دواین هەواڵ

لەگۆڕینی ڕژێمەوە بۆ ڕێکەوتنی خێرا

‌جەبار عەبدوڵا

1 رۆژ پێش ئێستا

کاتێک ئەمریکاو ئیسرائیل لە ۲٨ شوباتی ۲۰۲٦ هێرشیان کردە سەر ئێران. میدیای جیهانی پڕ بوو لەووتەی "گۆڕینی ڕژێم" تڕامپ و ناتەنیاهو بەئاشکرا گوتیان کەکاتی گۆڕینی ڕژێم هاتووە مەبەستی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو، خەڵکی ئێرانیان هاندا بۆ ئەنجامدانی شۆڕشێکی ناوخۆیی و گۆڕینی دەسهەڵاتی ئێستای ئێران. دورشمەکانیان گەورەبوو، بەڵام ئیستا لەدوای ۳۰ ڕۆژ . ئەو ووتەیە گۆڕاو ئەمریکا داوای ڕێکەوتنی خێرا لەئێران دەکات،
بەمەش پرسیارێکی گرنگ دێتە ئاراوە، کە ئایا گۆڕینی ڕژێم ئامانجی ڕاستەقینەیان بوو؟ 

جەنگ لەسەر کاغەز ئامانجی ڕوونی هەبوو، کەگۆڕینی ڕژێم بوو، زیاتر لە دوو دەیە امریکا و اسرائیل ترسیان لەکۆماری ئیسلامی ئێران هەیە لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی، هەر بۆ ئەو مەبەستەش دەرفەتی هێرشیان بۆ ڕەخسا کەهێرش بکرێتە سەریان و ئەو بەرنامەی کەئێران پلانی بۆ داناوە لەناوی ببەن و دووری بخەنەوە لەو مەترسیە، لەلایەکی دیکەوە. ئەمریکا لەنێو چوار هەفتەی جەنگی هەوایی بۆی دەرکەوت کەڕێگای گۆڕینی ڕژێم تەنها ڕێگای سەربازی دەبێت، بۆیە ئیستا ئەو وڵاتە لەبیرکردنەوەیەکی قوڵدایە بۆئەوەی هێزی سەربازی بجوڵێنێت و ئامانجەکەی بپێکێت، بەڵام ئامادە نیە ئەو بهایە بدات،
هەرچەندە لەماوەی سەرهەڵدانی ئەو جەنگە زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بەر ئێران کەوتووە کەزۆرترین سەرکردەی باڵای لەدەستدا لەنێو هەموویان ڕابەری باڵای وڵات کەعلی خامەنیی بوو، خاپوور کردنی شوێنە ستراتیجیەکان وەکو بنکەی ئەتۆمی شیرازو ئەصفەهان و کێڵگە نەوتیەکان و پەکخستنی دورگەی خارک کەزۆرینەی نەوتی ئەو وڵاتە لێ بەرهەم دەهات، بەڵام ڕژێم بەردەوامەو گەلی ئێران خۆڕاگر بوون لەبەردەم هێرشەکانی امریکا، هەر ئەمەش بۆتە پاڵنەری بەهێز بۆ گەڕانەوە بۆ خاڵی ڕێکەوتن، ئەمریکا پێی وایە لەمە زیاتر ناتوانن بیکەن بۆ لەناوبردنی ڕژێم و یۆرانیۆمی ئێران، 
ئەم ئەنجامە نوێ نیە. ئەمریکا چەندین جار لەمێژوودا سەرەتا ووتەی بەهێزی داوە، وەکو دەگۆڕین دەکوژین شکستیان پێ دەهێنین، بەڵام کاتێک دێ تێچووەکەی زۆرە یاخود سەرباز دراو کات دەدات، ڕاستەوخۆ پلانەکەی دەگۆڕێ و دانوستان و ڕێکەوتن هەڵدەبژێرێت،نمونەی ئاشکرا هەیە.

کاتێک امریکاو هاوپەیمانەکانی لەساڵی ۱۹۹۱ کوێتیان ڕزگارکرد لەدەست صدام حسێن، بۆش سەرەتا باسی  لەناوبردنی صەدام حسێنی دەکرد. بەڵام کەزانیان بەلەناوچوونی صدام حسێن ئێران بەهێز دەبێت وازیان لێ هێنا، 
ئیستاش هەمان پلان و ڕێگا هەڵبژێردرا بۆ دەرباز بوون لەو جەنگەی کەجیهانی خستۆتە قەیرانێکی ئابوری گەورە. هیچ ئاسۆیەک نیە بۆ کۆتایی هێنان بەو جەنگە، لەگەڵ بەردەوامبوونی جەنگ. جیهان بەرەو قەیرانی قوڵتری ئابوری و مرۆیی دەچێت

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP