پێشەکى گرینگە بزانین ؛ هۆشدارییە بەردەوامەکانى جەنابى سەرۆک مسعود بارزانى ، سەبارەت بە بوون و هەڕەشەى داعش لە سەر ناوچەکە و بەکارهێنانیان لەلایەن وڵاتانى ناوچەکەوە ، ئەوەتا ئەمڕۆ بە روون و ئاشکراى ئەنجامەکانى دەبینرێت ؛ ئەو گروپانەى دوێنى لە چوارچێوى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش و جەبجەى ئەلنوسەر، زۆرێکى تر بەناوى ئیسلامى لە ناو لیستى تیرۆرى نێودەوڵەتى تۆماڕ کرابوون ، لەلایەن ئەو وڵاتانەى ئێستاى وەک تورکیا و سووریا پشتگیریان دەکران و بەخێو دەکرن ؛ بەڵام لە بەرامبەر ئیرادەى پۆڵاینى هێزى پێشمەرگەى کوردستان و گەلى کورد و لەجیهاتى هەموو جیهان ڕووبەڕوویان بوونەوە تێکیان شکاندن و شەڕیان لەگەڵ کردن ، لە بیرمانە و مێژوو گەواهیدەرە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى یش بەشانازییەوە باسى پێشمەرگە و شەڕڤانانى دەکرد ووەک هێزى زەمینى پشتیوانى یان لێدەکردن
ڕوووداوەکانى شێخ مەقسوود و ئەشرفیە ، کاریگەرى ناڕاستەوخۆى ڕێککەوتننامەى نێوان ( پاریس ،واشنتۆن، دیمەشقە ؛ بۆیە کاتێک هەموو جۆرە هاوکارى و ئاسانکارى بۆ دەوڵەتێک دەکرێت ،پێکهاتەکەى لە چەندین ڕێکخراوى تیرۆریستیی و لەیاسا دەرچووە ، بە ملیۆنها دۆلار هاوکارى دارایی دەکرێت و گڵۆپى سەروزى دەسەڵاتى تەواوى پێدەدرێت ، بە بێ ئەوەى ڕەچاوى گەل و پێکهاتەکانى دیکەى سووریا بکرێت و بە بێ ئەوەى هیچ دەستوورێکى نوێ نووسرا بێتەوە ، لە هەمانکانکاتیشدا لە ژێر دەستوەردانى دەرەکى کۆمەڵکوژى کورد ، دورز و عەلەوى ، کریستانەکان بە حەز بۆ خۆى رەوا ببینێت ، دەبێتە چ داهاتوویەکى ڕەش و پڕ نەهامەتى چاوەروانى بکات
بۆیە، ئەم ڕەوشەى ئێستاى نەتەوەى کورد لە ناوچەکە ڕووبەرووى بووەتەوە ، هەر لە باشوورەوە تا رۆژهەڵات ، رۆژئاوا و باکوورى کورد ، هەر شوێنە و بە جۆرێک لە ژێر هەڕەشە و کۆمەڵکوژى دایە لەلایەن تاقم و گروپە تیرۆریستەکانى سەر وڵاتانى داگیرکەر ،بەتایبەتى رۆژئاواى کوردستان کە ئەمڕۆ کەوتۆتە دەست کۆمەڵێک داعشى و قاعیدە و گروپە توندرۆکان بێ بەزییانە و دڕندانە ڕووبەڕووى گەلى کورد دەکرێنەوە و نایانەوێت پێکەوەژیان و هاوبەشى هەبێت و دەیانەوێت گەلى کورد لە زێدى باب و باپیرانیان وەدەر بنێن
هیچ گومانى لەوە دانییە ، ئەوەى لە هەر دوو گەڕەکى شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەى کوردنیشینى حەلەب دەگوزەرێت ، دڕێژکراوەى هێرش و پەلامارە تیرۆریستیەکانى کۆبانێ وعەفرین و ناوچەکەکانى دیکەى کوردستان ؛ هەمان بیر کۆمەڵکوژى و توندرۆیی وبەپشتیوانى وڵاتانى داگیرکەر ، لە هەمانکاتیشدا ئەو ڕووداو و پێشهاتانە پەیوەندییان بە گۆڕانکارى و پێشهاتە نوێیەکانى ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە هەیە ، وا دەکات ئەو ئاگرە و ئەنجامەکانى بەرۆکى هەمووان بگرێت
جێگەى هەڵوەستەکردنە لەکاتێکدا لەسەدەى 21یەکەمین ، کۆمەڵگەى نێودەوڵى هەمووان دەبووایە بە چەکى لۆژیک و گفتوگۆ لەجیاتى پەنا بردن بۆ چەک و تۆپ و تانک و فرۆکە و تیرۆریست ومیلیشیا کێشەکان چارەسەر بکربایە ، بەڵام پێدەچێت ، بوونى زێهنیەتى خۆسەپاندن و داگیرکارى و شەڕى و یەکتر سڕینەوە بەردەوامە لەکاتێکدا مێژوو سەلماندوێتى ، چەک وکیمیایی و وێرانکارى و ئەنفاڵ و کۆمەڵکوژى نەیانتوانى گەلى کورد لە سەر زەوى بسڕینەوە , بەڵام کورد هەرمان و نەشکا و ئاڵاکەى بەشەکاوەی مایەوە ؛ ئەمڕۆ جارێکى تر رۆژئاواى کوردستان لە ژێر هەڕەشە و پەلاماردانى دوژمنانى کورد و مرۆڤایەتى دایە و دڕندانە ئاسا ڕووبەڕووى دەبنەوە ، بەڵام ئیرادەى گەلى کوردو پشتیوانى پێشمەرگە ، سەرۆک بارزانى ڕێگە نادات خەونى نەیارانى کورد بێتەدى ، ساڵانێکى زۆر گەلى کورد مێژووى پڕ شانازى دەنووسنەوە , ئەمجارەش بەدڵنییاییەوە مێژوویی شانازى ونەبەردى بۆ ئازادیخوازانە و ڕیسوایی و شەرمەزارى بۆ دوژمنانى دوزى کوردو داعش تیرۆریست و هاوبیر و بەخێوکەرەکانیانە ؛ چونکە ئەوەى ئێستا دەکرێت ، داعش لە فۆرم و بەرگرى فەرمى دەوڵەتدا و بەپشتیوانى دەرەکى جینۆساید و کۆمەڵکوژى کورد دەکەن ، ئەوەش زەنگى مەترسییە نەک تەنها لە سەر گەلى کورد بەڵکو هەموو ناوچەکە و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى وجێگەى پرسیارەوە ،
بۆیە، ئەمڕۆ کاتى هوشیارى نەتەوەیی و تەبایی کوردە، لەهەمانکاتیشدا ، گرتنەبەرى سیاسەت و دیپلۆماسى هاوسەنگ و هەڵوێستى ژیرانە دەتوانێت بەسەر ئەو پیلانگێرییانە دا سەرکەوتن بەدەست بهێنڕێت ؛ هەروەها پشتیوانى هەوڵەکانى جەنابى سەرۆک بارزانى بین وەک چۆن هەمیشە لە خەم و پەرۆشى ئازارى گەل و نیشتیمانەکەیەتى و شەورۆژ هەوڵەکانى بەردەوامە بۆ ئەوەى کوردوکوردستان لە نێو ئەو شەڕوئاڵۆزییانەى ناوچەکەدا بپارێزێت ؛چونکە شەڕى خۆڕاگرى شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەى کوردنیشن لەلایەن داگیرکەر وتیرۆریستانە ،شەڕێکى ڕەوایە لە شکۆ و ئیرادەى نەتەوەیی کورد بەرانبەر داگیرکەر.گەلى کورد وەک کیوە سەرکەشەکان لەسەر قاچەکانیان وەستاوەن و ڕووبەڕووى ڕەشەبارى دوژمنان بوونەتەوە و بەدڵنییاییەوە سەرکەوتن بۆ کوردوکوردستانە