ئه‌مڕۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له قۆناغێكی نوێی گۆڕانكارییهكاندایه ، گۆڕانكارییه ته‌نها له‌سنووری ناوچه و وڵاتێكدا نامێنێته‌وه ، به‌لكو به‌هۆی ململانێی و كێبڕییهكی هێزه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه ، پێگه‌ی ستراتیژژی ناوچه‌كه و گۆڕانكاریی هاوسه‌نگیی هێزه‌كان ، كاریگه‌رییه‌كی فراوانی له‌سه‌ر ئایندهی نه‌ته‌وه وگه‌لانی ناوچه‌كه جێده‌هێڵێت
له‌نێو ئه‌و پێشهاته نوێیانه‌دا ، دۆزێكی گرنگ وههستیار هه‌یه ئه‌ویش ئایندهی پرسی كورد كه به‌یه‌كێك له گرنگترین بابه‌ته‌كانی ئه‌م قۆناغه هه‌ژمار ده‌كرێت ؛ ناوچه‌كه له سه‌ده‌ی 21ی‌دا ده‌چێته قۆناغێكی گواستنه‌وه‌ی ستراتیژی قوڵه‌وه، ئه‌ویش به‌ڕێگه‌ی گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی له‌ناوچه‌كه‌دا كه تێكدا هاوسه‌نگیی هێزه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی داوای ڕێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆ گۆڕانكاری به‌سه‌ر داده‌ێت ؛ به‌تایبه‌ت كێبڕكێی نێوان زڵهێزان وه‌ك ئهمهڕیكا، رووسیا،چین ، زڵهێزه هه‌رێمایه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها پرسه ئاساییش ،وزه و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی ،هه‌موو ئه‌مانه وایانكردووه كه ناوچه‌كه ببێته چه‌قی گۆڕانكارییه‌كی مه‌زن
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج وههڵوهستهكردنه ، له پاش ساڵی 2003 ، ناوچكه هاتۆته ناو قۆناغێكی نوێی ڕێكخستنه‌وه‌ی سیاسی ، له عێراقیشدا ، گه‌لی كورد به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و یاسایی و ده‌ستووری بووه‌ته به‌شێكی گرنگ له پرۆسه‌ی سیاسی، له سووریاش به‌هه‌مان شێوه كورد توانیوێتی هێز ودامه‌زراوه‌ی خۆی دروست بكات ، وێرای ترسی داگیركه‌رانی كوردستان ، به‌ڵام ناوچه‌كه و جیهان له قۆناغی گۆڕانی سیسه‌می نێوده‌وڵه‌تیدایه ، ئه‌م گۆڕانكارییانه ، له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه ومهترسیهكان ، به‌ڵام بۆ گه‌لی كورد وداهاتووی كوردستان یه‌كێكه له پرسه ستراتیژییه كان ، چونكه گه‌لی كورد بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌یه‌ك سه‌ده‌یه خه‌بات و شۆڕش و قوربانیی ده‌به‌خشێ له‌پێناو ماف و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی ، ئه‌مڕۆ له قۆناغێكدایه كه ده‌توانێت هه‌لی مێژوویی دروست بكات ، ئه‌مڕۆ له هه‌ر چوار به‌شی كوردستاندا به شێوه‌یه‌كی جیاواز تووشی هه‌ڵومه‌رجێكی سیاسی وئه‌منی تایبه‌ت بووه‌ته‌وه ، به‌ڵام له هه‌مانكاتیشدا ده‌رفه‌تێكی گرنگیشه به‌تایبه‌تی و ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداو وپێهاتهكان بكات
له‌ڕوانگه‌ی ستراتیژییه‌وه ، ئایندهی گه‌لی كورد به چه‌ند فاكته‌رێكی سه‌ره‌كییه‌وه به‌نده كه بریتین له :
یه‌كه‌م : ته‌بایی هێزولایه‌نه‌كان له ناوخۆ دا ، ئه‌وه‌ش واده‌كات هیچ هێزێك نه‌توانێت ڕووبه‌ڕووی گه‌لی كورد\ ببێته‌وه
دووه‌م ،، گه‌لی كورد پێوستیی به گه‌یاندنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانێتی به‌ره‌و قۆناغێكی باشتر ، به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌دا كه ناوچه‌كه به‌خێرایی له گۆڕانكاریی دایه
سێیه‌م ،، دیپلۆماسیی ژیرانه ، ته‌نها به‌ڕێگه‌ی هێزه‌وه نییه ، به‌ڵكو دروستكردنی په‌یوه‌ندیی به‌هێز له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و زڵھێزانهوه گرنگی و بایه‌خی زۆری هه‌یه ، له‌و رووه‌وه سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان له پێش ئه‌و رووداو و پێشهاتانه و له ئێستاشدا به سیاسه‌ته‌ت و دیپلۆماسی ژیرانه به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كورد له نێو كێبڕكێی هێزه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بپارێزن و سوودیش له ده‌رفه‌ته‌كان وه‌ربگرن له به‌رژوه‌ندی گه‌لی كورد
چواره‌م ،، ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تدار و حكوومڕانی باش، ئینجا خزمه‌تگوزارییه‌كان وپێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وایكردووه وه‌ك كاره‌كته‌ر و هێزێكی نه‌ته‌وه‌یی نموونه‌یه‌كی جوان و سه‌ركه‌وتوویی حكوومڕانی پێشكه‌ش كردووه ، ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا وایكردووه وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت
پێنجه‌م ،، خوێندنه‌وه‌ی دروست و ژیرانه بۆ گۆڕانكاریی و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه ، مێژوو سه‌لمێنه‌ره ئه‌و گه‌ل و سهركردایهتییانهی به وردی خوێندنه‌وه‌ی بۆ پێشهات و رووداو و گۆڕانكارییه‌كانی هه‌بوو بێت ، ئه‌وه سه‌ركه‌وتووانه توانیوێتی خۆی له مه‌ترسییه‌كان بپارێزێت و ده‌ستكه‌وته‌كانیشی بپارێزێت و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ش به‌ده‌ست بێنێت
پێنجه‌م ،، داهاتووی گه‌لی كورد ، پێوستی به ته‌بایی و یه‌كهه‌ڵوێستی هه‌یه ، ڵه ڕووه‌وه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد گرنگه به‌م ستراتیژیه له قۆناغی گۆڕانكاریی ناوچه‌كه‌دا شوێن و پێگه‌ی شایسته‌ی خۆی بدۆزێته‌وه و داهاتوویه‌كی باشتر بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو دروست بكات ، ئه‌وه‌یش به‌ڕێگه پلان و نه‌خشه‌ی دیپلۆماسی هه‌مه‌چه‌شن له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و نێوده،ڵهتییدا ، ڕاگڕتنی هاوسه‌نگی و پارێزگاریكردن له پاراستی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئهمهریكاو زڵهێزانی تری ئه‌ورووپایی و ئینجا په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ڕووسیا و چین ، ئه‌وا گه‌لی كورد ده‌توانێت خۆی وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئارام و ئینجا ڕاكێشانی وڵاتان بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت
ئه‌وه‌ی گرنگه و جێگه‌ی بایه‌خه ، ئه‌و ستراتیژ و دیپلۆماسییی نه‌گۆڕه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورده ، به‌وه‌ی گه‌لی كورد و قه‌واره‌ی كوردستان هه‌رگیز هه‌ڕه‌شه نه‌بووه و نابێ بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ، به‌ڵكو هه‌میشه وه‌ك پردێكی چاره‌سه‌ری و ئابووری و ئه‌منی بووه و سوودی بۆ هه‌مووان هه‌بووه، له هه‌مانكاتیشدا هه‌میشه ئه‌و دیپلۆماسی ودهوڵهتدارییهكی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژوه‌ندیی هاوبه‌ش بووه و به‌شێكیش بووه له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له پاراستنی وزه و به‌رژوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان ،بۆیه ، سیاسه‌تی داهاتووی دوونیا له‌سه‌ر بنه‌مای هێزو به‌رژوه‌ندییه ، و به‌هێزبوونی گه‌لی كورد له‌ڕێگه‌ی ته‌بایی و یهكههڵوێستیهوه ، ئینجا وه‌ك هاوبه‌شییه‌كی متمانه پێكراو ده‌بێته هاوپه‌یمانییه‌كی متمانه‌پێكراو، ئه‌وه‌ش واده‌كات دهاتوویهكی گه‌ش و پارێزراو چاوه‌روانی بكات .