تێبینى ئه‌وه كراوه كه له گه‌ردووندا هه‌ندێ حاڵه‌ت ڕووئه‌ده‌ن ئه‌سترۆنۆمى قسه‌ى بۆى نییه، له زانسته كۆمه‌ڵایه‌تى و مرۆڤایه‌تییه‌كاندا بۆ نمونه فه‌لسه‌فه تواناى ڕام كردن و ناونانى ته‌كنۆكرۆنیك (پیشه‌سازیی و ته‌كنه‌لۆژیاى زۆر بچوك و كاریگه‌رى گه‌وره‌و خێرا) ى نییه.
له زانستى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هێشتا دۆخه‌كه نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى لێكۆڵه‌ره‌كان ده‌ره‌قه‌تى ئه‌وه نه‌یه‌ن، به بڕواى من له‌به‌رئه‌وه‌یه كه تیۆر له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به به‌راورد به زانسته‌كانى تر ئه‌وه‌نده مێژووییه‌كى كۆن نییه، به‌ڵكۆ هه‌ر زانسته‌كه خۆى دیارده‌یه‌كى زۆر كۆن نییه.
بۆ نمونه به ئاسانى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تواناى ناونانى ئه‌وه‌ى هه‌یه له ڕووى ئابورییه‌وه كۆمپانیا فره ڕه‌گه‌زه‌كانى بوارى نه‌وت و گاز چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت بكه‌ن؟.
یاخود تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه‌رتى تایبه‌ت و كه‌رتى گشتى ناوبنات له ئاستى به‌راوردكاریی و له چوارچێوه‌ى حوكمڕانى و حوكمى ڕه‌شید دا. یاخود دیارده‌ى تیرۆریزم وه‌ك بابه‌تێكى گرنگ له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بۆ نمونه ئه‌كرێت له ڕووى تیۆره گرنگه‌كانى وه‌ك لیبرالیزم، مۆدێرنیزم، ماركسیزم، ریالیزمه‌وه ئه‌زانین داعش چییه.؟. بۆ هه‌یه؟!.
هه‌موو ئه‌وانه له‌و ڕاستییه نا شارنه‌وه كه گفتوگۆیه‌كى توند هه‌یه، ئایا ئه‌وه مرۆڤایه‌تییه تواناكانى گه‌یشتۆته بنبه‌ست یان ئه‌وه زانسته له خاڵێكدا ئه‌وه‌ستێت؟.
په‌تاى كۆڤید و ڤاكسینه‌كه به‌رجه‌سترین نمونه‌ن، نه په‌تاكه سه‌رچاوه‌ى سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبونه‌وه‌كه‌ى دیاره، نه ئه‌وه‌ى كه ئایا ڤاكسینه‌كه به‌رگه‌ى جۆره گۆڕاوه‌كانى ڤایرۆسه‌كه ئه‌گرێت؟. ئێستا كه له هه‌ندێ وو‌ڵاتى پێشكه‌وتو باسى به‌كارهێنانى دۆزى سێهه‌مى ڤاكسینه‌كه ئه‌كه‌ن، ئه‌وه خۆى ماناى وایه كه ڤاكسینه‌كه وه‌ك پێویست ده‌ره‌قه‌تى جۆره‌كانى تر‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا نایات وه‌ك ده‌لتا كۆرۆنا!.
ڤاكسین كۆتا ئومێد‌و كۆتا هه‌وڵى زانستى مرۆڤه له سه‌ر زه‌وى، ئه‌گه‌ر نه‌توانێت به‌ر به شه‌پۆلى سێهه‌مى كۆرۆنا بگرێت، ماناى وایه زانست و تواناى مرۆڤ له خاڵێكدا ئه‌وه‌ستێت.
ده‌لتا كۆرۆنا ترسناكه‌و خێرا بڵاوئه‌بێته‌وه، مانگى ڕابردوو نزیكه‌ى (550) كه‌س به‌و هۆیه‌وه له هه‌رێمى كوردستان گیانى له‌ده‌ستداوه!. مرۆڤ و زانست له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌ى ده‌لتا كۆرۆنادان.