لە ڕاستیدا، پرسی سازش نەکردنی ئیران بۆ داواکارییەکانی ئەمریکا، لەبەر ئەوە نییە کە ئێران زۆر بەهێزە یان لەم شەڕەدا سەرکەوتوو بووە. بەتایبەتی لە ماوەی ٣٤ ڕۆژەکەدا، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان زیانێکی زۆر گەورەیان بە بنکە و بارەگاکان و توانا سەربازییەکانی ئیران گەیاندووە. بەڵام لەگەڵ ئەمەش، ئەمە نەبووەتە هۆکارێک بۆ ئەوەی ئیران تەسلیم ببێت یان لەگەڵ ئەمریکا ڕێککەوتن بکات. هۆکارەکان ئەمانەن:
یەکەم، لایەنە توندڕەوەکان دژی ڕاگرتنی شەڕەکەن. لە ناو ئیراندا ئێستا دوو بۆچوون هەیە: لایەنە ریفۆرمخوازەکان حەز ناکەن شەڕەکە درێژە بکێشێت وپێیانوایە ئەمە زیانیکی یەکجار گەورەی دەبیت بۆ ئابووری ئیران و پشتیوانی لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا دەکەن. بەتایبەتی، جەواد زەریف لە گوتارێکدا لە Foreign Affairs باس لەوە دەکات کە دەبێت ئیران هەوڵی ڕێککەوتن بدات. هەروەها مەسعود پزیشکیانی و و حەسەن رووحانیش لەگەڵ دانوستاندنن بەڵام لایەنێکی تر هەیە کە بە توندڕەو دەناسێنرێت، وەک سەرۆکی سوپای پاسداران، ئەحمەد وەحیدی، قالیباف (سەرۆکی پەرلەمان)، موجتەبا خامنەی ریبەری نوێ و موحەممەد باقر زولقادر سەرۆکی ئەنجومنی ئاسایشی نەتەوەی، دژی ڕێککەوتنن و جەخت لەسەر بەردەوامی شەڕ دەکەن. دیارە کە بڕیاری کۆتایی لە دەست ئەم لایەنەدایە.
دووەم، لایەنە توندڕەوەکان پێیان وایە دەبێت ئەم شەڕە بە شێوەیەک کۆتایی پێبێت کە جارێکی تر ئەمریکا بیر لە هێرشکردنەوە نەکات. واتە لە سەرەتاوە پێیان وابوو شەڕ دەستپێکردن لەلایەن ئەمریکاوە دەبیت ، بەڵام کۆتاییەکەی بە دەست ئەمریکاوە نابێت.بۆیە تووند ئاژوکان هەوڵ دەدەن تێچووی شەڕ بۆ ئەمریکا زۆر گەورە بکەن، بە شێوەیەک کە ترەمپ نەتوانێت بەردەوامی بە شەر بدات و ناچار بێت کوتایی بە شەرەکە بهێنێت بەبی ئەوەی ئێران هیچ مەرجیکی ئەمریکا پەسەند بکات. بەتایبەتی، سوپای پاسداران پێیان وایە بەکارھێنانی گەرووی هورموز کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی هەبووە لەسەر ناسەقامگیری بازاڕی نەوت و ئابووری جیهانی، کە گوشاری خستووەتە سەر ئیدارەی ترەمپ بۆ بیر لەوە بکات شەر کوتایی بهینیت.
سێیەم، ئیران ئەم شەڕە بە شەڕی مان و نەمان دەبینێت. بۆیە تا کاتێک بەپرسانی سوپای پاسداران هەست نەکەن هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە لەسەر سیستەمی سیاسی هەیە، ئامادەی سازش نابن.
بەتایبەتی، تاکوو ئێستا پێیان وایە لە شەرەکە سەرکەوتوو بوون و توانیویانە زیان بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بگەیەنن، بۆیە دەپرسن: بۆچی دەبێت سازش بکەن؟ئەوان پێیان وایە ئەگەر ڕێککەوتنێکیش بکرێت، دەبێت بە مەرجەکانی خۆیان بێت. هەروەها داوای ئەوە دەکەن کە ترەمپ دەستبەرداری پڕۆپۆزەڵە ١٥ خالییەکەی بێت. بوویە تاکوو ئەوان هەست نەکەن مەترسی راستەقینە سەر دەسەڵاتیان هەیە سەختە سازش بکەن. ئەگەر ئەمریکا بیەویت ئیران سازس بکات دبەیت سیاسەتی خۆی بگوردریت نەک باس لە ریککەوتن و کوتاییهیانی شەر بکات. واتە کاتیک ئەمریکا باس لەوە دکەت سیاسەتیان ئەوە نییە سیستم بگورن یان خود دەیانەویت ریککەوتن بکەن ئەمە خۆی لە خۆیدا وادەکات لایەنە تووند ئاژوکان هەست بە مەترسیی دارومانی سیستمی سیاسی نەکەن و سازش نەکەن. واتە بە کورتی بەرپرسانی ئیران ئێستا هەست دەکەن مەترسی ڕووخانی سیستەمی سیاسی لە ئارادا نییە، و ئەمریکاش پلانێکی ڕوون بۆ گۆڕینی ڕژێم نییە. ئەمەش باوەڕێکی زیاتر بۆیان درووست کردووە. بەڵام ئەگەر هەست بکەن مەترسییەکی ڕاستەقینە هەیە یان ئەمریکا پلانی گۆڕینی ڕژێم هەیە، بەدڵنیاییەوە ئامادەی سازشی گەورە دەبن.