لەسەر موستەحیڵەکانیش بدەن،گەلی کوردیش بە مافی خۆی دەزانی ئەوەی هەیبووە پارێزگاری لێ بکات و،لەو پێناوەش دا دەریایەک خوێنی بەخشیوەتە کوردستان و ،بستێک زەوی نەماوە لەو کوردستانە داگیرکراوە بە خوێن سوری نەکردبێت،ئەوەی جێگای تێڕامانیشە هەموو عەرەب وەک یەک بیردەکەنەوە سەبارەت بە دۆزی کورد،

بۆ نمونە مەجلیس قیادەی سەورە،کە تا سەر ئێسقان دژی ئەم فەرمانڕەوایانەی ئێستا عێراقی نوێ بوون و ئەمانەش بەهەمان شێوە،کەچی ئەو بڕیارانەی ئەو کات دژی کورد دەریان کردوە بە تایبەت ناوچە داگیرکراوەکان،کە ئێستا بەناوچەی جێ ناکۆک دەناسرێ،کەچی ئێستا ئەو بڕیارانە بونەتە ڕێژەی نەگۆڕوو وەک و خۆی بگرە خراپ تر مامەڵەی پێوە دەکەن دژی کورد و جوتیاران و دانیشتوانی ناوچە کوردستانیە داگیرکراوەکان،کەواتە عەرەب شیعە بێت یان سونی،ڕەش بێت یان سپی،چەپ بێت یان ڕاست،مادی بێت یان میسالی،هەمان مەعدەنن و گۆڕانکاری نایانگرێتەوە و وەک و ئایەتی قورئان بیرکردنەوەیان دەس لێنەدراوە،،سەیری چیرۆکەکە بکەن لە ساڵی 2003وە ڕژێمی گۆڕبەگۆڕی سەدام سەرەونگون کراوە،

کەچی بڕیارو ڕاسپاردەکانی بەعس دەربارەی کورد ساری مەفعولە و ئیشی پێ دەکرێ،تا ئێستا پرۆسەی تەعریب بەردەوامی هەیە،کە ئەندازیاری تەعریب بەعس و ڕژێمەکەی سەدام بوو،داگیرکردنی زەوی و زاری کورد و سوتاندنی بەروبومی جوتیاران بەردەوامە لەلایەن هەمان عەقڵیەتی شۆڤێنی عەرەبەوە،تا ئێستا بەعەقڵیەتی سەردەمی بەعسەوە هەڵدەکوتنە سەر جوتیاران و هەوڵ ئەدەن زەویەکانیان داگیر بکەن،هەوڵ ئەدەن لەسەر حاڵ و ماڵیان دەریان بکەن و بڕەو بە بیری شوڤێنی بەعس بدەن،کەواتە عەرەب هەر عەرەبە هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت،کێ دەسەڵاتی هەبێت وەک عەرەب بیردەکاتەوە بۆ گەلانی ژێر دەستی،بۆیە دەکرێ بوترێ بیری بەعسیش لە دەمارەکانی عروبەوە سەرچاوەی گرتبوو،کە دەرهەق بە کورد،هیچ نەما نەیکەن،کاتێ لە عێراقی بەناو فیدڕاڵیش ئەم جۆرە سیستەمە بەڕێوە دەبرێ،ئەوە بیرتەسکی هەمان عروبەیەو لەوە زیاتریان لێ هەڵناکڕێندرێ،ئەگەر خوا عومر بات داهاتوشیان دەبینین،چونکە شۆڤینێتی عەرەب لە خوێنیان دایە و چەشنی شیرپەنجەی خوێن بەردەوامی نەبڕاوەیە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP