لە ٢٥-٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، مارکۆ ڕوبیۆ سەردانی چەند وڵاتێکی عەرەبی کرد. ئەم سەردانە چەند ئامانجێکی سەرەکی هەبوو. یەکەم، هەوڵیدا دڵنیایی بە دەوڵەتانی عەرەبی بدات کە هەر یاداشتنامە یان ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران لەسەر حیسابی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتانی عەرەبی نایەت. دووەم، دووبارە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەمریکا واز لە هاوپەیمانەکانی ناهێنێت و گوشارەکانی بەرامبەر ئێران بەردەوام دەبن، تاکو سیاسەتەکانی لە ئاستی هەرێمی بگۆڕێت.
سێیەم، ڕوبیۆ بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە هەر جۆرە داهاتێک لە گەرووی هورموز وەربگیرێت، چ بە ناوی باج بێت یان بە هەر ناونیشانێکی تر، ئەمریکا لەگەڵیدا نییە و ڕووبەڕوو دەبێتەوە. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتانی کەنداو نابیت بە هیچ شێوەیەک پشتگیریی ئەم جۆرە پارەوەرگرتنە بکەن و هۆشداری دا کە ئەگەر ئێران هەڕەشە لە کەشتییەکان بکات یان ڕێگری لە تێپەڕبوونیان بکات، ئەوا کێشەیەکی گەورە دروست دەبێت. چوارەم، روبێوو هەوڵیدا دەوڵەتی عومان رازی بکات کە لەگەڵ دەوڵەتانی تری عەرەبی و ڕێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی (IMO) هاوئاهەنگی بکات و نەکەوێتە تەلە سیاسییەکانی ئێران سەبارەت بە گەرووی هورموز، و ڕێگە نەدرێت ئێران کۆنترۆڵی تەواوی ئەم گەروویە بکات.
هاوکات لەگەڵ ئەم سەردانە، عومان و ڕێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی ڕێگایەکی نوێیان لە باشووری گەرووی هورموز ناساند بۆ تیپەربوونی کەشتییەکان کە نزیک لە کەناراوەکانی عومان تێدەپەڕێت. ئەم هەنگاوە بووە هۆی تووڕەبوونی ئێران. لە وەڵامدا، هێزی دەریایی سوپای پاسداران ڕاگەیاند کە تەنها کەشتییەکان مافی هاتوچۆیان هەیە لە ڕێگا دیاریکراوەکانی ئێراندا و هەر کەشتییەک هاماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێران نکات، خۆی بەرپرسیارە. ئەم ڕاگەیاندنە لەلایەن زۆر کەسەوە وەک هەڕەشەیەک بەرامبەر کەشتییە بازرگانییەکان لێکدرایەوە.
چەند کاتژمێرێک دوای ئەم هەڕەشانە، ، کەشتییەکی بارهەڵگری سینگاپور لە نزیک کەناراوەکانی عومان هێرش کرایە سەر. ئەمە نیشان دەدات کە ئێران بە هیچ شێوەیەک نایەوێت ئامرازی گەرووی هورموز لەدەست بدات و هەوڵ دەدات لە پێناوی بەرژەوەندییەکانی خۆیدا بەکاری بهێنێت. گەرووی هورموز یەکێکە لە هەستیارترین بابەتەکان لە ناو یاداشتنامە لێکتیگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێراندا. بەتایبەتی ڕێککەوتنەکە باس لەوە بکات کە ئێران بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ هیچ باج لە گورووی هورموز وەرناگرێت و سنووردارکردنێک لەسەر هاتوچۆی ئەو گەروویە درووست ناکات. بەلام ئەوا پرسیار ئەوەیە کە دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیە چی ڕوودەدات. بەتایبەت، ئێران ئێستا ئەم گەرووە بە سەرچاوەیەکی گرنگی داهات دەزانێت و هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێران خەریکی پالانێکی تیابەت بۆ ئەوەی دوای ٦٠ رۆژ باج وەربگرێت و ئەگەر ئەمە سەر بگرێت مەزندە دەکریت داهاتەکەی لە ساڵێکدا بگاتە نزیکەی ٤٠ ملیار دۆلار.
هەروەها، ئەوەی زیاتر ئێرانی تووڕە کرد، ڕاگەیاندنی هاوبەشی GCC بوو کە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی ئێران، درۆنەکان و پشتگیریی لە گرووپە هاوپەیمانەکانی، هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەن بۆ ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتانی ناوچەکە.
هەروەها داوایان لە ئەمریکا کرد هاوکارییان بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم هەڕەشانە. هەروەها داوایان کرد گەرووی هورموز کراوە بێت و ئێران نەیتوانێت هیچ مەرج یان سنوورێک بەسەر هاتوچۆی دەریاییدا بسەپێنێت.
ئەمە بەراستی بووتە جێگەی گومان بۆ بەپرسانی ئێران سەبارەت بە نییەتی ئەمریکا لە دانوستانەکان؛ ئایا ترەمپ جدرییە لە رێککەوتنەکە یان یان ئەو سازش بۆ ئێران کردووە لەسەر کردووە تەنها تاکتیکێکی سیاسی و کڕینی کات بووە.