لە 4 كانوونی دووەمی 2026 واتە پێش 5 رۆژ، ئەمریكا هەوڵێكی زۆری دا بۆ ئەوەی ڕێككەوتنێك لە نێوان كورد و دیمەشق بكرێت سەبارەت بە داهاتووی سووریا و چۆنیەتی تێكەڵكردنی هێزەكانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا، بە شێوەیەك كە تایبەتمەندیان پارێزراو بێت و وەك هێزێكی یەكگرتوو مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت. بۆ ئەم مەبەستە، شاندێكی كوردی بە سەرۆكایەتی مەزلوم عەبدی، هەروەها شاندێكی ئەمریكی، لە دیمەشق لەگەڵ بەرپرسانی سووریا كۆبوونەوە بۆ واژوكردنی ڕێككەوتنەكە. تەنانەت خۆدی تۆم باراك لە تویتەکەی خۆی لە ٨ی كانونى دووەم ئاماژەی بەوە كردبوو كە زۆر نزیک بوون لە واژوكردنی ڕێككەوتنەكە. بەڵام لە ناكاو هەموو شتەكان گۆڕانكارییان بەسەردا هات. هۆكارەكەش دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی توركیا بوو. لەم رووەوە، هاكان فیدان لە ڕێگەی وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد شیبانی، ڕێگری لە واژوكردنی ڕێككەوتنەكە كرد. بەتایبەتی ئەسعەد شیبانی، كە وەك فێگرێكی نزیک لە توركیا كار دەكات، ڕۆڵێكی سەرەكی هەبوو لە شكستهێنانی ئەم ڕێككەوتنە.
بۆیە، دوای ئەوەی توركیا و حكومەتی سووریا لە پلانی ئەمریكا تێگەیشتن و زانیان واشنتوون پێداگری لەسەر ڕێككەوتن لەگەڵ كوردەكان دەكات بە شێوەیەك كە ڕێز لە مافەكانیان بگرێت، كەوتنە دارشتنی پڵانێكی دژی كورد. بۆ ئەم مەبەستە، لە شەڕی ٦ی كانونى دووەم، سەرەتای پڵانەكەیان دەستی پێكرد بۆ شكستهێنانی هەوڵەكانی ئەمریكا و ڕێگریکردن لە هەر جۆرێكی ڕێككەوتنێك. بوویە بڕیاریان دا هێرش بكەنە سەر كورد لە حەلەب، بەتایبەتی لە هەردوو گەڕەکی ئەشڕەفیە و شێخ مەقسوود لێرەدا ئامانج و پڵانی توركیا و سووریا دەكرێت چەند خاڵێكدا كورت بكرێتەوە:
یەكەم، دەرکردن و نەهێشتنی كورد لە پارێزگای حەلەب. دووەم، راكیشانی كورد بۆ ناو شەڕێكی مەزنتر بە شێوەیەك هەموو ڕۆژاوای كوردستان بگرێتەوە. توركیا پلانی ھەبووە لە قوناغی دوومدا ئەگە شەرەكە گەورە بوو بھێتە ناو شەرەكەی لە دژی كورد . بەتایبەت توركیا ئێستاش پڵانی هەیە بە بیانووی هاوڕێكەوتن لەگەڵ دەسەڵاتی دیمەشق، خۆی بكاتە ناو شەڕەكە دژی كورد.
سێیەم، دروستكردنی ناكۆكی و دووبەرەكی قووڵ لە نێوان هەسەدە و دیمەشق، بە شێوەیەك كە جارێكی تر نەتوانرێت بگەڕێنەوە بۆ مێزی دانوستاندن بۆ دوزینەوەی چارەسەری سیاسی.
چوارەم، هەوڵدان بۆ ئەوەی كورد بە زۆر ناچار بكرێت خۆی ڕادەست بكات و ڕازی ببێت بە هەڵوەشاندنەوەی تەواوی هێزەكانی و دەستبەرداری لە هەر جۆرێكی ئۆتۆنۆمیەك.
پێنجەم، توركیا پێی وابوو شەڕی حەلەب زۆر درێژ ناخایەنێت و گۆشاری نێودەوڵەتیی گەورە دروست ناكات لە سەر دیمەشق. بۆ ئەم مەبەستە، توركیا لە ڕێگەی تۆم باراك ئەو دەرفەتەی بەدەست هێنا كە لە كاتی كورتدا ئەم پڵانە جێبەجێ بكرێت.
ەڵام دوای نزیکەی پێنج ڕۆژ لە شەڕ و پێكدادانەكان، توركیا و حكومەتی سووریا نەیانتوانی هەموو ئەو ئامانجانەی هەیانبوو بە تەواوی بەدەست بهێنن. بەتایبەتی ئێستا فشاری زۆر لەسەر حكومەتی ئەشەڕع هەیە بۆ ئەوەی هەرچی زوو هێرشەكانی بۆ سەر كورد ڕابگرێت .لێرەدا زۆر گرنگە باس لە ڕاگەیاندنە كۆتاییەكەی تۆم باراك بكەین، كە ئەمڕۆ ـ ١٠ كانونى دووەم ٢٠٢٦ ـ بڵاوی كردۆتەوە. ئەم ڕاگەیاندنە ڕاستەوخۆ بە ناوی ترەمپ بڵاو كراوەتەوە و چەند خاڵێكی گرنگی تێدایە، كە دەتوانرێت بەم شێوەیە كورت بكرێتەوە: یەكەم، دەبێت سووریا ڕێز لە مافەكانی پێكهاتهكان بگرێت و بە شێوەیەكی یەكسان مامەڵەیان لەگەڵ بكات.دووەم، دەبێت هەموو پێكهاتهكان بە شێوەیەكی دادپەروەرانە بەشدارییان پێ بدرێت لە پرۆسەی سیاسی سووریا و لە هەموو دامەزراوەكان، چ سیاسی و چ سەربازی .سێیەم، ئەمریكا گەمارۆ ئابوورییەكانی لەسەر سووریا هەڵگرتووە بۆ ئەوەی ئەم خاڵانە جێبەجێ بكرێن، كە دەرفەتێكە بۆ سووریا تا ڕێز لە مافەكانی پێكهاتهكان بگرێت.
چوارەم، ئەمریكا دان بە قوربانیدان و ڕۆڵی سەرەكی هێزە كوردییەكان دادەنێت لە تێكشاندنی داعش و پێویستە ڕێز لە ئەم قوربانییانە بگیرێت.
پێنجەم، هێرشەكانی حكومەتی سووریا بۆ سەر كورد لە حەلەب، پێچەوانەی پابەند بوونە بە ڕێككەوتنەكانی ١ی نیسان و ١٠ی ئاداری ٢٠٢٥ و زۆر جێگای نیگەرانیین. شەشەم، ئەم هێرشانە دەبنە هۆی مەترسییەكی گەورە بۆ سەر سووریا وریگە خوش كردن بۆ دەستێوەردانی دەرەوە و تێكدانی سەقامگیری و سەربەخۆیی سووریا. بۆیە دەبێت یەكسەر شەڕ ڕابگیرێت و كوتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان بهێنرێت. حەوتەم، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ماركۆ ڕوبیۆ، ئامادەیە بێتە ناو هاوكێشەكان و میانگیری نێوان دیمەشق و هەسەدە بكات بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێك سەبارەت بە تێكەڵبوونی هێزەكانی سووریا بە شێوەیەك كە یەكگرتووی خاك و سەربەخۆیی وڵات پارێزراو بێت.هەموو وڵاتانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێویستە پالپشتی ئەم ئاراستەیە بكەن.
بە گشتی، پەیامەكەی ئەمجارەی ئەمریكا ئاگاداركردنەوەیەكی زۆر تووندە بۆ حكومەتی سووریا: ئەگەر پابەندی ئاگربەست نەبێت و شەڕ دژی كورد ڕانەگرێت، ئەنجامەكان بۆ سووریا زۆر قورس و خراپ دەبن. ئەم پەیامە وایكرد سووریا ئەمڕو ئێوارە رابگەینێت كە كوتایی بە ئۆپەراسیونە سەربازییەكان ھیناوە. تەنانەت بۆ چەواشەكردنی رای گشتی عەرەبی و ناوخوی ھەندیك خەلكی سیسڤیلی ھیناو بەردەم كامیرا بەناوی ئاسایشی كوردی كە بۆ ئەوەی وا پیشان بدات خۆیان تەسلیم كردووە. ئەمەیشوو ھەم بۆ ئەوەی بەرامبە رئەو خوراگرییە میژوویەی كورد شەرمزار نەبێت و ھەم بلێت بوویە ئاگربەستم راگەیاندووە كە ھێزی كوردی تەسلیم بووە، نەك وەك ئەوەی لە ئەنجامی گوشار و ھەرەشەكانی ئەمریكا بووە. ھۆكاری ھاتنە سەرخەتی ئەمریكاش ئیسرائیل دەۆریكی زۆر گەورە لە پشت پەردە گیراوە بە تایبەت لە واشنتوون.