دواین هەواڵ

تەبایی کورد واتە ئیرادەیەکی بەهێزی دوژمن شکێن

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

3 کاتژمێر پێش ئێستا

کوردستان ئەو خاک و جوگرافیاییە دەیان ساڵە بەهۆی چاوچنۆکی زڵهێزان و داگیرکەران ئەوانەی خاک و گەلی کوردیان بەسەردا دابەشکراوە هیچ ئاسوودەیی و سەقامگیری بەخۆیەوە نەبینیووە و لە پێناو گەڕاندنەوەی خاک و ماف و ئازادی چەندین شۆڕش و ڕاپەرین بەرپاکراوە و بەهەزاران ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانە خوێن و گیانی لە پێناویدا بەخشیووە ، بەڵام کاروانی تێکۆشان و بەرخودانی نەوەستاوە و وەک میراتیکی گرانبەها و پشت بە پشت ئەو ئاڵای رادەستی ڕابەر و سەرۆک و پێشمەرگەیەک کراوە ، ئەویش جەنابی سەرۆک مسعود بارزانییە ، چونکە هەڵگری بەرپرسیاریەتییەکی نیشتیمانی و نەتەوەیی ئەویش بەگرنگترین بنەمای فیکری و کۆمەڵایەتیی هەر گەل و نەتەوەیە هەژمار دەکرێت 

بەگەڕانەوە بۆ لاپەرەکانی مێژوو ی کوردوکوردستان ، گەلی کورد هەمیشە لە پێناو پارێزگاریکردن و داواکردنی مافەرەوا نەتەوەییەکانی ڕووبەڕووی زۆرترین ستەمکاری و چەوسانەوە و پێشێڵکاری مامرۆڤانە بووەتەوە ، ئەمەش ئاماژەیە بەو راستییەکەی کە دۆزی کورد ، پرسێکی نەتەوەی ونیشتیمانی  نەک تەنیا لە چوار چێوەی کێشەیەکی سیاسی و لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستان ؛ لەگەڵ هەموو خەبات و بەرخودانی گەلی کورد , بەڵام هەمیشە داگیرکەرانی کوردستان بەڕێگەی گەلەکۆمەکی و فشاری سیاسی و نێودەوڵەتییەوە هەوڵی ڕیشەکێشکردن و سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی کوردیان داوە 

بۆیە، ئەوەی راستییەکی مێژووی و حاشاهەڵنەگرە و ئەرک و بەرپرسیاریەتیی مێژووییە ، خۆشەویستی و نەتەوە و نیشتمان واتە پارێزگاریکردن لە فەرهەنگ،مێژوو ، خاک ، زمان ، ئەوەش هەموو ئەو خەبات و راپەڕینانەیە کە لە قۆناغە جیاوازەکاندا لە پێناویدا قوربانی زۆر بەخشراوە ؛ ئەوەتا کاتێک بەشێک لەجەستەی نیشتمان واتە رۆژئاوای کوردستان ڕووبەڕوی پەلاماری دوژمنان دەبێتەوە ، هەمووو جیاوازییە حزبی و سیاسیەکان بەلاوە دەنێرێت ، دوژمنان بە یەکدەنگ و ئاواز تەنیا لەبەر کوردبوون و کوردستانیبوون دەمان کەنە ئامانج ، ئاوارە و هەوڵی کۆمەڵکوژیمان دەدەن و دەیانەوێت شوناسمان بسرنەوە ، بۆیە گرنگە نەتەوەپەروەری و نیشتیمانپەوەری لە نێو تاکی کورددا لەسەروی هەموو بەرژوەندییەکی دیکەوە بێت 

مێژوو گەواهیدەرە کاتێک گەلی کورد هەست بە ستەم و زۆرداری و مەترسی لەناوچوون کردووە ، ئەوەکاتە هەستی نەتەوەیی بووەتە هەوێتی سەربەخۆیی و بەرخوادن ؛ بەرپاکردنی شۆڕشەکانی گەلی کورد هەر لەدوای شەڕی جیهانی یەکەم ، هەر لە شۆڕشەکانی شێخ مەحموودی حەفید ،ئینجا شۆڕشەکانی بارزان ، شێخ سەعیدی پیران و سمائیل خان ، سەید رەزا، کۆماری کوردستان لە مەهاباد ، شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەموو شۆڕش و راپەرینەکانی دیکە ، دروستبوونی هەستێکی نەتەوەیی و کوردپەوەریی بووە دژی ستەمکاری و داگیرکاری دوژمنان و  نەیارنای کورد . هەروەها راپەڕینە شکۆمەندەکەی بەهای 1991 ودوای چەندین ساڵ لە کۆمەڵکوژی و  جینۆساید وهەوڵی سرێنەوەی کورد لەلایەن ڕژێمی رووخاوی بەعس و ئینجا کۆڕەوە ملیۆنییەکەی کورد و ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و شەڕی تیرۆریستانی داعش و پارێزگاریکردن لە سنووری کوردستان و نەتەوەیی کورد بەدرێژایی 1100 کیلۆمەتر و پارێزگاریکردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان 

لە ئێستاشدا ، جارێکی تر جۆش و خرۆشی نەتەوەیی کوردستان ،بە گشت چین و توێژەکان وبە یەکدەنگ و یەکهەوڵوێست و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان ، ئینجا هەوڵی چڕی سیاسی و دیپلۆماسی سەرکردایەتیی سیاسی کوردستان و بەرابەرایەتی سەرۆک مسعود بارزانی  ، هەموو ئەمانە دەرخەری ئەو ئاماژەیەن ئەویش بەرگریکردن لە شوناسی نەتەوەیی کورد و ویستی گەلی کوردە بۆ ئازادی و سەربەخۆیی و ئازادی و ئاشتی و سەقامگیری لەگەڵ هەموو گەل و نەتەوەکانی دیکە 
زەروورەتێکی مێژوویی و ئەرکێکی کوردانەیە ، هەموو تاکێکی ئەم کوردستانە خاوەن هەڵوێست بێت و بەرپرسیاریەتی هەڵبگرێت لە پشتیوانی دۆزی رەوای گەلەکەی نەک تەنیا لەرۆژئاوای کوردستان بەڵکو لە هەر سێ بەشەکەی دیکە ، هەروەها پشتگیری ئەو هەوڵانەی پێشمەرگە و ڕابەر  و سەرۆک بارزانی بین لە پێناو یەکدەنگی و تەبایی و بەرژوەندییە باڵاکانی نەتەوە و نیشتیمان وڕووبەڕووی هەر هەوڵێکی دەرەکی و دەستوەردانێک کە دژی دۆزی رەوای گەلەکەمان ببینەوە ، تا دوژمنان ئەو راستییە بزانن گەلی کورد لە خاوەن مێژووییەکی پڕ لە قوربانیدان و بەرخودانی نەتەوەییە و سازش لە سەر مافەرەواکانی ناکات و ناتوانێت ئیرادەی پۆڵاینی کوردوکوردستان بشکێنن

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP