دواین هەواڵ

ئەگەر سووریا بەشداری شەر دژی حوسییەکان بکات چی روودەدات؟

‌نەوزاد هێتوتی

1 کاتژمێر پێش ئێستا

بەپێی سەرچاوەکانی ئەمریکا، سعودیە داوای لە سووریا کردووە هێز ڕەوانەی یەمەن بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکان. هێشتا ئەحمەد ئەشرەف شەرع بریاری یەکلاکەرەوەی خۆی نەداوە.بەلام باس لەوە دەکرێت ٢٠ هەزار چەکدار بڕیارە رەوانەی یەمەن بگرین. 

 

ئەگەر شەرع داواکاریی سعودیە پەسەند بکات، ئەوا ئێمە لەبەردەم قۆناغێکی نوێ دەبین کە دەکرێت کۆمەڵێک دەرهاویشتەی هەبێت.

یەکەم، ململانێی نێوان شیعە و سوننەکان لە ئاستی ناوچەکەدا تووندتر دەبێت.

 

دووەم، دەکرێت هەمان سیناریۆ لە عێراقیش دووبارە ببێتەوە و شیعەکان لەوە دەترسن  کە هەمان ڕووداوەکان لە عێراق ڕووبدەن.

 

سێیەم، ئەمە کاریگەریی ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر هاوکێشە سیاسییەکانی عێراق و زیاتر شیعەکان هان دەدات دژی سوننەکان بوەستن.

 

چوارەم، دوور نییە شیعەکان لە عێراق، بە مەبەستی هاوکاری‌کردنی حوسییەکان، هێرش بکەنە سەر سووریا.

پێنجەم، خاڵێکی زۆر گرنگ ئەوەیە کە لەوانەیە تورکیا و سعودیە و سووریا  هەوڵ بدەن هێزە کوردییەکانی سووریا ڕەوانەی یەمەن بکەن.

 

بۆیە دەبێت کورد زۆر وریا بن و بە هیچ شێوەیەک بە داواکارییەکانیان ڕازی نەبن.شەشەم، لە ئاستی ناوچەکەدا، ئێران و هاوپەیمانەکانی لە بەرامبەر تورکیا، پاکستان و سعودیە دەوەستن و بەهۆی ئەمەوە دەکرێت ملمێلانێ و شەڕ لە ناوچەکەدا زیاتر و تووندتر ببێت.

زۆر گرنگە کورد خۆی بۆ هەموو ئەو ئەگەرانە ئامادە بکات و بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ هەر گۆڕانکارییەکی ناوچەیی بکات.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP