دواین هەواڵ

عێراق بە راگرتنی ھەناردەی غازی ئێران، رووبەڕووی قەیرانێکی دیکەی قووڵ دەبێتەوە Title

‌تەنیا کوردی

2 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراق بە راگرتنی ھەناردەی غازی ئێران، رووبەڕووی قەیرانێکی دیکەی قووڵ دەبێتەوە، لەیەکەم ھەنگاودا کارەبا بڕاو ئیتر بۆ ئەم بابەتەش بەغدا ھانا بۆ ھەرێم دێنێ...ھێشتا دەرھاوێشتەی ئەم جەنگە زۆری ماوە لەسەر عێراق و لە ھەر قەیرانێکدا کە لە عێراق روودەدات، تاگە پەناگە ھەرێمە...ئیتر وردەوردە بەغدا ناچاری دەستی ھەرێم دەبێ.
-ھەرێم لە ڕووی رێگەی ھەناردەی نەوت، کێشەی نییەو لەگەڵ تورکیا دراوسێیەو تووشی قەیران نابێ و بۆڕی نەوت و غازی خۆی ھەیە، بەغدا لەم بابەتە بۆ ھەناردەی نەوت ھانای ھێنایە بەر ھەرێم.
-ھەرێم لە ڕووی کارەبا لە ڕێگەی غازی خۆی کیشەی بۆ داھاتوو نابێ، لەم بابەتەش بەغدا ناچار دەبێ ھانا بۆ ھەرێم بێنێ گەر بە کاتیش بێ.
-ھەرێم لە ڕووی خۆراکەوە پشت بە بەرھەمی خۆی تاڕادەیەکی باش دەبەستێ لەمەشدا بەغدا ناچارە ھانا بۆ ھەرێم بێنێ..
زۆر شتی تر، ماوە لە ڕووی ئەمنی و سیاسی و سەربازییەوە بەغدا چاوی لە دەستی ھەرێم دەبێ، ئیتر ئەمە ھێزی پێگەی ئەو ھەرێمەیە کە ماوەیەک بوو خەڵکانێک دەیانگوت ئەم ھەرێمە ھیچی نییە..ئێستا دەرکەوت کە ھەرێمی کوردستان چەند جێگەی شانازییە بۆ ھەر کورد و کوردستانییەک.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP