دواین هەواڵ

دوژمنایەتى کوردستانە،، یان شەڕى ئەمەریکاو ئیسرائیلە

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەیارانى کوردستان ، نەک هەر ئێستا بەڵکو زۆر لەمێژە هەر دەرفەتێکیان بۆ ڕێکەوت بێت بۆ ئازاردانى گەلى کورد و وێرانکردنى کوردستان درێغیان نەکردووە و پەڵاماردانەکانى مێژوویی دوێنى باشترین بەڵگەن ، ئێستاش وێراى ئەوەى هەر لەسەرتاى گۆڕانکارى و پێشهاتەکانى ناوچەکەدا ، هەرێمى کوردستان لە شەڕوململانێیەکاندا بێلایەتى خۆى لەو جەنگەى ناوچەکەدا بەڕێوەدەچێت ڕاگەیاندووە ، بەڵام دوژمنان و نەیارانى نامەرد ، بە پاساوى شەڕى ئەمەریکاوئیسرائیل ، تاکە قەوارەى گەلى کورد لەناوچەکەدا کە بەدرێژایی 34 ساڵى رابردوو جگە لەئاشتى و ئاوەدانى و  پێکەوەژیان و پێشکەوتن و ئارامى بۆ ناوخۆ و دراوسێیەکانى هیچ مەترسى نەبووە، چاویان پێ هەڵتایەت و دەیانهەوێت هەر چۆنێک بێت لەنێو ئاگرى ئەو شەڕەدا تێوەى بگڵێنن 
ئەو هێرش وپەلاماردانە مووشەکى و درۆنییە تیرۆریستیانە لەکاتێکدایە ، چەندین جار سەرکردایەتیی سیاسى کوردستان و بەتایبەت لە سەر زارى سەرۆک مسعود بارزانى و هەموو دامودەزگانى دیکەى کوردستانەوە ، بەشێوەى فەرمى راگەێینراوە کە کوردستان و هێزى پێشمەرگەى کوردستان نەبوونە ونابنە بەشێک لەم شەڕ و ململانێیەکانى ناوچەکە، بگرە هەمیشە هۆکارى چارەسەرى لۆژیکانە  ودیپلۆماسیانە و ئاشتیانە بوو، بەڵام لە پاڵ دوژمنە نامەردەکانەوە ، کۆمەڵێک خۆفرۆشى زمان کورد و دەروون نەخۆش لە ناخۆیی دەیانەوێت پاساو بۆ ئەم هێرش وپەلاماردانە تیرۆریستیانە بهێنەوە و شەرعییەتى پێبدەن ، لەکاتێکدا گروپ و تاقمە میلیشیاکانى سەر بەئێران و خودى ئێرانیش نەیاتوانى ئەم هەڵوێستە وەک خاڵە خستنەدەرەوەى هەرێمى کوردستان لە هێرشە ناڕەواکانیان بەکار بهێنن ،بەڵکو بەشێوەیەکى زۆر ستەمکارانە و نامرۆڤانە و بە بێ هیچ پاساوێکى ڕەوا ڕووى مووشەک و دڕۆنەکانیان کردۆتە هەرێمى کوردستانى ئارام  وئەم گەلە ئاشتیخوازە. 

جاش و رفرۆشان وەک پیشەیی هەمیشیان بە زمانى ژەهراوییان و قەڵەفرۆشى و هەڵوێستە ناکوردانە و بەکرێیگراوەکانیان پاساو بۆ سیاسەتى دوژمنکارانەى نەیارانى کورد دێنەوە ، چونکە ئەم سیاسەتە  چەوتە دژ بە هەرێمى کوردستان ، کە هیچ پێوەرێکى دراوسێتى و دۆستایەتى  وبێلایەنى ناخۆێنێتەوە و بەردەوام هەموو لەخۆى دەکات دوژمن، چونکە ڕشتنى خوێنى پێشمەرگە قارەمانەکان و شەهیدکردنیان و ئینجا شەهیدکردنى ئەندامانى دەزگە ئەمنییەکان و خەڵکى سڤیل و شەو رۆژ مووشەکباران و درۆنبارانکردنى هەولێرى پایتەخت وناوچەکە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان لەلایەن گروپ  ومیلیشیا تیرۆریستەکانى حەشدى مورتەزەقەى بەرەى مقاوەڵە هیچ پاساوێک جگە لەدوژمنکارى بەرامبەر بە کوردوکوردستان هەڵناگرێت
ئەوانەى خەونى ئەوە دەبینن کوردستان لە نێو ئەو جەنگەى ناوچەکە تێوە بگڵێنن ،بەڵام لە سایەى سیاسەت و خوێندنەوەى ژیرانەى سەرۆک بارزانى، سەرۆکى هەرێم , سەرۆکى حکوومەت و هەموو هێزولایەنەکانى کوردستان ، هەمیشە جەخت لەسەر ئەوە کراوەەوە کە هەرێمى کوردستان بەشێک نەبووە و نابێت لەم جەنگە ، ئەم سیاسەتە بێلایەنییە بووەتە لە هەموو ئاستەکانى گووتارى سیاسى و دیپلۆماسى و میدیایی لە ناوچەکە وجیهاندا دەنگى داوەتەوە ، کەچى لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام دوژمنانى کوردستان بەردەوامن لەپەلاماردانى ئەم گەل و ئەزموونە ، چونکە لە رووى میدیایشەوە هەرێمى کوردستان بێلانى خۆى لەم جەنگدا پاراستووە و پیشەیانە کارەکانى کردووە و وەک هەموو میدیا جیهانییەکان
ئەوەى دوژمنان و نەیارانى کوردبەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵى هەرێمى کوردستان دەکەن روون وئاشکرایە ،چونکە ئەوان لەرابردوو و ئێستاشدا چاویان بە بوونى قەوارەیەکى سیاسى کوردستانێکى بەهێز هەڵنایەت ، چونکە  ئەم قەوارەیە لە دەرەوەى ئیرادەى ئەوان دروستبووە و مەرام و نەخشەکانى ئەوان پەیرەو جێبەجێ ناکات 
بەڵام پرسیارى سەرەکى ئەمەیە ، خەڵکانێکى خۆفڕش لە ناخۆدا و بەقەڵەمە  ژەهراوییەکانیان و بە دەروونێکى خۆش کاتێک پاساو بۆ هێرش وپەڵاماردانە تیرۆریستیەکان دەهێنەوە بۆ سەر هەرێمى کوردستان ، ئیتر بە هەر لۆژکێک بێت،ئەوان چ جیاوازییەکیان لەگەڵ دوژمنان و چاوساغى وەک ئەندامێکى دەزگەى هەواڵگریی نەیارانى کوردستان هەیە ؟!، ئەو بەکرێگیراوانانە وزمان کوردانە چۆن دەتوانن نانێک بخۆن بەهۆى شەهیدکردن کوردێک و وێرانکارکردنى ماڵى کوردێک و پاساویش بۆ پەلاماردانى هەرێمى کوردستان بێنەەوە ، بۆیە کاتى ئەوە هاتووە ئەو جۆڕە قێزەوەنانە ڕووبەڕووى دادگا و سزاى قورس بکرێنەوە،چونکە ئەم کەس ولایەنانە نەخۆش و دوژمنترن لە دوژمنانى کوردستان و ئەم گەل و ئەزموونەى کوردستان کە بەرهەمى خوێنى شەهیدان و خەباتى دەیان ساڵەیە ،بۆیە ئەو دوژمنایەتى و چاوساغى بۆ نەیارانى کوردستان و ئەم ئەزموونە ، نەک هەر پەیوەندى بە شەڕى ئەمەریکاوئیسرائیل لەگەڵ ئێران نییە ،بەڵکو درێژەپێدانى زێهنیەتى فاشیزمى و دوژمنکارییە بەرامبەر بە دۆزى رەواى کورد و هەرێمى کوردستان  و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP