گۆى زه‌وى و شارستانێتى مرۆڤایه‌تى به‌گشتى له ده‌ستپێكى مێژوه‌وه تاكو ئێستا به به‌رده‌وامى له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى وێرانبوون و تێكدان و له‌ناوچووندا بوه،هه‌ربۆیه هه‌میشه مرۆڤ و مرۆڤایه‌تى و ژیان و گوزه‌ران و شارستانێتیه‌كانیش هه‌میشه له دڵه‌ڕاوكێ و مه‌ترسیدا ژیاون و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه كه پلان و بیرى نوێ و داهێنانى پێشكه‌وتوو وه‌دیبێنن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه و ڕێگریكردن له مان و بوونى خۆیان و درێژه به‌كاروانى پێكه‌وه‌نان و بنیاتنان و پێشكه‌وتن و داهێنانه‌كانیان بده‌ن و ده‌سته‌وستان دانه‌نیشن له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و كاره‌سات و ڕووداو و مه‌ترسیه سروشتى و ده‌ستكرده‌كانى مرۆڤ خۆشی‌دا و به‌م شێوه‌یه توانراوه كه بۆ ملیۆنان ساڵ ئه‌م گۆى زه‌ویه به ئاوه‌دانى و گه‌شه‌كردوویى بهێڵنه‌وه.
جا یه‌كێكێك له‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه به‌رده‌وامه سروشتیانه‌ى كه به‌درێژایى ساڵ و وه‌رزه‌كان له ناوچه جیاوازه‌كانى زه‌ویدا دووباره ده‌بێته‌وه بریتیه له لافاو. به‌شێوه‌یه‌ك 80-90% له كاره‌ساته‌كان له 10 ساڵى ڕابووردوودا له ئه‌نجامى لافاو و وشكه ساڵى و گێژه‌ڵوكه‌ى كه‌مه‌ره‌یى و شه‌پۆلى گه‌رماى توند و گێژه‌ڵوكه تونده‌كاته‌وه بووه.
• لافاو: به واتاى ئاوێكى ڕۆیشتوو دێت كه له وشه‌ى كۆنى ئینگلیزیه‌وه FLOOD دێت، كه بریتیه له كۆبونه‌وه‌ى بڕێكى گه‌وره له ئاو كه زه‌وى داده‌پۆشێت. لافاو زۆر جاران به توڕه‌بوونى سروشتیش ناوده‌برێت.
• مێژووى لافاو:
لافاو مێژوویه‌كى دێرینى هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لافاوه به‌ناوبانگه‌كه‌ى سه‌رده‌مى نوح په‌یامبه‌ر.
• هۆكاره‌كانى ڕوودانى لافاو:
1. به‌زۆرى به‌هۆى باران بارینى زۆر‌و به خوڕه‌وه ده‌بێت.كه ده‌بێته هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى ئاستى ئاو له ڕێڕه‌وه ئاویه‌كاندا وه‌ك جۆگه‌له و ڕووبار و ده‌ریاچه‌كان.
2. ڕه‌نگه به‌هۆى دیارده‌كانى هه‌ڵكشان و داكشانى ئاوى ده‌ریاو و زه‌ریاكانیشه‌وه ڕووبدات.
3. به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماى به‌رگه هه‌واى زه‌وى له ئه‌نجامى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌واوه ده‌بێته هۆى باران بارینى زۆر و به‌خوڕ.
• لافاو به گشتى زیانبه‌خشه و له كاریگه‌رى و زیانه‌كانیشى بریتیه له :
1.تێكدان و ڕووخاندنى ماڵ و باڵه‌خانه‌كان.به‌هۆى به‌رزى فشاره‌كه‌یه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك 1م3 ئاو كێشه‌كه‌ى ده‌گاته 1 ته‌ن كه ئه‌مه‌ش فشارێكى گه‌وره دروستده‌كات و هه‌ر كه‌س و بونه‌وه‌ر و دروستكراوێك له‌به‌رده‌میدا بێت ڕایده‌ماڵێت.
2. زیانگه‌یاندن به ئۆتۆمبێل و دار و دره‌خت و باخچه‌كان.
3. زیانگه‌یاندن به ڕێگاوبان و پرد و هێڵى شه‌مه‌ندۆفێر و وێسگه‌كانى پۆسته و گه‌یاندن و دامه‌زراوه و كارگه پیشه‌سازیه‌كان.
4. زیانگه‌یاندن به وێسگه و هێڵه‌كانى كاره‌با و تێكدان و هه‌ڵته‌كاندنى ئاوه‌ڕۆ و تۆڕه‌كانى ئاو.
5. تێكدان و زیانگه‌یاندنیش به له‌وه‌ڕگا و زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان و ڕه‌ز و باخ و بێستانه‌كان.
6. ڕاماڵینى چینى سه‌ره‌وه‌ى خاك وزه‌وى و به‌فرى سه‌ر چیاكان.
7. داپۆشینى كه‌نار ئاوه‌كان به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى ئاستى ئاوى ڕووبار و ده‌ریاكان.
• جا لافاویش چه‌ندین جۆرى جیاوازى هه‌یه له‌وانه:
1.لافاوى ڕووباره‌كان: كه دووجۆرى هه‌یه: لافاوى هێواش كه به‌هۆى باران بارینى به‌رده‌وام وبه‌خوڕى وه‌رزی و گێژه‌ڵوكه‌ى كه‌مه‌ره‌یى و گڕكان و ڕه‌شه‌با و بارانى گه‌رما ڕووده‌دات .وجۆرى دووهه‌میش:لافاوى خێرایه و به‌هۆى هه‌وره‌بروسكه و بارانى زۆر یان ده‌رچوونى له‌ناكاو و داڕمانى زه‌وى و به‌فره‌وه یان به‌نداوه‌كانه‌وه ڕووده‌دات.
2. ڕێژگه‌ى ڕووبار و لافاوه‌كان: به‌زۆرى له تێكه‌ڵه‌ى هه‌ڵكشانى ده‌ریایى دروست ده‌بێت به‌هۆى ڕه‌شه‌باوه،یان گێژه‌ڵوكه‌ى كه‌مه‌ره‌ییه‌وه یان گێژه‌ڵوكه‌ى ده‌ره‌وه‌ى كه‌مه‌ره‌یى.
3. لافاوه كه‌نارییه‌كان:به‌هۆى گێژه‌ڵوكه به‌هێزه‌كانى ده‌ریاوه یان مه‌ترسى تسونامى یان پاڵپێوه‌نانى گێژه‌ڵوكه یان گێژه‌ڵوكه كه‌مه‌ره‌یى و ناكه‌مه‌ره‌ییه‌كانه‌وه ڕووده‌دات.
4. لافاوه وێرانكه‌ره‌كان :به‌هۆى ڕووداوێكى گه‌وره‌وه وه‌ك داڕمانى به‌نداو یان بوومه‌له‌رزه یان ته‌قینه‌وه گڕكانیه‌كانه‌وه ڕووده‌دات.
5.لافاوه لیته‌ییه‌كان: له زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كاندا ڕووده‌دات به‌هۆى داڕمانى زه‌ویه‌وه.
6. جۆره‌كانى تر‌ى لافاو:
• كاریگه‌رى و ئاسه‌واره‌كانى لافاو: چه‌ند جۆرێك كاریگه‌رى به‌جێدێڵێت له‌وانه:
1. ئاسه‌واره سه‌ره‌تاییه‌كان : له‌ناوبردنى مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و ڕوه‌ك و زینده‌وه‌ران و ئاواره‌بوون و ڕووخاندنى ماڵ و بینا و ڕێگا و پرده‌كان و ڕاماڵینى زه‌وى و ئۆتۆمبێل و تێكدانى ئاوه‌ڕۆ و تۆڕه‌كانى دابه‌شبوونى ئاو و كاره‌با و ...هتد.
2. ئاسه‌واره لاوه‌كیه‌كان : پیسبوونى ئاوى خواردنه‌وه و بڵاوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه گوێزراوه‌كان و ...هتد.
3. ئاسه‌واره درێژخایه‌نه‌كان : له‌بوارى ئابورى و گه‌شتیارى و ژێرخان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بیناو ڕێگاوبانه‌كان و تۆڕه‌كانى ئاو و كاره‌با و په‌یوه‌ندیه‌كان و كه‌مبونه‌وه‌ى خۆراك و به‌رزبونه‌وه‌ى نرخه‌كان.
• چۆن كۆنتڕۆڵى لافاوه‌كان ده‌كرێت ؟
1. به‌هۆى دروستكردنى به‌نداوه‌كان.
2. دانانى ڕێگریه‌كان.
3. دروستكردنى كۆگاكانى ئاو.
4. دانانى كیسى خۆڵ و لم و بۆرى هه‌ڵگیراو و فووتێكراو.
5. دروستكردنى دیوارى ڕاگر له كه‌نار ده‌ریاكان و ڕێگره‌كانیش.
6. ڕواندن و چاندنى دار‌و دره‌ختى زۆر له چوارده‌ورى شاره‌كان و نه‌بڕینه‌وه‌یان.
• ئه‌رێ لافاوه‌كان ته‌نها زیانیان هه‌یه ؟ یان سوودیشیان هه‌یه؟
به‌دڵنیاییه‌وه لافاوه‌كان سه‌ره‌ڕاى زیانه‌كانى سوودیشیان هه‌یه له‌وانه:
1.زیادكردنى ئاوى ژێر زه‌وى.
2.به‌پێزكردنى خاك به‌دابینكردنى جۆره‌ها خۆراك بۆى.
3.پێدانى ئاو به‌و ناوچانه‌ى كه وشكن و بیابان و ڕووته‌نین به‌هۆى كه‌مبارانیه‌وه.
4.پارێزگارى كردن له هه‌مه‌جۆرى بایۆلۆجى ده‌كات.
• توندترین لافاوه‌كان له جیهاندا:
له مێژوودا گه‌لێك جۆر لافاو له جیهاندا ڕوویانداوه به به‌رده‌وامى به‌ڵام هه‌ندێكیان له ڕاده‌ى توندى و به‌هێزى و گه‌وره‌یى زیانه‌كانیاندا به‌ناوبانگ بوون وه‌ك:
1. هۆڵه‌ندا ساڵى 1530.
2. لافاوه‌كانى وڵاتى چین له ساڵانى 1887 و1931 و1935 و 1938 و 1975دا.
3. تسونامى زه‌ریاى هندى ساڵى 2004.
4. ڤێتنام ساڵى 1971.
5. به‌لجیكا و ئه‌ڵمانیا و سویرسرا له‌ساڵى 2021دا.
• چه‌ند نمونه‌یه‌كى لافاوه‌كان و بڕى زیانه‌كانیان:
له ساڵى 2020دا:
فلیپین: 2ملیار دۆلار
فه‌ڕه‌نسا+ئیتالیا: 3.2 ملیار دۆلار
هندستان: 4 ملیار دۆلار
سودان: 3-4ملیار دۆلار
یابان: 8.5 ملیار دۆلار
چین: 12.9 ملیار دۆلار
ئه‌مریكا: 7.8 ملیار دۆلار
ئه‌نده‌نوسیا: 368.64 ملیۆن دۆلار
ساڵى 2021:
گه‌وره‌ترین لافاو و به‌زیانترین لافاو له‌سه‌ده‌ى 21دا له كیشوه‌رى ئه‌وروپا و به دیاریكراویش له ئه‌ڵمانیادا له ناوه‌ڕاستى مانگى 7/2021دا ڕوویدا كه له‌ماوه‌ى 100 ساڵى ڕابووردوودا گه‌وره‌ترین لافاو بوه و ناویان لێنا لافاوى سه‌ده یان لافاوى مردن كه تیایدا:
170 كه‌س مردن.به‌سه‌دان كه‌س بێسه‌روشوێن بوون.هه‌زاران كه‌س ماڵیان له ده‌ستدا.ده‌یان دامه‌زراوه‌ى ئابوری له‌ناوچوون.سه‌دان ڕێگاو بان ڕووخاون. 600كم له‌تۆڕى هێڵى شه‌مه‌ندۆفێر تێكچوون. 20 وێسگه‌ى شه‌مه‌ندۆفێر نه‌ماون. 140 وێسگه‌ى به‌رید و تۆڕى كاره‌با و په‌یوه‌ندیه‌كان نه‌ماون. بڕى قه‌ره‌بووى زیانه‌كان 400ملیۆن یۆرۆ بوه بۆ هاوڵاتیان و زیانه گشتیه‌كانیش به ده‌یان ملیار یۆرۆ حسابده‌كرێت.
به‌م شێوه‌یه مرۆڤ و مرۆڤایه‌تى و شارستانێتیه پێشكه‌وتوه‌كه‌ى هه‌میشه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و تووڕه‌بون و خه‌شمى سروشتدایه و ئه‌وه‌ى مرۆڤه‌كان به ده‌یان و سه‌دان ساڵ پێكه‌وه‌ى ده‌نێن ئه‌وا سروشت له‌ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكى كه‌مدا ژێره‌وژوورى ده‌كات و ته‌ختى ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ زه‌ویدا.
هه‌ربۆیه پێویسته له‌كاتى بیناكردن و ئاوه‌دانى و جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كاندا له دیزاین و پلانه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌ندازیارى وورد كۆد و پێوانه ستاندارده‌كان له نه‌خشه‌كاندا بچه‌سپێنرێن و حسابى وورد بۆ هه‌موو مه‌ترسى و ڕووداوه سروشتیه له‌ناكاوه‌كان بكرێت بۆئه‌وه‌ى سه‌لامه‌تى مرۆڤه‌كان و ئاوه‌دانى و ده‌سكه‌وت و پیشكه‌وتنه‌كانى مرۆڤایه‌تى و ته‌واوى گۆى زه‌وى بپارێزرێت و به‌كه‌مترین زیانى گیانى و ماڵى لێى ده‌ربچێت.