لە کۆتای دا گەلی کورد لە باشوری کوردستان یان جوانتر بڵێین پارتی و یەکێتی گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە دەبێ گەلی کورد خاوەنی لەشکرێکی نیشتمانی و نەتەوەیی بێت،چونکە بونی ئەو لەشکرە زامنی سەرکەوتن و بەدیهێنانی خەونە لە مێژینەکانی گەلەکەمانە نەک تەنها لە باشوری کوردستان بەڵکو لە سەرجەم پارچە داگیرکراوەکانی نیشتمان و جێگای دڵخۆشی هەموو کوردێکی بەشەرەف و خاوەن ویژدان و خاک پەرستە ،بۆیە یەکگرتنی هێزی پێشمەرگە لە ژێر هەر ناوێک دا بێ لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا لە چوارچێوەی حکومەتی هەرێم دا دڵی تاک بە تاکی گەلەکەمانی خۆش کردو موژدەیەکیش بوو بۆ سەرجەم دۆستانمان کە لە هەوڵی ئەو یەک خستنە دریخیان نەکرد بەتایبەت هێزی هاوپەیمانان.
بەو هەنگاوە بوێرانەیە یەکێتی و پارتی ئەگەر وەک خۆی جێبەجێ بکرێت کورد دەبێتە خاوەنی لەشکرێکی نیشتمانی و نەتەوەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە جێگەی ئەوەی لە ململانێی حزبی دا رۆڵ بگێڕێت،دەبێتە هێزێکی نیشتمانی و بنەما بۆ برایەتی و هەنگاو نان بۆ سەرکەوتنی یەکجارەکی،چونکە ئەگەر جاران و بەر لە یەکگرتنیان هەر هێزەو فەرمانی لە حزبەکەی وەردەگرت و بەکار دەهێنرا،بەڵام دوای ئەو بڕیارە کوردانەیە حیزب ناتوانی هێزی پێشمەرگە بەکار بهێنێ ولە گەڵ ئەوەش دا ئەو هێزە دەبێتە جێی متمانەو ناوو ناوبانگی دەولی هەڵدەگرێ و دۆست و دوژمن حیسابی تایبەتی بۆ دەکات وکوردیش لەو نێوەندەدا دەبێتە خاوەنی سوپایەکی یەکگرتوو بە دسپلین و بڕاوەی دەستی حزب،هەرچەندە حیزب دروستکەری ئەو هێزانەن پێیانەوە ماندو بونە بەڵام حزبەکانیش لە پارتی و یەکێتی درکیان بەوە کردوە کە دەبێ لەبەر ئەوەی حکومەت و پەرلەمان و وەزارەتێکمان بە ناوی وەزارەتی پێشمەرگە هەیە دەبێت هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی ئەو وەزارەتەدا رێک بخرێت و درێژە بە کارو چالاکی خۆیان بدەن،بۆیە لە مەراسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبونی سیاسیە باڵاکانی حیزبە سیاسیەکان و حکومەتی هەرێم و دۆستانمان ئەو هەنگاوە ئازایانەیە دراو ئیتر کوردو حکومەتی هەرێم لە باشوری کوردستان خاوەنی لەشکرێکی نیشتمانی خۆیەتی و ئەو لەشکرە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی دەکەوێتە ئەستۆیی و لە رەهەندە نەتەوییەکان دا بەشدار دەبێت،بە جۆرێک هێزی پێشمەرگە بۆ لەمەو دوا مافی حزبەکانی بەسەرەوە نامینێت و لە ململانێ حزبیەکان دا بە کار ناهێنرێت.
ئەسرین عاسی شوانی